Part 26

205 57 124
                                    


شەو بوو کاتێک یونگی و جیمین و جۆنگکوک لەلای هۆسیۆکەوە بوون
و قسەیان لەگەڵی دەکرد بەڵام ئەو
تەنانەت وشەیەکیشی نەگووتوە و
جارجارە دووبارە دەستی دەکردەوە
بەگریان بەهۆی ئەوەی ئازاری هیۆنگەکەی داوە وەهەروەها
ئێوارەش هیچ کەسێک خواردنی
نەخواردووە لەبەرئەوەی هیچ کەسێک
ئیشتیهای خواردنی نەماوە بەهۆی
ئەم ڕووداوانەی ڕوودەدەن

جۆنگکوک: "ئەتەوێت بڕۆین بۆ دەرەوە و کەمێک هەوا هەڵمڕی؟"
بەهێمنیەوە گوتی و سەیری هۆسیۆکی کرد بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو

جیمین: "هۆسیۆک ئەتەوێت خواردنت بۆ بێنم تۆ نیوەڕۆش خواردنت نەخوارد"
بەهێمنیەوە گوتی

دووبارە هیچ وەڵامێک نەبوو

یونگی: "با وازی لێبێنین هەرچیەک بێت دواتر خۆی باشدەبێتەوە"
بەهەمان شێوە گوتی
بەڵام لەناکاو هۆسیۆک هەڵسایەوە لەسەر جێگاکەی و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت

جۆنگکوک: "هۆسیۆک بۆ کوێ دەڕۆی؟"
گوتی و بەدوایدا ڕۆیشت
بەڵام دووبارە هۆسیۆک دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە دەرەوە و ئەوانی تریش لەدوای ئەوەوە ڕۆیشتن

لەڕێگادا تای هاتە بەردەمی و وەستاندی

تای: "دەڕۆیت بۆ کوێ؟"
بەساردیەوە گوتی کاتێک تازە لەدەرەوە گەڕابویەوە...هۆسیۆک ویستی گرینگی پێنەدا و بڕوا بەڵام تای بەتوندیەوە دەستی گرت چونکە وادەزانێ دووبارە
هەمان بارودۆخی بەسەردا هاتۆتەوە و ئەیەوێت کارێکی شێتانە بکات

تای: "تاکو پێم نەڵێی هەنگاوێک لێرەدا ناڕۆی"
بەهەمان شێوە گوتی و سەیری کرد
هۆسیۆک کەمێک وەستا و گوتی

هۆسیۆک: "دەڕۆم بۆ لای جین هیۆنگ"
بەئاساییەوە گوتی
تای بەهێواشی دەستەکانی بەردا و هۆسیۆکیش ڕۆیشت بۆ ژووری جین

بەدوودڵیەوە لەبەردەم دەرگاکەدا وەستابوو...چی ئاخۆ ئەو هێشتاکە
لێی توڕەبێت و نەیەوێت قسەی لەگەڵدا
بکات...یاخود ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێک
خۆی لێبەدوور بگرێت

ئاخر ئەو هیۆنگە گەورەکەیەتی نایەوێت
هەرگیز لێی دوورکەوێتەوە و بەبێ ئەو بژی...ئەو لەمنداڵیەوە لەلای ئەودا گەورە بووە تاکو ئێستا بچوکترین شەڕیشیان نەکردووە کەچی ئێستاکە خەریکە بەتەواوی نێوانیان تێک بچێت

بەنیگەرانیەوە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی بە دەسکی دەرگاکەوە ناو بەهێواشی کردیەوە

کاتێک کەمێک ڕۆیشتە ژوورەوە جینی بینی لەسەر جێگاکەیدا دانیشتووە و
نامجون لەلایەوە بوو وە دەست و قاچەکانیشی بە لەفاف پێچرابوون

کاتێک ئەوی بینی دووبارە چاوەکانی
پڕبوون لە فرمێسکە تاڵەکانی و بەهێواشی ڕۆیشتە ژوورەوە

هەرچەندە ئەوانی تریش تەواوی کاتەکە لەگەڵیدا بوون و لەلای دەرگاکەوە وەستان کاتێک هۆسیۆک نزیکی جین بویەوە

Magic FlowerWhere stories live. Discover now