12

1K 148 13
                                    




بەڕاستی زۆر شەرم ئەکەم چۆن بەم جۆرە بڕۆمە خوارەوە خوایە گیان توشی چی بوومە هەر دانشتبوم سێرم کرد کاتژمێر شەشی ئێوارەیە یەکێک لە دەرگای دا

کاڤیا : وەرە ژورەوە

دەرگاکە کرایەوە ئای خوایە ئەو گەمژەیە لە کۆتاییدا فێربوو لە دەرگا بدات

تای : سڵاو ئۆو مشکی بچوک گەورە بویت

کاڤیا : سڵاو چیت دەوێ

تای :ئای خوایە دەبێ چیم بوێ وەرە خوارەوە کەمێکی تر میوانەکان دێن

کاڤیا : باشە وا هاتم

تای : خۆت فێر بکە پێش ئەوەی بەدواتدا بێن بێیتە خوارەوە جۆنگکوک رقی لەم ڕەفتارەیە ئاگاداربە بەو جۆرە مەبە

کاڤیا : تش

تای : من ڕاستی دەڵێم وە بەم جۆرەی کە جوابی من ئەدەیتەوە جوابی ئەو مەدە دواتر نەڵێی پێت نەوتم ئەو زۆر تورەو توندە هێشتا ئەو لایەنەت نەدیەوە هەوڵ مەدە بیبینی

( تای گەمژە هەتا چوینە خوارەوە ئەم قسانەی ئەکرد دەیەوێ بمترسێنێ چوینە خوارەوەو لە هۆڵەکە دانشتین )

کاڤیا: سڵاو باوکە تۆ کەی هاتیەوە

ب کیم : سڵاو کچەکەم کەمێک دەبێت ،ئێ تۆ نێوانت چۆنە لە گەڵ جۆنگکوک زۆر قسە ئەکەن ئەو باشە لەگەڵت کەمێکی تر دێت

کاڤیا : ئێی بەڵێ باشە

تای : نیگەران مەبە باوکە ئەوان نێوانیان زۆر باشە جۆنگکوک زۆری خۆشدەوێ ئەم مشکە بچوکەی تۆ هۆشی ئەو پیاوەی بردوە

کاڤیا: بۆخاتری خوا بێدەنگبە کاکە
(ئەمەم لە بن گوێی وت دەزانم پێم ڕادەبوێری و جەوی هەیە دەیەوێ بمترسێنی لەم قسانەدا بوین لە دەرگا درا )

دایکی تای : ئۆو ئێوە هاتن درنگ کەوتن هەموو شتێک باشە دڵم لە لاتان بوو براکەم

ب جیۆن : ئێمە باشین نیگەران مەبە جۆنگکوک کەمێک درەنگ کەوت چاوەڕێی ئەومان دەکرد

جۆنگکوک : سڵاو ،ئۆ سڵاو کاڤیا ئازیزم چۆنیت زۆر بیرم دەکردی تۆ زۆر جوان و ناوازە دەردەکەوی

بەرەو ڕوم هات و ئەمەی وت کاتێک لە باوەشی کردم و دواتر لە سەرەوە تا خوارەوە سێری کردم ئای خوایە ئێستا چی بڵێم دواتر دەستی گرتم و منی لە تەنیشت خۆی دانشاند لە سەر خوانەکە

کاڤیا : ئێ ئ سڵاو باشم سوپاس تۆش هەروەها

خ جیۆن :ئای کچەکەم تۆ زۆر گەورەو جوان بوی خۆزگە هەر ئەمساڵ هاوسەرگیریتان دەکرد و نەوەی جوانتان بۆ دەهێنام ناتوانم وێنای ئەو ڕۆژانە بکەم کە منداڵی جۆنگکوک لە باوەش دەکەم کەڕە تاقانەکام کوڕەکەم ئەی گیانی من

ب جیۆن : ئۆوو بەڕاست منیش پێم باشە چ پێویست دەکا دوای بخەین مادام کاڤیاش ئیتر لە شار دەمێنێتەوە وە بەڕاستی من حەز ناکەم بوکە تاقانەکەم لە بەشە ناوخۆێی بمێنێتەوە

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Onde histórias criam vida. Descubra agora