Part 33

196 56 225
                                    


جۆنگکوک و هۆسیۆک بەیەکەوە ڕۆیشتنە نێو کۆشکەکە و لەوێدا
جیمینیان بینی کە بەزەردەخەنە فراوانەکەیەوە بەرەو لایان ڕادەکات
و کاتێک گەیشتە لایان ڕاستەوخۆ باوەشکی توندی لە جۆنگکوکدا

جۆنگکوک: "ئۆهـ ئۆهـ گیانەکەی من
بیری منی کردووە؟"
بەپەرۆشیەوە گوتی کاتێک ئەویش لەباوەشی کردەوە

جیمین: "بێگومان من هەموو کات بیری کەروێشکەکەی خۆم دەکەم"
بەهەمان شێوە گوتی و سەیری کرد

هۆسیۆک: "بڕوا بکە گەر جین هیۆنگ بزانێ نازناوەکەی ئەوت بردووە دونیات
بەسەرا بەڕوخێنێ"
بەبزەوە گوتی و سەیریانی کرد

جیمین: "نەخێر...جین هیۆنگ لە من توڕە نابێت ئەوە دەزانم"
بەکیوتیەوە گوتی بەڵام ڕاستەوخۆ گوێیان لەدەنگی جین بوو کە بەرەو لای ئەوان ئەهات

جین: "گوێم لەناوی خۆم بوو...دەی پێم بڵێن دووبارە چ قسەیەکی خراپ لە پشتەوەی من ئەکەن"
گوتی کاتێک هاتە لایان

جۆنگکوک: "ئایش نەخێر جین دڵنیابە لەوەی ئێمە هیچ قسەیەک نیە تاوەکو لەسەر تۆدا بیکەین"
بەگاڵتەجاڕیەوە گوتی و چاوەکانی سوڕدا

جین: "کەروێشکی بێڕێز چەندجار پێم گوتی من لەتۆ گەورەترم و پێویستە بە هیۆنگ بانگم بکەی...هەی گەمژە تاکو کەی فێرنابی"
بەبێزاریەوە گوتی

جۆنگکوک: "ئایش ببورە بەڵام من لەبیرم نەبوو کە تۆ ئێستا زۆر پیری...ئۆی ببورە باپیرە جین"
بەهەمان شێوە گوتی و چەمیەوە

جین: "هەی گەمژە سوێند بەخوا دەتکوژم"
بەهاوارەوە گوتی و ڕاستەوخۆ بەرەو لای ڕۆیشت...لەکاتێکدا هۆسیۆک و جیمین تەنیا بەشێوەیەکی بێزاری لێیان دەڕوانی شەقێکی لەنێوچەوانیخۆیاندا وەکو ئەوەی ئەمە ڕۆژانە بۆ چەندین جار دووبارە ئەبێتەوە

نامجون هاتە ئەوێ بەڵام کاتێک ئەوانی بینی کە دووبارە دەستیان لەقژی یەکترەوە ناوە...ڕاستەوخۆ ڕۆیشتە لایان
و بوو بەناوبژیوان

نامجون: "هێی هێی بوەستن ئێوە چیدەکەن؟"
گوتی کاتێک ڕۆیشتە لایان و لێکی جیاکردنەوە

هۆسیۆک: "هیۆنگەکان تکایە بەسیکەن لەو شەڕانەی ئەیکەن بەڕاستی ئێوە گەر بەمشێوەیە بەردەوام بن ڕۆژێک هەر یەکتری ئەکوژن"
بەبێزاریەوە گوتی

جین: "بۆچی من هەمووی خەتای ئەم کەروێشکەیە بەردەوام شەڕ دەنێتەوە"
بەبۆڵەوە گوتی

جۆنگکوک: "من؟...جا من چیم کردووە تاکو شەڕ بنێمەوە ها؟"
بەشێوەیەکی سەرسامی گوتی وەکو ئەوەی هیچی نەکردبێت

جین: "سەیر سەیر چۆن خۆی بێتاوان کردووە...گەمژە گەر تۆ نەبی کەواتە کێ دەبێت؟"
سەرەتا بەشێوەیەکی سەرسامی گوتی دواتر بەتوڕەییەوە هاواری کرد

نامجون: "ئایش ئیتر بەسە واز لەم شەڕە منداڵانەیانە بێنن...ئێوە گەورە و تەواون پێویستە ئامۆژگاری ئەم منداڵانە بکەن"
ئەویش بەبێزاریەوە گوتی و لەکۆتایدا سەیری هۆسیۆک و جیمینی کرد

Magic FlowerWhere stories live. Discover now