Part 1

335 58 51
                                    


بەیانیەکی خۆش و ئارام لە شارێکدا بەڕێوە ئەچێت بەیانی زووە و خەڵکی بۆ سەر کار هەڵدەستن

بەهەمان شێوە کوڕێکی کیوت لەنێو جێگاکەیدا هێشتاکە خەوتووە

بەڵام بەهۆی دەنگی ئەلەرمەکەیەوە چاوەکانی کردەوە و بەئاگا هات

بەبێتاقەتیەوە لەسەر جێگاکەیدا دانیشت لەکاتێکدا چاوەکانی تۆزێک کردبویەوە و بەدەستێکی سەری ئەخوراند

دوای کەمێک هەڵسا و ڕۆیشتە گەرماوەکە دوای ڕۆتینی بەیانیانی پەیوەندی بە هاوڕێکەیەوە کرد

؟؟؟: "یااا هۆبا"
بەپەرۆشیەوە گوتی

هۆسیۆک: "سڵاو جین هیۆنگ"
بەبزەوە گوتی

جین: "سڵاوت لێبێت ئەی پیاو پێم بڵێ چیبووە تاکو بەم بەیانیە دووبارە پەیوەندیم پێوە بکەی"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک: "یاا هیۆنگ واتا من تەنیا گەر کارم پێت بێت ئەوکات پەیوەندیت پێوە ئەکەم؟"
بەگرژیەوە گوتی

جین: "ئاهـ بێگومان گیانەکەم هەموو کەس ئەوە ئەزانێ کە تۆ تەنیا کاتێک کارێکت بوێت یاخود بتەوێت بڕۆین بۆ دەرەوە ئەوکات پەیوەندیم پێوە ئەکەی"
بەئاساییەوە گوتی
هۆسیۆک ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا چونکە ئەیزانی قسەکانی ڕاستە

هۆسیۆک: "باشە تەواو چی دەربارەی ئەوەی ئەمڕۆ بڕۆین بۆ دەرەوە؟"

جین: "ههه خۆی هەر ئەمزانی بەڵام گوتم لەوانەیە بەم بەیانیە بەردێک بەر سەری کەوتبێت و ئەمجارە داوای شتێکی تر بکات"

هۆسیۆک: "ئایش هیۆنگ بەم بەیانیە کاتی گاڵتەجاڕیە"
بەبێزاریەوە گوتی

جین: "بێگومان گیانەکەم گەر ئێستا گاڵتە نەکەم ئەی کاتێک کە مردم و ڕۆح لەجەستەما نەما ئەوکات گاڵتە بکەم"

هۆسیۆک: "باشە ئێستا پێم بڵێ دێیت یاخود نا؟"
بەهەمان شێوە گوتی

جین: "کەروێشک دێت؟"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک: "نازانم هێشتاکە پەیوەندیم پێوە نەکردووە"

جین: "باشە کەواتە تۆ خۆت ئامادە بکە من کەمێکی تر لەلات ئەبم"

هۆسیۆک: "okey bye"
بەبزەوە گوتی

جین: "گەمژە چەند جار پێم گوتی ئێمە لە ئەمریکا نین تاوەکو بە ئینگلیزی قسە بکەی"
بەبۆڵەبۆڵەوە گوتی

هۆسیۆک: "ههه باشە"
گوتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە

دوای ئەوە ڕۆیشتە چێشتخانەکە و خواردنی بەیانی بۆخۆی ئامادەکرد

کەمێک لەخواردنەکەی خوارد و هەڵسا قاپەکانی شۆری و ڕۆیشتە ژوورەکەی

بەهۆی ئەوەی کە ئەو بەتەنیایە بۆیە زۆر حەز بە خواردن ناکات و ئیشتیهای ئەوەی نیە بیخوات

Magic FlowerWhere stories live. Discover now