Part 27

204 53 107
                                    


تای دوای ئەوەی لەدەرەوە گەڕایەوە ڕۆیشتەوە نێو کۆشک و لەوێدا یونگی بینی دیاربوو کە تازە لەخەوو هەڵسابوو
وە هەروەها نامجونیش بەهەمان شێوە
بێگومان چونکە ئێستا کاتی هەڵسانی کۆشکەکەیە

یونگی-نامجون: "بەیانی باش"
گوتیان و چەمینەوە

تای: "بەیانی باش"
بەئاساییەوە گوتی و دوای ئەوە ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ئەوەی بچێت بۆ ژوورەکەی و جلەکانی شاوەرێک بکات و جلەکانی بگۆڕێت بەڵام کەمێک وەستا و بڕیاریدا سەرەتا بچێت بۆ ژوورەکەی جین بۆ ئەوەی سەیرێکی هۆسیۆک بکات

هەربۆیە ڕۆیشتە بەردەم ژوورەکەی و سەیرێکی دەوروبەری کرد دوای ئەوەی زانی هیچ کەسێک لەوێدا نیە بەهێواشی دەرگاکەی کردەوە و کەمێک سەری بردە ژوورەوە بینی هەردووکیان زۆر بەجوانی لەنێو باوەشی یەکتردا خەوتوون و تەنانەت هۆسیۆک زۆر بەتوندیەوە جینی لە باوەشی کردبوو وەکو ئەوەی کەسێک بیەوێت لێیببات

ڕاستەوخۆ هەستی بە غیرەکردن کرد
بۆ ئەوان و بەتوڕەییەوە لێیانی ئەڕوانی
هەربۆیە دەرگاکەی کردەوە و بەهێواشیەوە ڕۆیشتە نزیکیان و
بەبێ ئەوەی بیەوێت هیچ کامێکیان بەئاگا بێن دەستێکی هۆسیۆکی گرت و ویستی لەنێو باوەشیدا بیهێنێتە دەرەوە

بەڵام لەبەختی ئەو جین بەهۆی ئەوەی زۆر هەستیارە و زوو بەئاگا دێت ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە جوڵەکردن
وە تای کاتێک هەستی کرد بەئاگا دێت ڕاستەوخۆ بەخێرایی دانیشت و خۆی لەتەنیشتەکانی سیسەمەکەدا دووقەد کردەوە بەهۆی ئەو ئەو درێژە و جەستەی گەورەیە نەیدەتوانی
بەتەواوی بیشارێتەوە

جین سەیرێکی هۆسیۆکی کرد و بەچاوێکی خەوەوە لەلاکەی تری سیسەمەکەدا هاتە خوارەوە و ڕۆیشتە گەرماوەکە...تای کاتێک زانی جین هەستی بەبوونی ئەو نەکرد ڕاستەوخۆ ڕایکردە باڵەکۆنەکە و لەپشت دیوارەکانەوە خۆی حەشاردا

دوای کەمێک جین ڕۆتینی چەند خولەکی بەیانیانی کرد و ڕۆیشتە لای هۆسیۆک ماچێکی سەری کرد و ڕۆیشتە دەرەوە

دوای کەمێک لەبێدەنگ بوونی ژوورەکە
تای سەیرێکی ژوورەکەی کرد و دوای ڕۆیشتنە دەرەوە جین ئەویش هاتەوە ژوورەکە و خۆی ڕێک کردەوە

تای: "ئایش سەیری چۆن وەکو منداڵێک ڕەفتار دەکەم"
بەبێزاریەوە گوتی و لەدوایدا سەیرێکی هۆسیۆکی کرد ڕاستەوخۆ پێشبنیەکەی گۆڕا

تای: "جا چیە خۆ ئێستاکە لەنێو باوەشی ئەم هیۆنگە بێزارکەرەیدا نیە"
بەکەمێک غیرەکردنەوە گوتی و ڕۆیشتە لای هۆسیۆک و لەلای پاڵکەوت و لەباوەشی کرد لەهەمان کاتیشدا لەلای خۆیەوە دەرگای ژوورەکەی کلیلدا بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نێتە ژوورەوە

تای: "کە منت هەیە بۆچی باوەش لەکەسانی تردا ئەکەی ها؟"
بەهەمان شێوە گوتی کاتێک جێگاکەی خۆی چاککرد و بەتانیەکەی بەخۆیان دادا و بەتوندیەوە دەستەکانی لەدەوری کەمەری ئاڵاند و لەخۆی نزیک کردەوە

Magic FlowerWhere stories live. Discover now