1

2.6K 193 22
                                    

لە باخچەیی ماڵەکەمان دانشتبووم خریکی وێنەکێشان بووم وە پشیلەکەم سوزی دایکیشم خریکی خوێندنەوەی ڕۆمانە دڵخوازەکەی بوو

من ناوم کاڤیایە لە خێزانی کیمم من تەمەنم ١٥ساڵە وە تازە لە پۆکی نۆ تەواو بومە بەڵێ من ئێستا زۆر دڵخۆشم پشوی هاوین دەستی پێکردوە وە من ساڵی داهاتوو لە ئامادەیی دەخوێنم دەمەوێ لەم پشووەدا بە تەواوی پشوو وەرگرم چونکە لە قۆناغەکانی داهاتوو پێویستە بە قورسی هەوڵبدەم تاوەکوو خەونەکەم بێتەدی

بەڵێ من دەمەوێ ببم بە وێنەکێشێکی زۆر بەناوبانگ وە دەمەوێ کە باوکم هات بۆ ئێرە لەگەڵی بروم پێداویستی هونەری زیاتر بکرم هیوادارم ڕازی بێت چونکە باوکم خاوەن کۆمپانیایەو دەیەوێ لە داهاتوو یارمەتی کاکم بدەم

من زۆر بە کەمی باوکم ئەبینم چونکە ئێمە لە لادێین وە باوکم لە شارە لە گەڵ دایکەکەی دیم و براکەم باوکم دوو هاوسەری هەیە منو دایکم لێرە لە لادێ ئەژین وە ئەوان لە شار باوکم دوو هەفتەجارێک یاخود مانگی جارێک دێت بۆئێرە

براکەم لە من گەورەترە ئەو ٢٤ساڵەو ناوی تایهۆنگە بەڵێ کیم تایهیۆنگی ڕەزاقورسی لە خۆی بایی من بە نزیکەیی ساڵی جارێک دەیبینم ئەویش ئەوندە ساردو رەقە کە حەزناکەم ئەوجارەش بیبینم

هەمیشە خۆی زاڵ دەکا وە خۆی زۆر پێ گرنگە تەنیا لە بەر ئەوەی کوری گەورەو تاقانەی باوکمە هەر خۆی باوکم ئەوی خۆشتر دەوێ هەموو دەسەڵاتێکی پێ داوە خۆی و دایکە لوتبەرزەکەی

باشە وە باسی هاوسەرگیری دایکمو باوکم بکەم دایکم هاوسەرگیری لە گەڵ باوکم کردوە چونکە باپیرم قەرزاری باوکم بووە و پارەی نەبووە قەرزەکەی بداتەوە لە جیاتی ئەوە دایکمیان بە باوکم داوە لە کاتێکدا باوکم هاوسەرو منداڵیشی هەبووە ئەوکات باوکم ٣٥ ساڵ بووە و دایکم٢٠ دایکم ئێستا ٣٦ ساڵە پاش ساڵێک لە هاوسەرگیریان من لە دایک بوومە

باوکم لێرە کارگەوکێڵگەی زۆر گەورەی بەرهەمهێنانی هەیە وە ڤێلای لێیە دایکمی نەبردوە بۆ شار تەنیا لێرە دایناوە لە یەکێک لە ڤێلاکانی وە پاش لە دایکبوونی من لەم خانوە جێگیر بووە خانوەکەی ئێمە زۆر گەورەو خۆشە باخچەیی جوانی تێدایە

دایکم ئافرەتێکی زۆر میهرەبان و بێدەنگە وە زۆر زۆر جوانە هەرخۆی باوکم بۆیە ڕازی بووە لەو هەموو قەرزە خۆشبێ چونکە ئەوکات دایکم جوانترین کچی لادێکە بووە وە من ڕێک لە دایکم دەچم زۆر جار داوای ژوانم لێ دەکرێ بەڵام من منداڵم بۆ ئەو شتانە وە حەزم بەو شتانە نییە باوکم پیاوێکی بەڕێزە بەڵام ناوێری زۆر ڕوو بە ئێمە بدات

چونکە دایکەیی ترم لە خانەوادەیەکی زۆر دەوڵەمەندوو دەستڕۆشتتوە وە پشکی لە زۆربەی کۆمپانیاکانی باوکم هەیە ئەوان بە خانەوادەوە زۆر دەوڵەموندن لە خێزانی جیۆنە ئەوان خاوەنی بەشی هەرەزۆری کۆمپانیاو باڵەخانەو کارگەکانی کۆریان

بەهەرحاڵ خێزانی دایکم بەو جۆرە نین ئەوان لادێین و خەریکی کشتوکاڵن دایکم لە خێزانی پارکە بەڵێ من خاڵێکم هەیە وە دوو پور جیمین کوری خاڵمەو ئێمە هاوپۆلین ئەو ساڵێک لە من گەورەترە ئەو تەمەنی ١٦ ساڵە و حەز دەکات ببێ بە ئەندازیار ئەو زۆر ژیرو کیوتە و باشترینی منە ئەو هەم هاوڕێو هەم برایە بۆ من

لیسا کچی پورمە وە وە شوگا کەری پورەکەی ترم پورەکانمو خاڵم لە کێلگەیی باوکم کار دەکەن ئێمە هەرچوارمان هاوڕێی یەکترین بەڵام منو جیمین و لیسا زیاتر هاوڕێن چونکە شوگا ناخوێنی ئەو زیاتر خریکی کارکردنە

ئەم پشووە زۆر خۆش دەبێ کاتی زیاتریان لە گەڵ بە سەر دەبم بێگومان ئەگەر ئەوانیش نەڕۆن بۆ کارکردن چونکە باوکم بە دایکمی وتتوە بە هیچ جۆریک ڕێگە نەدات بڕۆمە کێڵگەو شوێنی کارکردن

دایکم وتی بەیانی میوانمان دێ نزانم کێیە پێم وابی باوکم و هاوڕێکانی دێن بۆ کاتبەسەربردن لە ڤێلاکەیان پێم وابێ سەردانی ئێمەش ئەکەن

کات تێپەراندن بۆ بەیانی

.................

سڵاو هاوڕێان ئەمە یەکەم چیڕۆکە هیوادارم بە دڵتان بێ کۆمێنت و ڤۆت لە بیر مەکەن

🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now