Part 14

196 54 92
                                    


تای: "ئێوە چیدەکەن لێرە!!!"
بەترسناکیەوە گوتی و توڕەیی لەچاوەکانیدا ئەبینرا

هۆسیۆک و جیمین بەتەواوی لە شوێنی خۆیاندا وشک بوبوون تەنانەت سەیری تایشیان نەکرد

تای: "پێتان دەڵێم چیدەکەن لێرە!؟"
بەهاوارەوە گوتی و وایکرد هەردووکیان زۆر بەخراپی ڕاچڵەکن

هەردووکیان ئاوڕیان دایەوە بەڵام بێ ئەوەی سەیری تای بکەن

دارەکە: "تایهیۆنگا سەیرکە تۆ کەسانی چەندە باشت لێرەدڵ هەیە کەچی هیچ کامێکیانت بەمن نەناساندووە"
بەئاساییەوە گوتی بەڵام تایهیۆنگ تەنها سەرنجی لەسەر ئەم دووانەی بەردەمی بوو

تای بەتوندیەوە قۆڵی هەردووکیانی گرت و بەخێرایی بردیانی بۆ دەرەوە

دەرگای باخچەکەی کردەوە و هەردووکیانی فڕێدایە سەر ئەرزەکە

تای: "من چیم گووت ها؟"
بەهەمان شێوە گوتی و وایکرد هەموو ئەوانەی کۆشکەکە بێنە دەرەوە

تای: "کێ ڕێگەی پێدان بڕۆن؟...چ نەفرەتیەکتان ئەکرد لەوێدا؟...جیمین
تۆ ئایا هیچ جارێک پێم نەگووتوی ها؟"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "چی ڕوویداوە؟"
گوتی کاتێک هاتە شوێنەکە
بەڵام تای دووبارە هیچی نەگووتەوە

جیمین: "هـ هیۆنگ سوێند دەخۆم من هیچ شتێکم نەکردووە"
بەترس و گریانەوە گوتی کاتێک هەڵسایەوە و هۆسیۆکیش لەدوای ئەوەوە هەڵسایەوە

جۆنگکوک: "چی ڕوودەدات لێرە هۆسیۆک چیبووە؟"
گوتی و ویستی بێتە لای بەڵام تای بەتوندیەوە پاڵی پێوەنا و بەخراپی بە ئەرزەکەی دادا

هۆسیۆک: "هـ هیۆنگ"
بەشۆکەوە گوتی ویستی بچێت بۆ لای بەڵام بەهۆی هێزەکەی تاییەوە نەیتوانی هەنگاوێک بچێتە پێشەوە

تای: "گەر هەر کەسێک بیەوێت تەداخول بکات دڵنیابن لەوەی بێ هیچ شتێک ئەیکوژم"
بەتوڕەییەوە گوتی و چاوەکانی سوور بوبوون بەهۆی توڕەییەوە

جین بەخێرایی ڕۆیشتە لای جۆنگکوک و هەڵیساندەوە

یونگی: "گەورەم تکایە ئارام ببەوە... هەموو شتێک چارەسەر دەکەین"
بەئاساییەوە گوتی و هەوڵی ئارام کردنەوەی تای ئەدا

بەڵام تای دەستەکانی توند کرد و وایکرد یونگی هەناسەی توند ببێت

تای: "من جارێک قسە ئەکەم و دووبارە ناکەمەوە"
بەهەمان شێوە گوتی و دەستەکانی زیاتر توند ئەکرد لەکاتێکدا یونگی خەریک بوو بەهۆیەوە هەناسەی نەمێنێ

جیمین: "هـ هیۆنگ تکایە بوەستە... ئەوان هیچ هەڵەیەکیان نەکردووە"
بەترس و لەرزەوە گوتی

تای وازی لە یونگی هێنا و بەخێرایی هێرشی کردە سەر جیمین و ڕوومەتەکانی بەتوندی گرت

تای: "من چیم بە ئێوە گووت ها؟... کەواتە بۆچی ئەوکارەت کرد؟... نەتدەزانی بەهۆی ئەمەوە ژیانت لەناو ئەچێ"
بەچپەیەکی توڕەییەوە گوتی و دەستەکانی لەسەر ڕومەتە نەرمەکانی جیمین توند کرد و وایکرد بەخراپی ئازاری پێبگات

Magic FlowerWhere stories live. Discover now