Part 20

204 58 23
                                    


شەڕێکی خوێناوی و پیس دەستی پێکردبوو لەکاتێکدا هەمووان هەوڵی ڕزگاربونیان ئەدا

دایۆدۆنەکان زۆر بەخراپی هێرشیان ئەکردە سەر ئەوانی تر لەکاتێکدا ئامانجیان تەنیا هۆسیۆک بوو

هێشتاکە هیچ کەسێک نازانێت ئەوانە لەلایەن کێ و لە کوێوە هاتوون؟

بەڵام یەکێک لە دایۆدۆنەکان هەلێکی دەست کەوت و ڕاستەوخۆ بازیدا بۆ ئەوەی بگات بە هۆسیۆک

هۆسیۆک چاوەکانی داخست و چاوەڕێی گازە تیژ و بەهێزەکانی دڕندەکە بوو

بەڵام یونگی بەخێراییەوە هاتە بەردەمی و وایکرد گازێکی بەهێز بەر جەستەی بکەوێت

جین بەتوندی هۆسیۆکی لە باوەش گرتبوو هەوڵی پاراستنی ئەدا لەکاتێکدا خۆشی لەهەر کاتێکدا بێت لەوانەیە ببێت بەخۆراکی ئەوان

جۆنگکوک لەلایەکەوە جیمینی پەلکێشی خۆی کرد لەلایەکیشەوە لە پشتی هۆسیۆک و جینەوە وەستابوو

هەمووان تای...نامجون...پاسەوانەکانی تر بازنەیەکی گەورەیان دروست کرد بۆ ئەوەی پارێزگاری لەوانی تر بکەن

بەڵام یونگی هەرچەندە بریندار بوو بەڵام هەڵسایەوە و تا ئەوەی هێزی هەبوو توانی شەڕ بکات

هۆسیۆک لەرزاو و ترساو بوو خەریک بوو ڕوح لەجەستەیدا بێتە دەرەوە لەهەمان کاتیشدا سەیری ئەوانەی دەوروبەری ئەکرد کە چۆن پارێزگاریان لێئەکات

سەیری تای کرد کە ئەویش زۆر بەخراپی لەلایەن ئەوانەوە بریندار کراوە...نامجون
برینێکی قوڵ لەسەر قاچەکانی بوو

هەستی بەتوڕەیی ئەکرد بەوەی کە ناتوانێ هیچ شتێک بکات بۆ ئەوان
هەزاران جار نەفرەتی لەخۆی ئەکرد

بەڵام لەناکاو هەستی بە بروسکەیەکی بەهێز کرد لە دڵی و بەتوندیەوە دەستی بەدڵیەوە گرت

سەری گێژی ئەخوارد و نەیدەزانی بۆچی وای بەسەرهاتووە؟

تا ئەوەی کەوتە سەر چۆک و هەستی بە گۆڕانی هۆڕمۆنەکانی جەستەی ئەکرد

جین: "هۆسیۆک...هۆسیۆک تۆ باشی؟"
بەنیگەرانیەوە گوتی کاتێک ڕۆیشتە ئاستی ئەو

هۆسیۆک ئاگاداری هیچ شتێک نەمابوو
بەتەواوی وەکو سەرخۆشێک دەردەکەوت

تا ئەوەی دوای کەمێک چاوەکانی سپی بوون و ماسولکەکانی گەورەتر ئەبوون
و نینۆکەکانی درێژ ئەبوون لەهەمان کاتیشدا ڕوخساری برینی لەسەر دروست ئەبوو...ئەو بەتەواوی دڕندەیەک بوو

ئەو بەتەواوی دڕندەیەک بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Magic FlowerWhere stories live. Discover now