Part 4

232 113 231
                                    

Pov Jungkook

هەموو شتێک سەرسامی کردووم لێرەدا تەنانەت هێشتاکە نازانم چۆن و بە چ شێوەیەک گەیشتووین بەئێرە

تەنیا ئەوە ئەزانم بەهۆی گوڵێکی نەفرەتیەوەیە

پشتم ئازاری زۆر هەیە بەهۆی ئەو دڕندەیەی وای لێکردم

پێویستە تا چەندی تر لێرەدا بین

دەرگاکە کرایەوە و دووبارە ئەو پاسەوانەی دەرخستەوە کە لەوەتەی هاتووین بۆ ئێرە لەگەڵمایە لەگەڵ سینیەک خواردن

بەڵام لەدوای ئەوەوە کوڕێکی بچوکی تر هات کە بەهەمان شێوەی ئەوانی تر
باڵی هەبوو بەڵام هی ئەو سپی بوو

وە ئەو باڵای ئەوەندە بەرز نەبوو جیاواز بوو لەوانی تر

کوڕێکی کیوت دیارە

بە بزەو شۆکێکی بچوکەوە هاتە ژوورەوە نازانم چی سەرسامی کردووە تاکو بەمشێوەیە سەیرم بکات

؟؟؟: "واهـ من هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد مرۆڤەکان بەمشێوەیە بن"
بەسەرسامیەوە گوتی لەکاتێکدا هاتە پێشەوە

من بەهەمان شێوەی خۆم لەسەر جێگاکەدا دانیشتبووم تەنیا سەیری کاردانەوەیم ئەکرد تاکو بزانم چی ئەکات

؟؟؟: "سەیرکە تۆ زۆر جیاوازیش نی لەوەی کە من بیرم لێئەکردەوە"
بەئاساییەوە گوتی کاتێک زیاتر هاتە پێشەوە و نزیکم کەوتەوە

جۆنگکوک: "تۆ کێی؟"
تەنیا بەساردیەوە پرسیم

؟؟؟: "ئاهـ من پارک جیمینم منیش وەکو هیۆنگەکانی ترم لێرەدا ئەژیم"
بە کیوتیەوە گوتی کاتێک دەستی کردە پشتەوە و بەکیوتیەوە ئەجوڵایەوە

ئەم کوڕە بۆوا ئەکات؟

پاسەوان: "گەورەم تکایە ئەوەندە بەسە پێویستە ئێستاکە بڕۆین"

جیمین: "ئای نەخێر سەیرکە ئەوان هیچ مەترسیدار نین...من زۆر بەپەرۆش بووم بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ببینم وە کاتێک زانیم مرۆڤ هاتۆتە کۆشکەکە داوام کرد کە بیانبینم بەڵام بەڕاستی هەمووتان بەمشێوەیە جوانن سەیرکە تۆۆ ددانێکی جوان و قژێکی نەرم و جەستەیەکی ڕێکت هەیە"
دووبارە بەهەمان شێوە گوتی و لەکۆتایدا زۆر بەسەیری دەستی لە ددانەکانم و قژم ئەدا

جۆنگکوک: "ئاهـ تۆ چیدەکەی دوورکەوە"
بەبێزاریەوە گوتم و لەخۆمم دورخستەوە

جیمین: "همم با بزانم تۆ ناوت چیە؟"
گوتی و لەشوێنی خۆیدا وەستا و دەستەکانی لێکئاڵاند وەکو ئەوەی فەرمان بکات

جۆنگکوک: "ئایش بێزارکەر دەی بڕۆ وازم لێبێنە هەرچۆنێک بێت ئەمڕۆ بێت یاخود بەیانی لێرەدا ئەڕۆین بۆیە پێویست ناکات بمناسی"
بەبێزاریەوە گوتمەوە

بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەو کوڕە ڕاستەوخۆ بەبەرزیەوە دەستی کرد بە پێکەنین وەکو ئەوەی گاڵتەی بە قسەکەم هاتبێت

Magic FlowerWhere stories live. Discover now