Part 21

197 53 118
                                    


تای بەخێراییەکی زۆرەوە بەرەر شوێنە مەبەستەکەی دەڕۆیشت لەکاتێکدا بەهۆی بایە بەهێزەکەوە نەیدەتوانی بەجوانی بەردەمی خۆی ببینێت و باڵەکانی ماندوو بوبوون کە ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی خاوەنەکەی لە ئازاردایە

بەڵام هەرچۆنێک بێت توانی بگاتە شوێنەکە و بەخێرایی دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە

یانگ: "پێشبینیم کردبوو کە دێی"
بەبزەوە گوتی و سەیری تای کرد کە چۆن بە خێراییەوە هاتە ژوورەوە

(ئەگەر بەبیرتان بی یانگ ئەو پیاوە پیرەبوو کە تای لە پارتی 5 چووە کنی
لۆ چارەسەرەکەی...ئینشاللە بەبیرتان دێتەوە🙂😁)

تای: "پێویستە یارمەتیم بدەی"
بەهەناسە تەنگیەوە گوتی و چەند جارێک کۆخی لەکاتێکدا بریندار بوو وە هەروەها سیەکانیشی پڕ تۆز و خۆڵی بایەکە بوو

یانگ: "من دەمێکە خۆم ئامادە کردووە"
بەهەمان شێوە گوتی و هەڵسایەوە

تای: "باشە کەواتە...ئێ ئەگەر ئەتوانی وەرە سەر پشتم"
گوتی و ڕووی سوڕاند

یانگ: "هێی کوڕی خراپ من هێشتاکە بەمشێوەیەش پیر نیم نەتوانم باڵەکانی خۆم بەکاربێنم"
بەگرژیەوە گوتی و دوای ئەوەی باڵەکانی دەرهێنا و بەر لە تای ڕۆیشتە دەرەوە

تای کەمێک بە سەرسامیەوە وەستا و لەدوای ئەوەوە بەخێرایی ڕۆیشت
_

_

_

ژوورێکی بێدەنگ و ئارام کوڕێکی ماندوو و شەکەت لەسەر جێگاکەدا
پاڵکەوتووە لە هەمان کاتدا دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ گەڕایەوە سەر شێوە جارانیەکەی خۆی کە هۆسیۆکی
هیۆنگەکانی بوو

هەرچەندە ئەو لەسەر شێوەی خۆی بوو
بەڵام هێشتاکە هیچ کەسێک بوێری نیە نزیکی بکەوێتەوە

هەمووان ئەترسن لەوەی دووبارە وای بەسەربێتەوە و ئەمجارەیان ئازاری ئەوان بدات

بەڵام ئەوان هەڵەن

ئەو بۆ پاراستنی گیانی ئەوانی تر بوو بە دڕندە کەچی ئێستاکە خۆیان خۆی لێ بەدوور ئەگرن و لێی ئەترسن

ئەوە شتێکی شێتانە نیە؟

نامجون دوای ئەوەی ئەوان ڕۆیشتن یونگی هەڵگرت و بردی بۆ ژوورەکەی خۆی وبانگی پزیشکی تایبەتی بۆ کرد

لەوانەیە بڵێن کە بۆچی هۆسیۆک پزیشکی تایبەتی بۆ نەهات خۆ ئەو ئەسڵەن برینداریش نەبوو؟

چونکە هۆسیۆک جادووی ڕەشی لەسەرە وە بەهۆی ئەمەشەوە گەر هەر شتێکی بەسەربێت هیچ پزیشکێک ناتوانێت چارەسەری بکات مەگەر زانا و بیرمەندەکانی سەدەی تر نەبووبن
کە بەهۆی هێزە تایبەتیەکەیانەوە
لەوانەیە شتێک لەسەر ئەۆدا بزانن
و بتوانن کەمێک چارەسەری بکەن

لەناکاو هەموویان ڕاچڵەکین کاتێک گوێیان لە بەرکەوتنێکی بەهێز بوو
بەڵام ئارام بونەوە کاتلک زانیان تای و ب.یانگ هاتنە ژوورەوە

Magic FlowerWhere stories live. Discover now