Part 35

275 55 23
                                    

دوای ئەوەی جین لەوێدا ڕۆیشت بەڕاکردنەوە گەڕایەوە شوێنی خۆیان      و داوای یارمەتی لێکردن و ئەوانیش     بەیەکەوە بەدوای جیندا ڕۆیشتن بەڵام  لەناکاو جین لەشوێنی خۆیدا وەستا کاتێک دوو ڕێگای بینی لەتەنیشت یەکترەوە

جۆنگکوک: "چیبووە هیۆنگ بۆچی وەستای؟"
بەکەمێک سەرسامیەوە گوتی

جین: "من...ئەوە من نازانم کامە ڕێگا هەوبوو"
بەشۆکەوە گوتی و سەیری ڕێگاکانی ئەکرد

یونگی: "چیی؟...تۆ چۆن نازانی؟... کەواتە چۆن گەڕایتەوە لای ئێمە؟"
بەدەنگی بەرزەوە گوتی

جین: "ئایش من زۆر بەپەلە هاتم وە کاتێک ئەڕۆیشتین بۆ ئەوێ سەرنجم لەسەر ڕێگاکە نەبوو"
بەبێزاری و بۆڵەوە گوتی

جیمین: "ئای خوایە کەواتە ئێستا چیبکەین؟"
بەنیگەرانیەوە گوتی

نامجون: "کێشە نیە پێنج کەسین دووان بۆ ئەم ڕێگایە و ئەوانی تریش بۆ لاکەی تر"
گوتی و ئاماژەی بەڕێگاکەدا ئەوانیش ڕازی بوون بەڵام کاتێک ویستیان بڕۆن تێبینی تای و هۆسۆکیان کرد کە لە یەکێک لە ڕێگاکانەوە بەرەو لای ئەوانەوە دێن

جۆنگکوک: "هۆسیۆک...تۆ باشی ئازارت هەیە؟"
بەنیگەرانیەوە گوتی و کاتێک ڕۆیشتە لایان وە بەهەمان شێوە ئەوانی تریش لەدوایانەوە چوون جگە لە یونگی کە بەشێوەیەکی توڕە و غیرەوە لەوێدا وەستاوە

هۆسیۆک: "بەڵێ هیۆنگ تەنیا قاچم ئازاری پێگەیشتووە"
بەئاساییەوە گوتی

جین: "ئاهـ گیانەکەم بەڕاستی منت زۆر ترساند"
بەهەمان شێوە گوتی

تای: "ئایش دەی تەواو ئێوەش ڕێگاکە بەردەن "
بەبێزاریەوە گوتی و ڕۆیشت و هۆسیۆکی لەسەر شوێنێکی خاوێن دانا

تای: "با بڕۆینەوە هەم ئەوکات ئەویش پشویەک ئەدات تاکو قاچی  باشتر بێت"
بەئاساییەوە گوتی

هۆسیۆک: "ئائـ نەخێر هەرخۆی من کەمێکی تر باشتر دەزم بۆیە پێویست ناکات بگەڕێینەوە"
ئەۆیس بەهەمان شێوە گوتی

جیمین: "بەڵام تۆ قاچت ئازاری پێگەیشتووە ناکرێت زۆر لەسەری بڕۆیت"

یونگی: "گەر پێویست بکات من هەڵی دەگرم کێشە نیە"
بەئاساییەوە گوتی و سەیرێکی تایهۆنگی کرد کە بەچاوێکی تیژ و ترسناکەوە سەیری دەکات بەڵام بێ ئەوەی گوێی پێبدات سەیرکردنەکانی لەسەری لادا

هۆسیۆک: "ئای نەخێر خۆم دەتوانم کەمێک بڕۆم هەم هیۆنگەکانیشم یارمەتیم دەدەن"
بەکەمێک شەرمەوە گوتی

یونگی: "نەخێر گیانەکەم بۆچی زیاتر ئازاری خۆت ئەدەی"
بەبزەوە گوتی و سەیری کرد لەکاتێکدا هەمووان بەڕەفتارە نامۆکانی یونگی سەرسام بوبوون و سەیریان دەکرد

دوای کەمێک هەمووان ڕازی بوون لەسەر پێشبینیەکان و تای داوای لە پاسەوانەکان کرد چارەسەری سەرەتای بهێنن و دوای چەند خولەکێک قاچی هۆسۆکیان تیمارکرد و بەڕێکەوتن

Magic FlowerWhere stories live. Discover now