Pov Jiminبە ماندوویەوە چاوەکانم کردەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو چاوەکانم داخرابوون بەرچاوەکانم لێڵ بوبوون...بۆ چەند جارێک چاوەکانم تروکاند تا ئەوەی بەڕوونی ببینم بەڵام ڕاستەوخۆ شۆک بووم کاتێک هەموو شتێکم بیرهاتەوە...ئێستاکە لە ژوورێکی تاریک و چۆڵم...زۆر ترسناکە
من و جۆنگکوک بەیەکەوە ڕۆیشتینە دەرەوە وە بەیەکەوە دڵخۆشبوین کاتێک پیاسەمان ئەکرد و پێئەکەنین بەڵام ئەوەندەم لەبیرە کاتێک کەسێک لەدواوە منی گرت و هەروەها جۆنگکوکیش وە لەدوای ئەوەوە لەهۆش خۆم چووم و هیچی ترم بیرنەما
بەترسەوە سەیری دەوروبەرم کرد لەکاتێکدا چەندەها ئاژەڵ و دڕندەی ترسناک وەکو تابلۆ و پەیکەرێک لەو ناوەدا هەڵواسرابوون و مردبوون بەڵام هێشتاکە چاوەکانیان کرابونەوە
جەستەم دەلەرزی هەستم بە هەناسە توندەکانی خۆم دەکرد...دەست و قاچەکانم بەسترابوونەوە بە کورسیەکەوە
بەخراپی ڕاچڵەکیم کاتێک گوێم لە کرانەوەی دەرگا ئاسنەکە گەورەکەبوو کەسێک هاتە ژوورەوە بەڵام من هەرگیز ئەوم نەمبینیبوو نەمدەناسی
؟؟: "ئۆو وادیارە کوڕە بچوکەکەمان بەئاگا هاتووە"
بەبزەیەکی نەگریسانەوە گوتی و دەرگاکەی لەدوای خۆیەوە داخستجیمین: "تـ تۆ کێی؟...چـ چیت لەمن دەوێت؟"
بەترس و شڵەژانەوە گوتم کاتێک هەنگاوەکانی بەرەو لای من ئەهێنا؟؟: "ئۆو منداڵی بچوک ئێمە هیچ شتێکمان لەتۆ ناوێ بەڵکو لە گەورەکەتمان ئەوێت"
مەبەستی چیە لەوە؟...هیۆنگ هیچ شتێکی لەلای ئەوانەوە نیە و ئەوەی من بیزانم تاکو ئێستا هیچ شەڕێک لەنێوان ئەواندا نەبووە
؟؟: "ئۆهـ ئۆهـ ئەزانم ئەزانم...بەڵام ئەوە شتێکی تایبەتی نێوان خۆمانە کە تۆ هێشتاکە نایزانی"
گوتی و هاتە بەردەممجیمین: "چ کارێک بە هیۆنگی من هەیە؟ ئەو تاکو ئێستا هیچ شتێکی لەئێوە نەکردووە"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتم جیا لەناخی دڵم کە خەریک بوو بوەستێت؟؟: "هههه هەروەکو گوتم ئەوە شتێکی تایبەتیە...وە نیگەران مەبە دوای ئەوەی هیۆنگەکەت هات ئەوکات ئەتوانن بەیەکەوە لە جیهانەکەی تر یەکتر ببیننەوە و هەموو شتێکت بۆ باس بکات
چاوەکانم فراوان بوون بۆچی ئەیەوێت ئێمە بکوژێت؟...چ شتێک ئەوەندە تایبەتە تاوەکو بیەوێت ئێمە بکوژێت
؟؟: "باشە کەواتە پێویستە چاوەڕێکەی تاکو ئەوان دێن...چونکە دڵنیام لەوەی ئێستاکە لەڕێگان و وە ئێمەش پێویستە ئامادەکاری بۆ پرسەکە بکەین ئەی وانیە"
گوتی و لەکۆتایدا زەردەخەنەیەکی بەرزی شەیتانی کرد و ڕۆیشتە لای دەرگاکە؟؟: "همم هەر گوتم با پێت بڵێم من هانجووم سەرۆک شانشینی مردووەکان"
گوتی و لەدوایدا ڕۆیشتە دەرەوە
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...