هۆسیۆک و تای بەیەکەوە ڕاچڵەکین کاتێک گوێیان لەدەنگێکی بەرز بوو وە هەروەها هات و هاوارێکی زۆری لە کۆشکەکە ئەهاتهەردووکیان سەیرێکی یەکتریان کرد و بەخێرایی هەڵسانەوە و ڕۆیشتنە دەرەوەی ژوورەکەی
کاتێک ڕۆیشتنە خوارەوە ڕاستەوخۆ شۆک بوون و چاوەکانیان فراوان بوون بەو دیمەنەی لە ناوەڕاستی کۆشکەکەدا بوو
لاشەی جۆنگکوک لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو لەکاتێکدا ئەوانی تر بەشۆک و سەرسامیەو لێیان دەڕوانی و هیچ کەسێک توانای جوڵەی نەبوو...وە تاکە پرسیار کە لێرەدا هەبوو جۆنگکوک بۆچی وای بەسەرهاتووە؟...ئەی جیمین لەکوێیە؟
تای: "لێرە چی ڕوودەدات؟"
بەهاوارەوە گوتی بەڵام هیچ کەسێک لەوێدا ئامادە نەبوو وەڵامی بداتەوەهۆسیۆک بەهەنگاوە هێواشەکانی ڕۆیشتە لای جەستەی جۆنگکوک لەکاتێکدا فرمێسکەکانی دێنە خوارەوە بەهەمان شێوە جین تەنانەت توانای جوڵەیەکیشی نەبوو بەهۆی شۆکبونەوە
هۆسیۆک بەهێواشی لەلایەوە دانیشت و سەیری جەستەی کرد کە چەندە بەخراپی زامدار کراوە و هیچ شوێنێکی سەلامەت لە جەستەیدا نەبوو چەندەها برینی گەورە و قوڵ لە جەستەیدا بوو بەهەمان شێوە ڕوخساریشی کە دیار بوو زۆر بەخراپی ئازاریان داوە
بەدەستە لەرزیوەکانی و هەناسە ناڕێکەکانی نزیک بویەوە و دەستی لە ڕوخساریدا وەکو ئەوەبوو بەتەواوی دونیا ڕوخابێت و هیچ کەسێکی تێدا نەبێت گەر جۆنگکوک نەبێت
بەڵام کاتێک دەستی کەوتە بەرامبەر دەمی هەستی بە هەندێک هەناسەی پچڕ پچڕ بوو کە بە قوڕسی لەدەمی ئەهاتە دەرەوە بەترسەوە دەستی کردە سەر ملی ڕاستەوخۆ شۆک بوو
هۆسیۆک: "د دەژی"
بەکزیەوە گوتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی ئەوانی تر گوێیان لێبێتجین و نامجون بەخێرایی ڕایانکرد بۆ لای جەستەی جۆنگکوک و کاتێک زانیان دڵی هێشتاکە لێدەدا بەخێرایی بڵندیان کرد و ڕاستەوخۆ بردیان بۆ ژووری چارەسەر و چەندەها دکتۆریان بانگکرد بۆ چارەسەرکردنی
هۆسیۆک کە هێشتاکە لە شوێنی خۆی بوو تەنانەت توانای بیرکردنەوەشی نەبوو لەوکاتەدا...یونگی بەهێواشی هاتە لای و و دەستی لەسەر شانی دانا
یونگی: "هۆسیۆک دەی هەڵسە پێویستە بڕۆین"
بەهێمنیەوە گوتی بەڵام هۆسیۆک ڕاستەوخۆ شتێکی بەبیرداهاتەوە کە وایکرد بەخێرایی سەری بەرز بکاتەوە و سەیری تای بکاتهۆسیۆک: "جـ جیمین"
بەترسەوە گوتی
تای کەمێک بیری کردەوە ڕاستەوخۆ بەڕاکردن ڕۆیشت و یونگی و هۆسیۆکیش بەهەمان شێوە لەدوای ئەوەوە ڕۆیشتنتای ڕۆیشتە دەرەوەی کۆشک بەڵام دووبارە شۆک بوو کاتێک بینی چەندەها جەستەی پاسەوانەکان لەو ناوەدا بوون کە فەرمانی پێکردبوون ئاگاداری جیمین و جۆنگکوک بن و هیچ کامێکیان زیندوو نەبوون
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...