Part 32

195 48 6
                                    


After 1 week

دوای ئەم هەفتەیە زۆر شت گۆڕاون
بۆ نمونە خۆشەویستی نامجون بۆ جین
زیاتر و زیاتر دەبێ بەڵام هێشتاکە بەدوای کاتێکی گونجاودا دەگەڕێ بۆ
ئەوەی هەستەکانی دەربڕێ

وە بێگومان جینیش هەستی بە گرینگیپێدان و زەردەخەنەکانی نامجونی کردووە وە بەلایەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە کاتێک زەردەخەنە دەکات...تەنیا بۆ ئەو
بۆیە ئەویش گەر بڵێین ئاشقی کوڕە
قۆزەکەمان بووە درۆ نیە

بەهەمان شێوە دوو چۆلەکەکەی تر
زۆر دڵخۆشن لەلای یەکترەوە...بێگومان ئەوانیش تاکو ئێستا بەردەوامن لەوەی خۆشەویستی خۆیان بۆ یەکتر دەربڕن و گریننگی بەیەکتر بدەن...وە لە ئێستادا هەمووان دەزانن کە ئەوان خۆشەویستن
بۆیە هیچ کێشەیەکیان نیە

ئاهـ...یونگی...بەتەواوی هەوڵ دەدات
بۆ ئەوەی دڵە بچکۆلەکەی هۆسیۆک بەدەست بهێنێت کە بەنزیک بوونەوە
و قسەکردن لەلای ئەیەوێت زیاتر
تێکەڵی یەکتر ببن تا ئەوەی هۆسیۆکیش
هەمان هەستی بۆ ئەو هەبێت...وە بێگومان هۆسیۆک ئەوی خۆشدەوێت بەڵام ئاشقی نیە...بۆیە هەرکاتێک دڵ تەنگ بێت ئەتوانێت بڕوات بۆ لای ئەو قسەی لەگەڵد بکات...بێ ئاگا لەدڵە داماوەکەی تای کە هەرکاتێک ئەوان
قسە بکەن دڵە بێچارەکەی ئاگر ئەگرێ

پەیوەندی نێوان تای و هۆسیۆک بەتەواوی سارد بووە...هیچ کامێکیان
قسە لەگەڵ یەکتردا ناکەن تەنانەت لەماوەی ئەم هەفتەیەدا هۆسیۆک هەوڵیدا قسەی لەگەڵدا بکات بەڵام
تای بەهەموو شێوەیەک ڕەتی کردەوە
وە لەوساوە چیتر قسەیان نەکردووە
و تەنانەت نیگایەکی بچوکیشیان بەیەکتر نەداوە...لەکاتێکدا تای زۆر
بە تێڕوانینەوە ئاگاداری جوڵە بە جوڵەی
هۆسیۆکە و بەهەموو شێوەیەک ئاگاداری
ئەوە و نایەوێت هیچ شتێکی بەسەربێت

وە لەدوای ئەو ڕۆژەی هانجو ڕۆیشتووە
تاکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە لای هۆسیۆک
لەکاتێکدا هۆسیۆک بەتەواوی لەنێو بیرکردنەوەکانیدا بەردەوام سەرقاڵە
و ئەیەوێت ڕووداوەکان بزانێت

نزیک ئێوارە بوو کاتێک تای لە باخچە تایبەتیەکەی خۆیدا دانیشتبوو لەلای
دارە پیرەکە و قسەی لەگەڵدا ئەکرد

تای: "بەڵام ناتوانم ئەوە بکەم"
بە هێمنیەوە گوتی

دارەکە: "بۆچی ناتوانی؟...بڕۆ و هەستەکانی خۆتی بۆ دەربڕە گەر
درەنگ بێت ئەوە تۆ هیچ شتێکت
بۆ ناکرێت...هیچ شتێک ڕێگر نیە
لەبەردەم خۆشەویستی...بۆیە تاکو
زووە بڕۆ و دڵی چاک بکەرەوە"
ئەویش بەهەمان شێوە گوتی

تای: "من نازانم لەوانەیە ئێستاکە زۆر توڕە بێت...تەنانەت دڵنیا نیم لەوەی ئەو ڕازی بێت بەمە"
بەهەمان شێوە گوتی

دارەکە: "من بڕوا ناکەم...ئەو لە کوڕێکی باش و میهرەبان دەچوو دڵنیام لەوەی
زۆری خۆشدەوێیت بۆیە ئەو سەرەتا دەستپێشخەری کردووە لەم کارە"

Magic FlowerWhere stories live. Discover now