Part 8

204 47 109
                                    

Pov Hoseok

بەیانی بوو کاتێک بەئاگا هاتم لە ژوورەکەی جین هیۆنگدا خەوتبووم
لەکاتێکدا جۆنگکوکیش لێرەدایە

دوێنێ شەو دوای خواردنە خۆشەکانمان بڕیارماندا بەیەکەوە بخەوین چونکه هەر بەڕاستی من ترسم هەبوو لەوەی یەکێکیان شتێک لە هیۆنگەکانم بکات

من لەنێوانی هەردووکیاندا خەوتبووم
بۆیە کاتێک کەمێک خۆم جوڵاند بۆ ئەوەی هەڵسم جین هیۆنگیش لەگەڵ مندا هەڵسا بێگومان چونکە ئەو بە شتێکی بچوک بەئاگا دێت

هۆسیۆک: "ئۆهـ هیۆنگ ببورە بە ئاگام هێنای"
بەئاساییەوە گوتم

جین: "کێشە نیە هەر خۆی من زوو بەئاگا دێم"
گوتی کاتێک بە کیوتیەوە چاوەکانی ئەخوراند و سەروقژی تێکئاڵا بوو

هۆسیۆک: "ههه هیۆنگ بەمشێوەیە وەکو منداڵێکت لێهاتووە"
بەبزەوە گوتم چونکە بەڕاستی لەمنداڵ ئەچوو

جین: "ههه تۆ جارێ سەیری خۆت بکە ئەوکات بە من بڵێ منداڵ"
بەهەمان شێوە گوتی
هەر بەڕاست منیش وام لێهاتووە؟

لەلای جۆنگکوکەوە ئاوێنەیەکی بچوکی لێبوو دەستم بۆ ئاوێنەکە برد و هێنام

سەیری خۆم کرد هەر بەڕاستی زۆر لە هی هیۆنگ خراپترە ههه وادیارە دوێنێ شەو ئێمە شەڕمان کردوە

هۆسیۆک: "ئای بۆچی وایلێهاتووە؟"
بەپێکەنیەوە گوتم چونکە قژی هەردووکمان وەکو یەک بوو

سەیرێکی جۆنگکوکم کرد هی ئەویش بەمشێوەیە بوو

هۆسیۆک: "هیۆنگ سەیرکە"
گوتم و بەبەرزیەوە دەستم کرد بە پێکەنین لەهەمان کاتدا کاتێک جین هیۆنگ سەیری جۆنگکوکی کرد دەستی کرد بە پێکەنین و سەری دەلەقاند

جین: "ههه تۆ جۆنگکوک بەئاگا بێنە منیش ئەچم بۆ گەرماوەکە"
گوتی و هەڵسایەوە و ڕۆیشتە گەرماوەکە

جۆنگکوک: "هیۆنگ...هیۆنگ دەی هەڵسە ئێستاکە بەیانیە"
بەنەرمیەوە گوتم بەڵام وەکو هەموو جارێک ئەو بە قسە نەرم و هێمن هەڵناستێ

هەرکە ویستم هاوارکەم ڕاستەوخۆ دەرگاکە کرایەوە و دووبارە کوڕە بچوکەکەی دەرخستەوە

جیمین: "هەلەو گایس بەیانی باش"
دووبارە بە زەردەخەنەوە گەورەکەی گوتی هەر بەڕاستی ئەو زۆر جیاوازە لەوانی تر

ئەوان کەسانێکی سارد و تاریکن بەڵام ئەوەیان زۆر کیوت و دڵڕفێنە بۆیە ئەمەش وایکردووە زوو خۆشیمبوێ

هۆسیۆک: "ئۆهـ بەیانی باش"
منیش بەبزەیەکی کەمەوە وەڵامیم دایەوە

جیمین: "من لەکەیەکەوە بەدوای ئێوەدا ئەگەڕێم هەموو ژوورەکانم کرد کەچی ئێوەش هەمووتان خۆتان لێرەدا ناوە"
بەبێزاریەکی کیوتەوە گوتی و لەسەر جێگاکەدا دانیشت

Magic FlowerWhere stories live. Discover now