Part 5

214 52 150
                                    

هۆسیۆک دوای ئەوەی ژووری جینی زانی بەخێرایی ڕایدەکرد تاوەکو زووە بگاتە لای

گەیشته بەردەم دەرگاکە بەڵام بینی کە پاسەوانی لێیە

هۆسیۆک: "دەرگاکە بکەوە"
بەهەناسەتەنگیەوە گوتی

نامجون: "کێ ڕێگەی پێدای تاوەکو دەربچی؟"
بەساردیەوە گوتی و سەیری کرد

هۆسیۆک: "ئەو...گەورەکەتان"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "چاوەڕێکە"
گوتی ئاماژەی بە پاسەوانێک کرد که ئاگادار بێت تاوەکو دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی لەوێدا ڕۆیشە

هۆسیۆک سەیرێکی ژوورەکەی کرد و ڕۆیشتە نزیک دەرگاکە

هۆسیۆک: "هیۆنگ"
بەکەمێک بەرزیەوە گوتی بۆ ئەوەی گوێی لێبێت

جین کاتێک گوێی لەدەنگی هۆسیۆک بوو بەخێرایی ڕایکردە لای دەرگاکەوە

جین: "هۆسیۆک ئەوە تۆی...چیدەکەی لێرە؟...چۆن ڕێگەیان پێداوی؟"
بەترسەوە گوتی لەکاتێکدا وایدەزانی هۆسیۆک ڕایکردووە

هۆسیۆک: "هیۆنگ هەموو شتێکت بۆ باسدەکەم تەنیا چاوەڕێکە تاوەکو ئەم پیاوە دەگەڕێتەوە"
بەهەمان شێوە گوتی

جین: "هۆسیۆک کاری گەمژانەت نەکردووە وایه ڕاتنەکردووە...سەیرکە سوێن بەخوا گەر واتکردبێ تۆ تیاچووی"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک: "نەخێر هیۆنگ کاری وام نەکردووە...چاوەڕێکە گەڕایەوە"
گوتی و لەدەرگاکە دوورکەوتەوە

نامجون گەڕایەوە بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکات سەیرکردنێکی ساردی بە هۆسیۆکدا و ڕۆیشت و دەرگاکەی کردەوە

هۆسیۆک سەیرێکی کرد و بەترسەوە بەلایدا ڕۆیشتە ژوورەوە

کاتێک جینی بینی بەخێرایی خۆی کردە باوەشی و فرمێسکەکانی ئازاد بوون

بەهەمان شێوە جینیش کاتێک ئەوی بینی بەتوندیەوە لەباوشی گرتەوە وەکو ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بێت یەکتریان نەبینیبێت

جین: "تەواو گیانی من هەموو شتێک باش دەبێت"
گوتی و دەستی بە پشتیدا ئەهێنا

هۆسیۆک لەباوەشیدا هاتە دەرەوە و سەیری کرد

هۆسیۆک: "هیۆنگ ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ماڵەوە"
بەگریانەوە گوتی لەکاتێکدا هێشتا لەنزیکیەوە بوو

جین: "چی دەڵێیت هۆسیۆک...بۆچی ناتوانین؟"
بەسەرسامیەوە گوتی

هۆسیۆک: "هەموو شتێکت بۆ باسدەکەم"
_

_

_

جۆنگکوک بەبێزاریەوە لەسەر جێگاکەیدا دانیشتبوو نەیدەزانی چی بکات

ئەو خواردنانەش هەرگیز خواردنی مرۆڤ نەبوون بۆیە لە ئێستادا زۆریشی برسی بوو

جۆنگکوک: "ئۆف ئێستا ئەمە چ حاڵێکە"
هەڵسایەوە لەکاتێکدا دەستی بە پشتیەوە گرتبوو ڕۆیشتە لای دەرگاکە

Magic FlowerWhere stories live. Discover now