Part 22

226 52 109
                                    


بێدەنگیەکی خامۆش دەستی بەسەر
هۆڵەکەدا گرتبوو کە تێیدا هەمووان لەوێدابوون جگە لە یونگی و هۆسیۆک کە هەردووکیان بێ هۆشن

هیچ کەسێک توانای قسەکردنی نیە و نایەوێت ئەو ڕووداوانەی ئەمڕۆ ڕویاندا باسی بکەن و نکۆڵی لێبکەن

هیچ کەسێک دڵخۆش نەبوو

یانگ: "پێویستە ئەم کارانە چاک بکەینەوە"
لەکۆتایدا یەکێک توانی قسە بکات و ئەم بێدەنگیە بشکێنێت

نامجون: "چۆن؟...لەکۆتایدا هیچ شتێک بەرەو باشی ناڕوات؟"
بەئاساییەوە گوتی
یانگ ئاهێکی قوڵی هەڵمژی و دەستی بەسەریەوە گرت

یانگ: "لە ئێستادا تەنیا ڕێگە چارەیەک هەیە"
بەهەمان شێوە گوتی

تای: "بۆچی بەمشێوەیە قسە دەکەی...
خێرا پلانەکەت بڵێ تاوەکو بزانین چیە"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتی چونکە لەکۆتایدا هەموو شتەکان بەهۆی ئەوە ڕویانداوە

یانگ: "لەوانەیە بتوانین دیڤانی لەناو ببەین بەڵام....."
گوتی و وەستا لەقسەکردن

تای: "بەڵام چی؟"

یانگ: "گەر دیڤانی بمرێ...بەدڵنیاییەوە
ئەم کوڕەش لەگەڵیدا ئەمرێ"
بەبێهیواییەوە گوتی بێ ئەوەی سەیریان بکات

جین: "مەبەستت چیە؟...نەخێر هەرگیز ناهێڵم ئەمە ڕووبدات"
بەشۆکەوە گوتی و سەیری هەمووانی کرد لەکاتێکدا خەریکە دڵی دێتە دەرەوە بەهۆی ئەوەی کە پێویستە هۆسیۆکیش بمرێت

یانگ: "لە ئێستادا تاکە ڕێگایە بۆ لەناوبردنی...دیڤانی لەنێو جەستەی ئەودایە...گەر ئەو هەرشتێکی بەسەربێت ئەوا ئەویش ئازارەکەی ئەچێژێ...وە بە مردنی دیڤانی ئەویش ئەمرێت"
بەهەمان شێوە گوتی

تای: "دەکرێت هێزێک هەبێت بتوانێت
ئەوە لە هۆسیۆک ڕزگار بکات...ناتوانین
بەمشێوەیە لەناوی ببەین"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "گەر هەر شتێک بێت هەرگیز ڕێگە نادەم ژیانی هۆسیۆک بەمشێوەیە بکەنە مەترسیەوە...هەرچیەک دەکەن بیکەن بۆ لەناوبردنی ئەم نەفرەتیە
بەڵام ئەوە بزانن هەرگیز ژیانی هۆسیۆک بۆ هیچ کەسێک بەخت ناکەم"
بەتوڕەییەوە قسەکانی کرد لەکاتێکدا جین هێواش هێواش فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە

بەڵام لەکۆتایدا کردنەوەی دەرگای هۆڵەکە وایکرد هەمووان سەرنجیان بکەوێتە سەر و لەهەمان کاتدا شۆک ببن

هۆسیۆک دوای بەهۆش هاتنەوەی کاتێک تێبینی کرد هیچ کەسێک لە ژوورەکە نیە ڕۆیشتە دەرەوە لەکاتێکدا ئازارێکی توند لەسەریەتی...کاتێک ڕۆیشتە خوارەوە گوێی لە دەنگی جۆنگکوک بوو لە هۆڵەکە زانی ئەوان لەوێدان بۆیە بەهێواشی ڕۆیشتە ئەوێ

کاتێک دەرگاکەی کردەوە هەمووان بە شۆکەوە سەیری هۆسیۆکیان دەکرد جگە لە تای کە ئەیویست ئاسایی دەربکەوێ

Magic FlowerWhere stories live. Discover now