Part 28

212 55 46
                                    


نیوەڕۆ

نزیکی کاتژمێر ‌11 بوو کاتێک هۆسیۆک بەئاگا هات و بینی هێشتا جین لەلایەوە خەوتووە بۆیە کەمێک خۆی جوڵاند و ویستی هەڵسێت و بانگی بکات

هەربۆیە کەمێک سەری بەرزکردەوە بەڵام ڕاستەوخۆ شۆک بوو بەوەی بینی ئەوە تاییە نەوەک جین

بەسەرسامی و چاوە درەوشاوەکانی سەیری ئەوەی بەردەمی ئەکرد کە چۆن بەجوانی خەوتووە و دەستە گەورەکانی لە دەوری کەمەری ئاڵاندووە وەکو ئەوەی نەیەوێت لەنێو دەستەکانیدا بێتە دەرەوە

بزەیەکی جوان لەسەر لێوەکانی نەخشا کاتێک سەیری ڕوخساری ئەوەی بەرمامبەری ئەکرد

بەپەنجە بچوک و نەرمەکانی بەهێواشی لەسەر ڕومەتەکانیدا ئەخشاند و بزەی نەرمی ئەکرد...سەرنجی لەسەر ڕوخسارە بێوێنەکەی تای هێشتبویەوە کە خۆزگەی دەخواست هەرگیزاو هەرگیز ئەم ڕوخسارە لەژێر چاوەکانیدا ون نەبێت
و تاکو کۆتایی ژیانی لەبەر چاوە دڵبەریەکانی دابێت

هۆسیۆک: "خۆشمدەوێیت"

Pov Taehyung

ئاگاداری جوڵە بەجوڵەی دەست لێدانەکان و سەیرکردنەکانی بووم
هەر لەگەڵ یەکەم بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بەئاگا هاتم وە کاتێک زانیم ئەویش هەڵساوە خۆم وەکو خەوتوویەک نیشاندا بۆ ئەوەی بزانم چی ئەکات

هۆسیۆک: "خۆشمدەوێیت"

تەزوویەکی تیژ بەهەموو جەستەمدا تێپەڕی...بەتەواوی جەستەم سڕ بوو
گوێیەکانم دوای ئەو وشەیە توانای بیستنیان نەما...ڵاڵ بووم

ئەو گوتی...ئەو گوتی...ئەو منی خۆشدەوێت...بەهەڵە گوێم لێنەبووە
تکایە با خەون نەبێت...نامەوێت ئەوە خەونێک بێت...تکایە با هەڵنەستم

تاکە وشە کە لەنێو مێشکمدا ئەخولایەوە
خۆشمدەوێیت!!!

ڕاستەوخۆ چاوەکانم کردەوە و چاوە قاوەییە دڵبەرەکانی کەوتە بەر چاوەکانم
گێژاویەک لەنێو سەرمدا بوو...بزەی سەر لێوانی...چاوە دڵبەرەکانی

هەروەک و خۆی بوو...هێشتا لەسەر هەمان زەردەخەنەی بوو...هێشتا دەستە
بچوکەکانی لەسەر ڕوخسارم بوو...نازانم
ئاخۆ ئاگاداری خۆیەتی یاخود نا...نازانم
ئەبێت سەرخۆش بێت یاخود نا...گرینگ ئەوەیە...من دڵی ئەوم بەدەستهێنا

بێ دەنگ بووین...هیچ کامێکمان وشەیەک لە لێوانمان دەرنەچوون
بەتەواوی لەنێو چاوەکانی یەکتردا
نقوم بوبووین...ئایا ئەوە هەستی
خۆشەویستیە؟...ئەگەر ئەوە بێت
ئەو بەڕاستی هەستێکی یەکجار
چێژبەخشە

هۆسیۆک: "بەیانی باش"
بەهەمان شێوە زەردەخەنە جوانەکەی
لانەدا هیچ شتێکی نەگۆڕی

نەمتوانی چیتر بەرگە بگرم...هێرشم کردە سەر لێوەکانی...ئەمەوێت بەتەواوی
هەست بەلێوەکانی بکەم لەسەر ئەوانەی خۆم

Magic FlowerWhere stories live. Discover now