After 2 days
بەیانیەکی هێمن و ئارامە هەمووان
لە نێو جێگاکانیاندا خەوتوون
تەنیا ئەم دوو کوڕە نەبێ کە لە چاوەڕوانی هاوڕێ بچکۆڵەکەیان لە ژوورەکەیدا خەویان لێکەوتووەکوڕێکی بچکۆڵە ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی هێرشی دڕندەیەکەوە لەسەر جێگاکەیدا ماوەتەوە و هێشتا بەئاگا نەهاتووە
هەرچەندە بڕیاربوو دوای 24 کاتژمێر بەهۆشخۆی بێتەوە بەڵام وادیارە ماندووە و نایەوێ لە خەوە قوڵەکەیدا هەڵسێت کە ئەمەش هیۆنگەکانی نیگەران کردووە
هەرچۆنێک بێت وادیارە بەم بەیانیە بەرە بەرە ئەیەوێت هەڵسێت و چاوە پڕشنگدارەکانی بکاتەوە
Pov Hoseok
بە ئاگا هاتم لەساتێکدا وام هەست کرد لە نێو خەونێکدام و هەموو ئەوەی بینیومە خەونێکی ناخۆش بووە
بۆ ماوەیەک بوو تەنیا چاوەکانم لەسەر سەخفی ژوورەکەمدا هێشتبویەوە
تا ئەوەی هەستم بە گەرمیەک کرد لە
نێو دەستەکانمبەهێواشی ڕووم سوڕاند بینیم دەستی جین هیۆنگ لەنێو دەستەکانمدایە و جۆنگکوکیش لەدواوەی ئەو لەسەر قەنەفەکەدا خەوی لێکەوتووە
ئەوکاتە زانیم ئەوەی بینیومە خەون نیە
نەفرەت
جەستەی بەتەواوی قوڕس بووە هەست بە لای چەپم ناکەم
تەنیا ئەوەم بیرە دڕندەیەک هاتوو پەلاماری دام و دواتر برینداری کردم
ئەمەوێت دەستەکانم بجوڵێنم بەڵام توانای جوڵانیم نیە
بۆچی ناتوانم وا هەست دەکەم ئیفلیج بوومە
چی ئەگەر وابێت نەخێر نەخێر من ناتوانم بەرگە ناگرم
هێواش هێواش فرمێسکەکانم دەکەوتن
و هەنسکی زیاتر ئەداچی ئەگەر وابێت دەستەکانم لەدەست بدەم یاخود قاچەکانم
تکایە با شتێکی وانەبێت
هەستم کرد هەردووکیان خەریکە بە ئاگا دێن بەهۆی دەنگی گریانەکەمەوە
جین: "هۆسیۆک...تۆ باشی چیبووە بۆچی دەگری؟...ئازارت هەیە؟"
بەپەشۆکاویەوە گوتی کاتێک تێبینی منی کرد بەئاگا هاتوومبەڵام من هیچ شتێکم نەگووت و تەنیا بەردەوام بووم لەگریانەکەم
جۆنگکوک: "هۆسیۆک چیبووە کوێت ئازاری هەیە؟...پێم بڵێ گیانی من"
ئەویش بەهەمان شێوە گوتی کاتێک هاتە لای منبەڵام بەخێرایی گوێم لە کرانەوەی دەرگاکە بوو وەکو ئەوە وابێت کەسێک زۆر بەخێرایی بیەوێت بێتە ژوورەوە
تای: "چیبووە؟"
بەساردیەوە گوتی کاتێک هاتە ژوورەوەبەڵام گرینگیم نەدا
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...