هەمووان لەبەردەم دەرگای ماڵی هۆسیۆکەو وەستابوون...ئەو ماڵەی جین و جۆنگکوک و هۆسیۆک تێیدا یادگاری زۆریان تێدا هەبووە و تەواوی ژیانیان لەوێ بووەهەفتەیەک دوای مردنی هۆسیۆک جین و جۆنگکوک نەیانتوانی چیتر لەو شوێنەدا بمێننەوه هەر بۆیە داوایان لە خۆشەویستەکانیان کرد کە لەگەڵیان بێن بۆ جیهانەی تر و تاکۆتایی تەمەنیان لەوێدا بژین
وە بەهۆی ئەوەی ئەوانیش هەر زوو ڕازیبوون چونکە هیچ شتێکی تایبەتیان لەو جیهانەی خۆیاندا نیە و ئیتر ڕازیبوون....وە سەبارەت بەمەش قسەیان لەگەڵ تاییدا کردبوو کە ئەسڵەن ئەو ماوەیە لەگەڵ هیچ کەسێکدا قسەی نەدەکرد تەنانەت کارەکەی خۆشی پشتگوێ خستبوو کە سەرۆک بوو...وە دوای زۆرلێکردنێکی زۆر توانیان ڕازی بکەن و بەیەکەوە بگەڕێنەوە جیهانی مرۆڤەکان
جین و جۆنگکوک دوای ئەوەی گەڕانەوە ماڵی خۆیان بڕیاریاندا بەیەکەوە بڕۆنە ماڵەکەی هۆسیۆک بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانی هۆسیۆک هیچ شتێکی بەسەرنەیێت و بتوانن ئاگاداریان بن
وە بێگومان جیمین و نامجونیان لەگەڵدا بوون بەڵام تای گوتی کە تەنیا لەماڵەوە دەمێنێتەوەهەردووکیان تەنیا لەبەردەم دەرگاکەدا وەستابوون بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە و هیچ کامێکیان نەیاندەتوانی دوای ئەم هەموو ماوەیە بگەڕێنەوە ماڵەوە بەڵام بەبێ هۆسیۆک
جین کلیلی دەرگاکەی لەنێو گیرفانی دەرهێنا و بەدەستە لەرزۆکەکانی دەسکی دەرگاکەی گرت و کردیەوە
بەهێواشی دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتنە ژوورەوە...جین سەیرێکی دەوروبەری کرد هەروەکو خۆی بوو هەروەکو ئەوکاتەی کۆتاجار هاتن و لێرەدا بردران
بەهەنگاوە هێواشەکانی ڕۆیشتنە هۆڵەکە بەڵام ئەوەی سەرسام بوو ماڵەکە زۆر پاک و خاوێن بوو وەکو ئەوەی هەموو ڕۆژێک کەسێک هاتبێت و پاکیکردبێتەوە
جۆنگکوک: "چۆن خانووەکە بەمشێوەیە ماوەتەوە؟"
بەکەمێک سەرسامیەوە گوتی کاتێک سەیری دەوروبەری ئەکردنامجون: "لەوانەیە ڕۆژانە کەسێک هاتبێت و پاکیکردبێتەوە"
بەئاساییەوە گوتیجین: "ئەو جگە لە ئێمە هیچ کەسێکی تری نەبوو"
بەهەمان شێوەی جۆنگکوک گوتیجیمین: "ئەکرێت یەکێک بێت لە دراوسێکان"
ئەویش بەهەمان شێوە گوتی دوای ئەوەی کەمێکی تر سەیری خانوەکەیان کرد لەناکاو دەنگی تەپەیەک هات لەسەرەوە کە وایکرد هەموویان بەسەرسامیەوە سەیری سەرەوە بکەنجیمین: "کەسێک لەوێیە؟"
گوتی و بەکەمێک ترسەوە سەیری کردن
جین بەهێواشی هەنگاوەکانی بەرەو سەرەوەنا و لەدوای ئەوەوە ئەوانی تریش بەڕێکەوتن بۆ ژووری سەرەوەدووبارە دەنگێکی تر هاتەوە لە ژوورەکەی هۆسیۆک کە وایکرد
ئەوانی تر دووبارە سەیری یەکتر بکەنەوە
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...