Part 16

201 56 106
                                    


ئێوارە بوو کاتێک جۆنگکوک لەهۆڵەکەدا دانیشتبوو خەریکی هەندێک خواردن بوو بەهۆی ئەوەی برسی بوو

بەڵام لەناکاو جیمین وەکو جنۆکەیەک لەدوایەوە دەرکەوت و وایکرد جۆنگکوک کەمێک ڕاچڵەکێ

جۆنگکوک: "یاهـ تۆ بۆچی وا لەناکاو دەردەکەوی؟"
بەگرژیەوە گوتی

جیمین: "ئمم بەڵام من ئێستاکە هاتم وە لەناکاویش نەبوو...بەڵام ئەوە تۆی کە زۆر ترسنۆکی و ئەترسی"
بەئاساییەوە گوتی و ڕۆیشت و لەلایەوە دانیشت

جۆنگکوک: "چەندە بێ ڕوویی...بۆچی داوای مۆڵەت ناکەی و یەکسەر دائەنیشی؟"
بەبێزاریەوە گوتی و چاوی سوڕدا

جیمین: "ئاهـ بەڕێزم بەڵام وادیارە کە لەبیرت کرد ئەوە کۆشکی ئێمەیە"
بەکەمێک نازەوە گوتی و لە جۆنگکوک نزیک بویەوە

جۆنگکوک: "ئایش باشە باش تەنیا دوورکەوە"
بەهەمان شێوە گوتی و پاڵی پێوەنا

جیمین: "بوەستە بزانم ئەوە تۆ چیدەخۆی؟"
گوتی و سەیری خواردنەکانی کرد و دەستی بۆ ڕاکێشا

جۆنگکوک: "ئەوانە هیمن بمەرەوە خێرا"
بەگرژیەوە گوتی و ویستی خواردنەکان بەرێتەوە بەڵام جیمین زۆر خێراتر بوو لە ئەو و خواردنەکانی دوورخستەوە

جیمین: "کێشەت چیە؟...بەیەکەوە خواردنەکان بەش ئەکەین"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "نەخێر من نامەوێت خواردنەکانم لەگەڵ هیچ کەسێکدا بەش بکەم دەی ئێستاکەش بمەرەوە"
گوتی و نزیک بویەوە بەڵام ڕاستەوخۆ خلیسکا و کەوت بەسەر جیمیندا

بۆ ساتێک هەردووکیان چاوەکانیان پەیوەندی بەست لەکاتێکدا دڵی هەردووکیان زۆر بەخێرایی لێی ئەدا

جیمین هەستی بەشەرم دەکرد و ڕومەتەکانی پەڕەی گوڵی گرتبوو
لەکاتێکدا زۆر بەنازیشەوە لێی دەڕوانی و بزەی دەکرد

جۆنگکوک بەهەمان شێوە هەستی بە پەپولەکانی نێو سکی دەکرد کاتێک بەمشێوەیە لەنزیک ڕوخساری جیمینەوە بوو درۆ نیە گەر بڵێین سەرسام نەبووە بە جوانیەکەی چونکە ئەو هەرگیز سەرنجی نەکردوەتە سەری و گرینگی پێنەداوە

جیمین بەهێواشی دەستەکانی کردە سەر ملی جۆنگکوک لەکاتێکدا بەتەواوی کۆنتڕۆڵی هەستەکانی جۆنگکوکی کردبوو

جۆنگکوک هێواش هێواش جەستەی شل بویەوە و کەوتە سەر جیمین و بە تەواوی کەوتبووە نێو دونیای جوانی جیمینەوە

بێگومان جیمینیش یارمەتیدەر بوو بۆ
هەبوونی ئەو شتە و دەست لێدان له قژ و ملی جۆنگکوک کە زیاتر بێهۆشی ئەکرد

تا ئەوەی بەهێواشی لێوەکانی نزیک کردەوە جیمین چاوەکانی داخست بۆ بوونی ئەو ساتەی دەمێکە چاوەڕوانیەتی

تای: "چ نەفرەتیەک لێرە ڕوودەدات؟"
بە هاوارەوە گوتی و وایکرد هەردووکیان زۆر بەخراپی ڕاچڵەکن

Magic FlowerWhere stories live. Discover now