Part 6

219 50 166
                                    

بە سپۆنسەری کاکە جوکەی🥀💔

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بە سپۆنسەری کاکە جوکەی🥀💔




Pov Taehyung

لەڕێگاوە بووم بەرەو کۆشک لە کاتێکدا بیرم لەوە دەکردەوە کامە ڕێگا هەڵبژێرم بۆ ئەوەی ئەو هێزە نەفرەتیە بگەڕێنمەوە

یا ئەبێت بیکوژم یاخود دڵی بشکێنم

بەڵام خۆ ئەو هیچ شتێکی من نیە
گەر ئەم ڕێگایەی من بەکاری ئەهێنم سەری نەگرت ئەوا ناچارم بیکوژم

هەرچەندە من کەسێکی ئەوەندە باشیش نیم کە نەمەوێ کەسەکان بکوژم نەخێر تاکو ئێستا زۆر کەسیشم کوشتوە

بەڵام نازانم چی وام لێدەکا ئەم بچکۆڵەیە نەکوژم

بۆیە هەر ئەوە دەکەم کە دەمەوێ

دەرگای کۆشکەکە کرایەوە و ڕۆیشتمە ژوورەوە دڵنیا بووم لەوەی ئێستاکە هەرسێکیان لەلای یەکترەوەن چونکە
ڕێگەم پێدان لە ژوورەکانیان بێنە دەرەوە

هەرخۆی ناتوانن هیچ شتێک بکەن بەوەی کە ئەو کوڕەش ناتوانێ هێزەکەی بەکاربێنێ هیچ کێشەیەکم نەماوە

تەنیا ئەوە نەبێ کە ڕێگریان لێبکەم لەوەی نەڕۆنە دەرەوە چونکه ئەوکاتە هەموو شتێک پێچەوانە ئەبێتەوە

دڕندەکانی تر و دوژمنەکانم بەردەوام لە چواردەوری کۆشکەکەمن گەمژانە وا هەست دەکەن من نازانم

بەڵام منیش ئەوەندە بێهێز نیم کە نەتوانم ڕووبەڕویان ببمەوە بێگومان
تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە
من ببەزێنێ

خوانی نیوەڕۆ ئامادەکرابوو ئەوانی تریش لە نێو کۆشکەکەدا بوون

نامجون و یونگی هەرچەندە ئەوان لەمن گەورەترن بەڵام تاکو ئێستا پێیانم نەگوتووە هیۆنگ بەهۆی ئەوەی کە تەنیا کەسێکی سادەن لەلای من کە منیش لەدوای ئەو خیانەتەی لێمکرا متمانەم بە هیچ کەسێک نەماوە

جیمین ئاهـ ئەو تەنیا کوڕێکی لاسارە
هەرگیز هیچ کەسێک وەکو ئەو بێ گوێی منی نەکردووە بێگومان ئەزانێ کە ناتوانم ئازاری بدەم بۆیە

چونکە کاتێک منداڵ بوو خێزانەکەی بەدەستی دوژمنەکانمەوە کوژران وە ئەوانیش بەر لەمردنیان ئامانەتی منیان کردووە بۆیە هەر لەلای من گەورە بووە
کە ئەمەش وایکردووە ئەوەندە شەرمم لێنەکات و بەردەوام بەدڵی خۆی هەڵسوکەوت دەکات بەڵام گەر بڵێم لە تەواوی ژیانم ئەوم لە هەموو کەسێک خۆشتر ویستووە درۆ نیە

Magic FlowerWhere stories live. Discover now