پلیس کۆمێنت لەنێوان دێرەکان بکەن🥺💔
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^جیمین دوای ئەوەی لە چێشتخانەدا ڕۆیشتە دەرەوە ڕاستەوخۆ بۆ ژوورەکەی بەڕێکەوت و بەخێرایی ڕۆیشت و دەرگاکەی داخست و پشتی بە دەرگاکەوەنا...کەمێک وەستا و دوای کەمێک دەستی کرد بە گریانێکی بەهێز
هێواش هێواش لەسەر ئەرزەکەدا دانیشت و لەکاتێکدا دەستی بە ڕوخساریەوە گرتبوو
جۆنگکوک یەکەم و تاکە خۆشەویستی دڵی جیمینە...ئەو هەرگیز بەم ڕادەیە ئاشقی کەسێک نەبووە و هۆگری نەبووە
تەنانەت بگاتە ڕادەی ئەوەی غیرە بکات کاتێک تەنانەت یەکێک کە وەکو برایەتی لەباوەشیدا بیبینێهەستەکانی بریندار ئەبوو کاتێک ئەبینێ جۆنگکوک ئەو فەرامۆش ئەکات و گرینگی بەوانی تر ئەدا...کاتێک لێپێچینەوە لە ژیانی کەسێکی تردا ئەکات لەکاتێکدا دڵی یەکێکی تر
پشتگوێ ئەخات کە خەریکە دەوەستێ بۆ گوێ لێبوون لە تاکە وشەیەکی خۆشەویستیجیمین بۆ یەکەمجارە هەست بە نەبوونی شتێک بکات لەژیانیدا وەکو ئەوەی کەسێک خۆشی نەوێت و بیەوێت ئەو لەکۆڵ خۆی بکاتەوە
بەڵام ئەمە ڕاست نیە جۆنگکوک بەرە بەرە خەریکە هەستەکانی بۆ جیمین پەرە دەسێنێ بەڵام غروری ڕێگە نادات ئەم هەستانە بدرکێنێ بەرامبەر جیمین
ئەو جیمین وەکو کەسێکی باش و دڵپاک دادەنێ کە تەنانەت لەنێو هەزاران دڕندە و ئاژەڵی ترسناکدا کەچی ئەو هەر بە پاکی و فریشتەیی ماوەتەوە
جۆنگکوک ئەیەوێت زیاتر جیمین بناسێ یاخود بڵێین بیەوێت لە هەستەکانی تێبگات ئەوکات بەتەواوی قسەکانی پێ بڵێت
بەڵام هێشتاکە زووە بۆ ئەمە بۆیە جیمین هیچ هەستێکی نیە هیچ هیوایەکی نیە بۆ ئەوەی جۆنگکوک
ئەوی خۆشبوێتوە لەئێستاشدا بەڕادەی ڕۆزەخ دڵی پڕە بەڵام نازانێت چۆن چۆنی دەریبکات
وە تاکە ڕێگا بۆ ئەوە تەنیا گریانی بە باش زانینەگریان هیچ سودێکی نیە بۆ ژیان
لەوانەیە هەندێک شت هەبێت بتەوێت
بیکەیت یاخود دڵت لەکەسێک شکابێت یاخود لەکەسێکدا توڕەبیت بەڵام دەتوانیت بە گریان هەموو شتێک لەناخدا دەربێنی هەروەکو ئەوەی
لەگەڵ دڵۆپ دڵۆپی فرمێسکەکاندا
خەمەکانت لەگەڵیدا بێنە دەرەوە و
گەر بۆ کەمێکیش بێت باری سەر شانت
سوکتر بێت و دەروونت ئارام بێتهەر بۆیە ویستی هەستە ناخۆشەکانی سەرەتا بە گریان دەربکات و ئەوکات
بڕوات بۆ دەرەوە
__
_
نیوەڕۆ
هۆسیۆک لە هۆڵەکەدا دانیشتبوو سەیری دەرەوەی کۆشکەکەی ئەکرد بەڵام لەناکاو شتێکی بیرهاتەوە ڕاستەوخۆ بەپەلە هەڵسا و ڕۆیشتە لای نامجون کە لە باخچەی دواوەی کۆشکەکەدا خەریکی
قسەکردن بوو لەگەڵ هەندێک پاسەوان
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...