20

1K 135 12
                                    



تەنیا ئەوندە قسەیەم گوێ لێ بوو سەرم ئازاری هەبوو وە سەرم خستە سەر مێزەکە پآس کەمێک گوێم لێ بوو چەند کەسێک هاتنە ژورەوە وە مامۆستا قسەی لەگەڵ ئەکردن ئەوان چون لە پێشەوە ڕاوەستابوون لە ناکاو

مامۆستا :کیم کاڤیاااااااااا

کاڤیا : بەڵێ مامۆستا

مامۆستا : تۆ بۆچی خەوتوی ئەم پێم نەوتن وریا بن

کاڤیا : ببورە مامۆستا

کاتێک سەیرلایەکەی ترم کرد چاوەکانم زەق بوون جۆنگکوک و تای سێری منیان دەکرد

Pov jk

ئەمڕۆ منو تای وەکو دامەزرێنەرانی ئەو قوتابخانەیەو کردنەوەی بەشی بازرگانی تیایدا سەردانی قوتابخانەکامان کرد بۆ خەڵاتکردنی قوتابیەکان لە ڕاستیدا بیرۆکەی من بوو چونکە دەمویست کاڤیا ببینم ماوەیەکی زۆرە نەمبینیوە هەواڵی لە ب کیمەوە دەزانم ئەو هەندێک جار سەردانی دەکات

بە ناو قوتابخانەکەدا دەگەڕاین وە دواتر سەردانی پۆلەکانی بازرگانیمان کرد پاشان پشویەکمان دا چونکە لێرە ١٢ پۆلی بازرگانی هەیە دواتر دەستمان بە گەڕان کردەوە لە کۆتا وانەدا کە تەنیا پۆلێک مابوو چوین دڵنیا بوم کە کاڤیا لەوێ دەبینم بەڵام چی ئەگەر ئەمڕۆ نەهاتبێت

چوینە پۆکەکەوە قوتابیەکان بە ڕێزەوە هەستانەوە سەیرم دەکرد بەڵام نەمدەتوانی کاڤیا ببینم بینیم کچێک سەری لە سەر مێزەکەیە بە قژییەوە زانیم کە ئەوە کاڤیایە دڵم ئارام بوەوەو لە کۆتایدا بینیم مامۆستا هاواری کرد کیم کاڤیا وە سەرزەنشتی کرد دواتر کاڤیا وتی ببورە کاڤیا سەیری ئێمەی کرد بە دەموچاوێکی ئاسایی دواتر بە شۆکەوە سەیری ئێمەی کرد ئەو کیوت بوو

مامۆستا : هەستە کیم کاڤیا وەرە ئێرە

کاڤیا : بەڵێ

مامۆستا : بۆچی خەوتوی لە کاتێکدا من وانە شەرح دەکەم ئایا پێت وایە من ئەوە بۆ خۆم باسدەکەم

کاڤیا : مامۆستا من تەنیا زۆر ماندوم بەهۆی تاقیکردنەوەکان

مامۆستا : ئای خوایە گیان تۆ نمرەکانت زۆر خراپن پێت وایە باوەر بکەم بەوەی خۆت ماندوو ئەکەی هەر ئێستا بڕۆو لە سەر یەک قاچ ڕاوەستە

کاڤیا : بەڵام نامۆستا

مامۆستا : بەبێ قسە

ئای خوایە زۆر هەست بە شەرمەزاری ئەکەم لە بەردەم جۆنگکوک و تایدا تەنانەت بۆ یەکجاریش سەیری ڕوخساریانم نەکرد

مامۆستا : بەڕێز جۆنگکوک و بەرێز تای ئێستا ناوی یەکەمەکانی ئەم پۆلەت پێ ئەدەم

تای : بێگومان با بزانین قوتابیە سەرکەوتوەکانمان کێن وە داواکاری چییان هەیە

لیستێکیان لە سەر تەختەکە هەڵواسی وە ناوی من لە کۆتایەکاندا بوو هەست بە شەرمەزاری دەکەم بە ڕادەی دۆزەخ بەڵام چی بکەم هەرچەند هەوڵ دەدەم هەر خراپم چونکە هیچ ئارەزویەکم لێرە نیە شتەکان بۆ من قورسن ئەوان ناوەکانیان خێندەوەو خەڵاتیان دا بە قوتابیەکان وە مامۆستا بە قوتابیەکانی تری وت کە وەک ئەوان زیرەک بن و ببن بە نمونە دواتر من چومەوە شوێنی خۆم و دانشتم وە قوتابیەکان پرسیاری ئامارو بازرگانیان لە تای و جۆنگکوک دەکرد منیش بە بێزاری لە شوێنی خۆم دانشتم دواتر ئەوان ڕۆشتن وە مامۆستا پێی وتین ئامادە بین بۆ ماڵەوە دواتر کچەکان دەستیان کرد بە پیاهەڵدان بۆ قۆزیەتی و سەرنڕاکێشی ئەوان منیش بیرم دەکردەوە چەند شەرمەزارکەر بووم بەڵام ئەنە هەڵەی جۆنگکوکە

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now