Part 2

234 52 43
                                    


دوای ئەوەی بەیەکەوە ڕۆیشتن چوون بۆ چێشتخانەیەک و نانی بەیانیان خوارد
تاکو نزیکی نیوەڕۆ بەیەکەوە بوون و پیاسەیان ئەکرد

لەهەمان کاتیشدا شەڕە کیوتەکانی نێوان جین و جۆنگکوک و قسە کۆمیدیەکانی جین وایکردبوو بەتەواوی کەش و هەواکەی خۆش بێت

هۆسیۆک: "باشە کەواتە هاوڕێیان شەو ئەتانبینمەوە"
گوتی کاتێک لەبەردەم دەرگای فرۆشگاکە وەستابوون کە هۆسیۆک کاری لێدەکرد

جین: "باشە شەو پەیوەندیم پێوە بکە خۆم دێم بەدواتدا"
بەبزەوە گوتی

هۆسیۆک: "ئایش هیۆنگ چەند جار پێمگوتوونە کە من منداڵ نیم تاوەکو
بێن بەدوامدا و هەڵمگرن"
بە توڕەییەکی کیوتەوە گوتی چونکە هەر بەڕاستی ئەوان تاکو ئێستاش وەکو منداڵێک هەڵسوکەوت لەگەڵ هۆسیۆکدا دەکەن بەهۆی ئەوەی لەهەردووکیان بچوکترە

جۆنگکوک: "گەمژە قسەی زیادە مەکە دەی بڕۆ تاوەکو لەکارەکت دەرنەکراوی"
ئەویش بەکەمێک توڕەییەوە گوتی

هۆسیۆک: "ئەو هەرگیز من دەرناکا"
بەفیزەوە گوتی و شانی هەڵتەکاند

جۆنگکوک: "بە چ سەبەبێک بەڕێزم؟"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک: "لەبەر ئەوەی من تاکە فرۆشیارم کە لێرەدا زۆر ئاگاداری گوڵەکان ئەبم و خزمەتیان ئەکەم"
بەهەمان شێوە گوتی

؟؟: "ئحم ئحم"

هۆسیۆک ئاوڕی دایەوە شۆک بوو بەوەی کە خاوەن کارەکەی لەپشتی خۆیدا بینی

هۆسیۆک: "ئۆهـ ببورە بەڕێز چۆی بەڕاستی ئەگاداری هاتنت نەبووم"
گوتی و بۆ چەند جارێک چەمیەوە

ب.چۆی: "کێشە نیە بەڵام لەمەودوا گەر قسەیەکت کرد ئاگاداری چواردەورت بە"
بەئاساییەوە گوتی و هۆسیۆک لەشەرمەزاریدا سەری هێنایە خوارەوە

هۆسیۆک: "بەسەرچاو بەڕێزم"
گوتی و دوبارە چەمیەوە

ب.چۆی: "باشە کەواتە دەی بڕۆ بۆ سەر کارەکەت"
بەهەمان شێوە گوتی و هۆسیۆک ڕۆیشت بەڵام لەدواوە هەڕەشەیەکی لە جۆنگکوک کرد کە وایکرد کەمێک پێبکەنێ

جین: "ئایش بەڕاستی ئەو هێشتا وەکو منداڵێک هەڵسوکەوت دەکات"
بەکەمێک بێزاریەوە گوتی

ب.چۆی: "ههه ئەو کوڕێکی باشە...
بەڕاستی یەکەمجارە کەسێک ببینم کە بەم ڕادەیە گوڵی خۆشبوێت و ئاگاداریان بێت...بەهۆی ئەوەوە گوڵەکانم هەمیشە گەشن و وادەکات کڕیاری زۆرتر بۆ لای خۆی ڕابکێشێ"
بەبزەوە گوتی

جین: "ئاهـ بەڵێ وایە...ئەو بەردەوام باسی گوڵەکان و جۆری گوڵەکان ئەکات
گەر ڕۆژێک لەوەوە گوێم لەگوڵەکان نەبێت دڵنیام لەوەی توشی لەبیرچوونەوە بوەتەوە"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "ڕاستە لەلای منیشەوە بەردەوام یەکەم بابەت کە هەمانبێ گوڵەکانە"
ئەویش بەهەمان شێوە گوتی

Magic FlowerWhere stories live. Discover now