Part 34

200 52 13
                                    


بەیانی

هەمووان لەخەو هاڵسابوون دوای نانخواردن بڕیار بوو ئەمڕۆ بەیەکەوە بڕۆن بۆ دەرەوەی کۆشک لەبەرئەوەی جیمین داوای کردبوو کە دەرەوەی کۆشک بە جۆنگکوک نیشانبدا وە لەبەر سەلامەتی ئەوان بڕیاریاندا هەمووان بەیەکەوە بڕۆنە دەرەوە بۆ ئەوەی جین و هۆسیۆکیش کەمێک پیاسە بکەن و لەم کۆشکە دوورکەونەوە

دوای نزیکی نیو کاتژمێرێک هەمووان ئامادەبوون لەکاتێکدا هۆسیۆکیان بەزۆر هێنا و یونگی و تاییش لەبەر ئەوەی هۆسیۆک دەڕوات ئەوانیش لەگەڵیاندا دەڕۆیشتن

دوای ئەوەی هەمووان ئامادەبوون بەیەکەوە ڕۆیشتنە دەرەوەی کۆشک لەکاتێکدا چەندەها پاسەوانی بەتوانا لەدووری ئەوانەوە بوون و چاودێریان ئەکردن

بێگومان بەهۆی ئەوەی سیانەکەی تر یەکەمجاریان بوو ئەم شوێنە ببینن بۆیە بەردەوام بەسەرسامی و شۆکەوە سەیری بەرامبەر خۆیان ئەکرد لەکاتێکدا ئەوانی تر هەریەکە و سەیری خۆشەویستی خۆی ئەکات کە چەندە بەکیوتی سەیری ئەو دیمەنە ئەکەن

هەموو شتێک لەلای ئەوانەوە جیاواز بوون وەکو ئەوەی چەندەها ئاژەڵی باڵدار و گەورە هەبوون لە ئاسمانا جوانەکەدا ئەفڕین و هەندێکی تر لەلای ڕوبارەکەوە یاریان ئەکرد و دارە بەرز و جوانەکانیش دیمەنێکی تریان بە شوێنەکە بەخشیبوو
کە بەتەواوی سەرسامی ئەوانی کردبوون

جین: "واهـ بەڕاستی ئێرە زۆر جوانە... بڕوام نەدەکرد دەرەوە بەمشێوەیە جوان بێت لەکاتێکدا ئەم کۆشکە زۆر ناشرین و بێزارکەرە"
لەسەرەتادا بەسەرسامی گوتی و لەکۆتایشدا بەشێوەیەکی بێزاری گوتی

تای: "بۆچی وادەڵێی؟...کۆشکەکه زۆر خۆش و جوانە هیچ کێشەیەکیشی نیە"
بەساردی و توڕەییەوە گوتی

نامجون: "تکایە هاوڕێیان لەئێستاوە با شەڕنەکەین و ڕۆژەکەمان تێکنەدەین... گەر نا هەر لەئێستاوە با بگەڕێینەوە"
بەتکاوە گوتی و سەیریانی کرد

هۆسیۆک: "وەرە هیۆنگ"
گوتی و دەستەکانی گرت و ڕۆیشتن بەرەو لایەکی تر بۆ ئەوەی نەهێڵێت زیاتر شەڕ بکەن

جۆنگکوک و جیمینیش دەستی یەکتریان گرت و ئەوانیش ڕۆیشتن لەدوای ئەوانیشەوە سیانەکەی تر ڕۆیشتن

هەمووان بەیەکەوە پیاسەیان ئەکرد و سەیری شوێنە جیاوازەکانیان ئەکرد... تەنانەت لەهەندێک شوێندا میوەی شیرین و خۆشیان لێئەکردەوە و ئەیانخوارد کە تامێکی یەکجار خۆشی هەبوو

دوای کەمێک ڕۆیشتنە تاڤگەیەکی گەورەی جوان کە ئاوێکی گەورە و قوڵی لێبوو و چواردەورەکەی داری جوان و گەورەی لێبوو...هەمووان لەوێدا وەستان و بڕیاریاندا لەوێدا پشوو وەرگرن و بمێننەوە

یونگی ڕۆیشتە لای هۆسیۆک کاتێک لەسەر لێواری ڕوبارەکە وەستابوو سەیری خوارەوەی ئەکرد

Magic FlowerWhere stories live. Discover now