Part 30

206 52 6
                                    


تای ڕۆیشتە پێشەوە بەڵام کاتێک ویستی بڕواتە لای هۆسیۆک جۆنگکوک بەخێرایی هاتە بەردەمی و ڕێگری لێکرد

جۆنگکوک: "مەبە چارەسەری کەسێک لەکاتێکدا خۆت هۆکاری برینەکانی بووی"
بەساردی و توڕەییەوە گوتی

تای تێگەیشت لەوەی کە هۆسیۆک بابەتەکەی بۆیان باسکردووە هەربۆیە
تەنیا لەشوێنی خۆیدا وەستا و هیچی نەگووت...ئەیزانی کە بەهۆی ئەوەوە
ئازاری خۆی داوە و وایکردووە دووبارە
بگەڕێتەوە سەر دۆخە خراپەکە...بەڵام
لەهەمان کاتدا زۆر ئازاری ئەچەشت کاتێک ئەبینێ چەندە ئازاری ئەو کەسەی داوە کە پڕ بە دڵ خۆشیدەوێ و ئاشقیەتی

بەهێواشی لەوێدا دوورکەوتەوە و ڕۆیشتە دەرەوەی ژوورەکە لەکاتێکدا هیچ بیر و هۆشی لای خۆی نەبوو
نامجون هاتە لای و کەمێک لەدووریەوە وەستا

نامجون: "گەورەم گەر دەتەوێت کەمێک پشوو بدە بۆ ئەوەی باشتر بی"
بەئاساییەوە گوتی لەکاتێکدا هیچ کامێکیان تاکو ئێستا تایهیۆنگیان بەمشێوە دڵتەنگیە نەبینیوە

یونگی تەنیا لەدوورەوە وەستابوو
بەتەواوی بێدەنگ بوو...زۆر دڵی شکا
کاتێک ئەبینێ ئەو کەسەی خۆشیدەوێ
ئەو کەسێکی تری خۆشدەوێت و بۆ ئەو ئازاری خۆی داوە

بەڵام لەهەمان کاتدا نەیدەتوانی هیچ شتێک بکات چی ئەگەر تایهیۆنگیش ئەوی خۆشبوێتەوە ئەوکاتە بەتەواوی
لە خۆشەویستیەکەیدا ئەدۆڕێنێ و هیچ
چارەیەکی تری نامێنێت

بەڵام بەڵێنی داوە تا توانای هەیە بەرەنگاریان ببێتەوە و خۆشەویستی
خۆی بۆ دەرببڕێ و بتوانێت ئەو بەدەست بهێنێت گەر ماوەیەکی زۆریش
هەوڵ بدات

تای: "چۆن ڕوویدا؟"
بەساردیەوە گوتی و نامجون ڕاستەوخۆ تێگەیشت مەبەستی چیە

نامجون: "ئێمە خەریکی خواردنی بەیانی بووین وە هۆسیۆک و جۆنگکوک لەسەرەوە بوون بەڵام دوای کەمێک دەنگی هاواری هۆسیۆک هات و جین
ڕۆیشتە سەرەوە وە ئێمە ئەوەندە گرینگیمان پێنەدا...بەڵام دواتر گوێمان لەدەنگی شکانی چەند شتێک بوو وە هۆسیۆک هاواری ئەکرد بۆیە ئێمەش
بەپەلە ڕۆیشتینە سەرەوە وە کاتێک ئەومان بینی بەتەواوی وەکو پێشوتری
لێهاتبوو...بەڵام ئەمجارەیان بەتەواوی خوێن لە ڕوخساری ئەهات وە دوای کەمێک لەهۆش خۆی چوو ئێمەش بەپەله بانگی دکتۆرمان کرد"
بەئاساییەوە قسەکانی کرد

تای: "دکتۆرەکە چی گووت؟"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "ئەو گوتی کە هیچ نەخۆشیەکی نیە و نازانێت کە هۆکاری خوێن بەربونەکەی چیە...وە دواتر من بیرم کردەوە لەوانەیە دووبارە بەهۆی هێزەکەوە بێت کە وای بەسەرهاتووە"
بەهەمان شێوە گوتی
تای کەمێک بیری کردەوە و دواتر بەخێرایی لەوێدا ڕۆیشت
_

_

_

یانگ لەژوورەکەیدا خەریکی هەندێک پەرتوکی جادووی و کەلوپەل بوو لەکاتێکدا بەخێرایی دەرگاکە کرایەوە
تایهیۆنگی پەشۆکاوی بینی

Magic FlowerWhere stories live. Discover now