After 2 days
بەیانی بوو کاتێک تیشکی خۆرەکە لە چاوەکانی ئەو کوڕەی نێو جێگاکەی ئەدا
و هەراسانی ئەکرد هەرچەندە خۆی چەند ڕۆژێکە نەیتوانیوە بەباشی بخەوێت و بەردەوام دڵتەنگ بوو دەربارەی ئەو بڕیارەی داویەتی
خۆشی نازانێ بۆچی لەوکاتەدا ئەم بڕیارە سەرشێتانەییەی داو ڕازی بوو
ئایا بەهۆی غیرەکردنەوە بوو؟...یاخود ئەوەی بیەوێت تۆڵە له تایهیۆنگ بکاتەوەبەهێواشیەوە هەڵسا و لەسەر جێگاکەیدا دانیشت دەستەکانی کردە نێو قژی ئەو هەرچەندە هیچ کارێکی ناکا بەڵام بەردەوام بێ تاقەت و ماندووە
Hoseok Pov
لەنێو بیرکردنەوەکانمدا بووم کاتێک یەکێک بەهێواشیەوە لەدەرگای دا زانیم کە کێیە بۆیە مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەم پێدا و هاتە ژوورەوە
بەڵێ یونگی واتا خۆشەویستەکەم ئاهـ بەڕاستی ناتوانم لەخۆم بگەم لەکاتێکدا کەسێکی ترم خۆشدەوێت بە خۆشەویستی یەکێکی ترەوە ڕازی بووم کە بەردەوام ئەوم وەکو برایەکی خۆم دانابوو
یونگی: "بەیانی باش"
بەبزەوە گوتی کاتێک سینیەک خواردنی بەیانی لەدەست بوو هاتە لامهۆسیۆک: "بەیانی باش"
بەئاساییەوە گوتمیونگی: "گوتم لەوانەیە ئێستاکە برسی بێت بۆیە ویستم خۆم خواردنت بۆ بهێنم"
بەهەمان شێوە گوتی لەکاتێکدا بەردەوام چاوەکانی لەسەرم بوونئەو کەسێکی باش و دڵپاکە ناتوانم بڵێم کە خراپ هەڵسوکەوت دەکا و کەسێکی بێزارکەرە نەخێر بەڵکو زۆریش باشە ناتوانم نکۆڵی لەوە بکەم کە زۆر گرینگیم پێدەدا و خۆشیدەوێم بەڵام ئەوە منم کە ناتوانم جگە لە هیۆنگێکی خۆم هیچ هەستێکی زیاترم بۆی هەبێت...بێگومان دڵنیام لەوەی ئەویش بەمە دەزانێت بەڵام نایەوێت وازی لێ بهێنێت...تەنانەت تاکو ئێستا گەر بیەوێت دەستەکانیشم بگرێت مۆڵەتی من وەدەگرێت...هەرگیز هیچ قسەیەکی من فەرامۆش ناکا و بەردەوام گرینگیان پێدەدا
هۆسیۆک: "سوپاس"
بەکەمێک بزەوە گوتمیونگی: "هەرچەندە تۆ بەکەمی بزە بۆ من دەکەی بەڵام هێشتا جوانترینی"
بەهەمان شێوە گوتی و چاوە ئەفسوناویەکانی لەنێو چاوەکانم بوونسەرم نزم کرد و سەیری لایەکیترم کرد ناتوانم لەقسە خۆشەویستیەکانی ئەودا دەربازم ببێت
یونگی: "باشە کەواتە با خواردنەکەت پێبدەم بەر لەوەی سارد بێتەوە"
گوتی و سینیەکەی نزیکتر کردەوەهۆسیۆک: "سوپاس ئەمەوێت خۆم بیخۆم"
بەئاساییەوە گوتمیونگی: "بەڵام..........."
هۆسیۆک: "تکایە"
بەهەمان شێوە گوتم بێگومان ئەویش زیاتر لەسەری نەڕۆیشت و خواردنەکانی پێدام و دەستم کرد بەخواردنیان
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...