Part 19

190 51 20
                                    


نامجون: "هێی جیمین"
گوتی کاتێک هاتە لایان

جیمین: "بەڵێ هیۆنگ"
بەهەمان شێوە گوتی و سەیری کرد

نامجون: "بڕۆ بۆ ژوورەکەی تایهیۆنگ بانگی تۆ دەکات"
بەهەمان شێوە گوتی و ڕۆیشت و لەسەر یەکێک لە قەنەفەکاندا دانیشت

جیمین: "باشە من ڕۆیشتم"
گوتی و بۆ کۆتاجار نیگایەکی بەفیزی بۆ جۆنگکوک کرد و ڕۆیشتە دەرەوە

جۆنگکوکیش ڕوخسارێکی بێزاری نیشاندا و لەکۆتایدا سەیرێکی نامجونی کرد کە بەشێوەیەکی گوماناوی سەیری دەکات

ڕاستەوخۆ ڕوخساری خۆی چاککردەوە
و بەئاساییەوە خۆی ڕێککردەوە

دوای کەمێک جین هاتە هۆڵەکە و لەتەنیشت جۆنگکەوە دانیشت

جین: "ئێهـ چیت کردەوە؟"
بەنزمیەوە گوتی بۆ ئەوەی نامجون گوێی لێنەبێت

بەڵام خۆ ئەوان گەر هەرچەندێک بەنزمی قسە بکەن ئەوان هەر ئەتوانن گوێیان لێبێت بەهۆی هەستە بەهێزەکەیانەوە

جۆنگکوک: "دەربارەی چی؟"
بەهەمان شێوە گوتی و وای نیشاندەدا کە هیچ شتێک نازانێت

جین: "خۆت گەمژە مەکە دەربارەی پەیوەندیەکەی خۆت و جیمین ئەڵێم"
بەبێزاریەوە گوتی و سەیری کرد

جۆنگکوک: "ئاهـ هیۆنگ پێم گوتی کە م هیچ هەستێکم بۆ ئەو نیە...بۆیە تکایە ئەم بابەتە داخە"
ئەویش بەبێزاریەوە گوتی چاوی لێ سوڕاند

جین: "بۆچی گەمژە ئەو کوڕێکی باش و پاکە...ئەوەنیە کە ئەو بەم گەمژانەی ئێرەدا نەچووە"
بەئاساییەوە گوتی

نامجون لەکاتێکدا خۆی بە خوێندنەوەی کتێبێکدا خەریک کردبوو دوای گوێ لێبوون لەوە چاوەکانی بڵند کردوو بە،تیژیەوە سەیریانی کرد

جۆنگکوک بەر لەوەی قسەیەک بکات سەیرێکی نامجونی کرد...بەڵام کاتێک بەمشێوەیەی بینی زانی کە گوێی لە قسەکانیان بووە

خۆشبەختانە لەو کاتەدا هۆسیۆک هات
و لە بەرامبەریانەوە وەستا

هۆسیۆک: "شوێنم بکەنەوە"
بەئاساییەوە گوتی

جین: "ئایش هۆسیۆک لەم هەموو شوێنە بۆچی دێیتە ئێرە...ئێمە قسەی تایبەتیمان هەیە بۆیە وەرە ئەو تەنیشتەم دابنیشە"
بەبێزاریەوە گوتی و سەیری کرد

بەڵام هۆسیۆک بێ ئەوەی گوێی پێیان بدات ڕۆیشتە نێوانیان و شوێنی خۆی کردەوە

هۆسیۆک: "ئێهـ با بزانم ئەم بابەتە تایبەتیە چیە؟"
گوتی و بەکیوتیەوە سەیری هەردووکیانی کرد لەکاتێکدا زۆر بچوک مابویەوە بەهۆی ئەوەی باڵا و کێشی لەهەردووکیان کەمترە

جۆنگکوک: "ههه هیچ شتێک نیە...دواتر من بۆت باسدەکەم باشە؟"
بەبزەوە گوتی و دەستەکانی لەسەر شانی دانا و ماچێکی سەری کرد

Magic FlowerWhere stories live. Discover now