کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان بکەن چاو قلە ترێکان🥺❣️
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^After 3 days
دوای ئەو سێ ڕۆژە تا ڕادەیەک هەموو شتێک بەباشی تێپەڕیوە چیتر هێرشی لەناکاویان بۆ نەهاتووە...وە تای ئەیەوێت ئەو کەسە بدۆزێتەوە کە دڕندەکانی بۆ ناردبوون بۆ بردنی هۆسیۆک چونکە ئەزانێ مەبەستەکەی چیە!!!
هەرچەندە هۆسیۆک لەم ماوەیەدا کەمێک لە هۆڕمۆنەکانی گۆڕاون وەکو
ئەوەی زوو زوو توڕە دەبێت و گلەیی لە شتەکانی دەوروبەری دەکات وە زۆربەی جار ئەیەوێت مەهانەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی دەمەقاڵێ دروست بکاتهەمووان هەست بە گۆڕانەکانی ئەکەن
بەڵام هێشتاکە هیچ کەسێک ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەی بۆ باس نەکردووە تەنیا ئەوە ئەزانێت کە
هێزێکی ڕەش لەناخیایەتی بێئاگا
لەوەی ئەم هێزە ڕەشە لەوانەیە
ببێتە هۆی ڕەشبونی تەواوی ژیانیبەڵام خۆشی ناتوانێ لە هەڵسوکەوتەکانی بگات بەردەوام وا
هەست دەکات کەسانێک لە دەوروبەریدا ئەسوڕێنەوە و یاری لەگەڵ دەکەن یاخود
هەست بە شتی نامۆ ئەکات و شەوان شتانێکی سەیر ئەبینێت کە ئەویش زۆر لێی ئەترسێت و زۆربەی شەوەکان لەلای هیۆنگەکانی ئەخەوێجیمین بابڵێین کەمێک وازی هێناوە لە گرینگیپێدانی جۆنگکوک و کاتەکانی زۆر لەگەڵ ئەودا بەسەرنابات وەکو ئەوەی بیەوێت بێزاری نەکات و ئازاری نەدات
زۆربەی کاتەکان لەگەڵ جین و هۆسیۆکیدا بەسەردەبات وە ئەچێت
بۆ لای تای بەڵام هەرزوو دەڕوا لەبەرئەوەی ئەزانێ تای سەرقاڵە
بەڵام نازانێت بۆ چ شتێک؟بەڵام جۆنگکوک لەئێستادا زیاتر هەست بە گرینگی پێدانەکانی جیمین ئەکات و
دەیەوێت لێی نزیک ببێتەوە و زیاتر کاتەکانی لەگەڵ ئەودا بەسەرببات
لەبەرئەوەی ئێستاکە ئەزانێ کە خەریکە ئەکەوێتە خۆشەویستی جیهانی چاوەکانی جیمینەوەوە جین و نامجون لەئێستادا نێوانیان باشترە وەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو
ئەوەش بەهۆی ئەوەی نامجون بەهەمان
شێوەی ئەوانی تر هەستی بۆ جین هەیە و ئەیەوێت تا زووە هەستەکانی بۆ دەربڕێت و زیاتر چاوەڕێ نەکاتبەڵام هەرچۆنێک بێت سەرەتا پێویستی بە گرینگیپێدان و خۆشەویستی کەسی بەرامبەر هەیە بۆ ئەوەی ئەویش هەستی بۆ هەبێت و دڵنیابێت لەوەی لەگەڵ کەسێکی پاک و باشدا ژیان بەسەردەبات
سەبارەت بە یونگی زۆر دڵخۆشە...ئەو وابیرئەکاتەوە کە لەداهاتوودا ئەتوانێ خێزانێکی بچکۆڵانە لەگەڵ هۆسیۆکدا
دروست بکات و ژیانێکی ئارامی بۆ دابین بکات وە لەئێستادا هۆسیۆک زیاتر یونگی ئەبینێت و کاتەکانی لەگەڵ ئەودا بەسەردەبات لەوەی کە لەگەڵ تایدا بێت
کە ئەمەش کەمێک نیگەرانی کردووە بەوەی ناتوانێ ڕۆژەکانی لەگەڵ ئەودا بەسەربباتت و نەتوانێت زیاتر ئاشنای یەکتر ببن و خۆشەویستی خۆی بۆ دەربڕێ
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...