Pov Hoseokلەلای پەنجەرەی ژوورەکەوە دانیشتبووم ماندوو بووم بێزارم بووم لەم ژوورە بێجگە لەو تاکو ئێستا هیچ کامێکیانم نەبینیوە
بەڵام زۆریشم برسیە چەند ڕۆژێکە هیچ شەێکم نەخواردووە کە دڵنیام لەوەی گەر هەڵسمەوە ڕاستەوخۆ لەهۆش خۆم ئەچم
کەمێک بەر لەئێستا گوێم لەدەنگە دەنگێک بوو لەدەرەوە نازانم هۆکار
چی بوو بەڵام دەنگی جۆنگکوک هیۆنگیش ئەهاتدڵنیام لەوەی دووبارە شەڕیان کردۆتەوە
پێویستە تا زووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ ئێمە ناتوانین لەگەڵ یەکتردا بگونجێینگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت دڵنیام لەوەی ڕۆژێک یەکێک ئەکوژرێ
بەڵام نازانم کەیە؟
لەنێو خەیاڵەکانم بووم کاتێک دەرگاکە کرایەوە گوێم پێینەدا چونکە ئەزانم دووبارە ئەوە
دەرگاکەی داخست و بەدەنگی تەپەی پێیەکانی هەستم بە نزیکبونەوەی ئەکرد
تا ئەوەی هاتە لامەوە و بەبێدەنگیەوە وەستا
ئاوڕم دایەوە و سەیرم کرد دووبارە هەمان ڕوخسار هەمان شێوازی ساردی
و جدیەتیەکەیدرۆ ناکەم گەر بڵێم ئەو قۆز و جوانە
بەڵێ بەڕاستی ئەو جوانە بەڵام ئەوەیە
کە زۆر سارد و خراپ هەڵسوکەوت ئەکاتتای: "بڕیارە تاکو کەی لەسەر کەلەڕەقیەکەت بمێنی؟"
بەساردیەوە گوتی لەکاەێکدا بە چاوێکی تیژەوە سەیری ئەکردمچاوەکانی سەرنج ڕاکێشن
هیچم نەگووت و چاوەکانم لەسەری لادا و سەرم لەسەر مێزەکە دانا سەیری دەرەوەم کردەوە وەکو هەموو جارێک
لەوەتەی هاتووم بۆ ئێرە تەنیا وشەیەکیشم نەگوتووە
گوێم لە ئاهی بێزاری ئەو بوو دڵنیام لەوەی زۆر بێزار بووە بەدەستمەوە
بەڵام شایەنیەتیبۆچی من بەند دەکات چ کێشەیەکی تێدایە گەر بڕۆم بۆ باخچەکە؟
گەمژە
تای: "تاوەکو ئەم کێشە نەفرەتیە تەواو ئەکەم پێویستە بە زیندووی بمێنیتەوە نەفرەتی ئەوکات هەرکاتێک بتەوێ بۆخۆت بمرە و لەمن نەجانت بە"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتی و لێم دوورکەوتەوەببورە بەڵام بەمشێوەیە لەدەست من نەجاتت نابێ بەڕێزی دڕندە
تای: "وەرە دەرەوە"
گوتی کاتێک ڕۆیشتە لای دەرگاکەسەرسام بووم بەمە هەر بەڕاست ئیتر لەم ژوورە نەفرەتیە نابم
بەخێرایی سەرم هەڵبڕی و سەیرم کرد
تای: "بەمشێوەیە سەیرم مەکە گەر ناتەوێت بۆخۆت هەر لێرەبە"
بەهەمان شێوە گوتی
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...