Part 12

225 51 8
                                    


بەیانی بوو کەشێکی ئارام بوو دونیا ڕووناک بوبویەوە و خەڵکی ئەو جیهانە بەرە بەرە خەریکن بەئاگا دێن

لەکۆشکێکی گەورەدا لە ژوورێکی گەورە و بێدەنگدا کەسێک چاودێری ئەو کوڕە دەکات کە زۆر بەجوانی لەنێو جێگاکەیدا خەوتبوو تەنیا چاوەڕێی ئەوە بوو بەئاگا بێت و بڕیاریداوە لەمڕۆوە دەست بە کار و پلانەکەی بکات

بەڵام وادیارە ئەم کوڕە نایەوێت خەوە خۆشەکەی تێک بدات و هەڵبستێ هەر بۆیە بڕیاریدا کە خۆی بانگی بکات

کەمێک نزیک بویەوە و دووبارە سەیری کردەوە

بیری دەکردەوە ئاخۆ پێویست دەکات ئەو تێکەڵی پلانە قێزەونەکەی بکات و
وازی لێبێنێت یاخود بەمشێوەیە وەکو دیلێکی بەردەستی بێت و نەتوانێ هیچ کارێک بکات لە کاتێکدا دوای ماوەیەکی تر ئەویش گۆڕانی بەسەردادێت

ئاهێکی هەڵکێشا دووبارە بیری کردەوە ئاخۆ بۆچی دەبێت بەزەیی بەکەسێکدا بێتەوە کە تەنیا مرۆڤێکی هیچە و هەرچۆنێک بێت ئەوان ژیانیان کورتە
و هیچ پەیوەندیەکیان بەوانەوە نیە

دووبارە بڕیاری دایەوە کە بانگی بکات بۆیە بەشێوەیەک خۆی چاککرد و ڕۆیشتە بەرامبەری

تای: "هێی...تۆ مرۆق"
بەئاساییەوە گوتی بێ ئەوەی دەستی لێببدات بەڵام هیچ دەنگ و جوڵەیەک لەوەی بەرامبەری نەبوو

ئاهێکی بێزاری هەڵکێشا و دووبارە بانگی کردەوە

تای: "لەگەڵ تۆمە...کوڕی بچوک دەی هەڵسە"
بەهەمان شێوە گوتی

تای: "ئایش ئەمە چۆن سەردەگرێ...ئاخر بەمشێوەیە چۆن پلانەکەت سەردەگرێ"
بەبێزاری و توڕەییەوە گوتی

تای: "ئاهـ لەگەڵ تۆمە دەی هەڵسە لەخەو"
ئەمجارەیان بە دەنگی بەرزەوە گوتی

هۆسیۆک کەمێک جوڵەی کرد و دەستەکانی بڵند کرد و چاوەکانی ئەخوراند

هۆسیۆک: "ئایش هیۆنگ وازبێنە دەمەوێت بخەوم"
بەخەواڵویەوە گوتی
تای تەنیا بەشێوەیەکی بێزاری سەیری دەکرد و هیچی نەگووت

بەمەش هۆسیۆک دووبارە شوێنەکەی خۆی خۆشکردەوە و کەوتەوە نێو خەو

تای: "ئای خوایە...گەمژە دەی هەڵسە بەیانیە تۆ بڕیارە تاکو کەی بخەوی"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک دووبارە جوڵایەوە بەڵام ئەمجارەیان هەڵسایەوە و دەستەکانی لە ملی تایدا ئاڵاند بازیدا و قاچەکانیشی لەدەوری کەمەری

تای دڵی دەستی کرد بە خێرا لێدان و شڵەژاوبوونی کە خۆشی نەیدەزانی چۆن و بۆچی دڵی بەجۆرێک خێرایە ئەتوانێ هەست بە ترپەکانی دڵی بکات

هۆسیۆک: "هیۆنگ ئەزانم کە تۆ درێژ بووی بەڵام ئەمڕۆ زۆر درێژتر بووی...
ئایا شتێکت خواردووە؟...تکایە بەمنیش بڵێ"
بەخەواڵویەوە گوتی و سەری لەسەر شانی دانا

Magic FlowerWhere stories live. Discover now