25

969 134 10
                                    

لێم نزیک بوەوەو توند قژی گرتم بەرزیکردمەوە

جۆنگکوک : جوابم بدەرەوە چۆن توانیت ئەمەم لە گەڵ بکەی تەنیا لەبەر بازاریکردنێک و کارتی بانکی ئەمانەت کرد سوێند دەخۆم تۆ دەکوژم بە نەفرەت بی

ئەو دەستی کرد بە زلە لێدان کە من ئەوندە تۆند زللەی لێدەدام بێ وەستان دەموچاوم هەمووی بوو بەبرین منیش هەر دەمقیژاند بەڵام ئەو گوێی لێنەدەگرتم توڕەی چاوی کوێرکردبووم دواتر منی فێدا سەر زەویەکە بە قایشەکەی لێی دەدام بە ڕادەیەک دەنگی قیژەیی من هەموو ماڵەکەی گرتبۆوە وازی لێم نەدەهێنا بەردەوام بوو لە لێدانم هەتاوەکو دونیا لە پێش چاوم تاریک بوو وە لە هۆش خۆم چووم

Pov jk

ڕاستە ئەوم خۆشدەوێ بەڵام مانایی ئەوە نیە هەر هەڵەیەک بیەوێ بیکات نەمدەویست بەم جۆرە بم لەگەڵی بەڵام خۆی ئەمەی ویست وە هەرگیز ئەمەی بەسەرەوە ناچێ بۆ ئەوەی دوبارەی نەکاتەوە زۆرم لێیدا ئەوندەم لێدا کە لە هۆش خۆی چوو وە ڕۆشتمە دەرەوەو دەرگاکەم لەسەر قوفڵ کرد ئەو زۆر گۆڕاوە بەتەواوی وە سۆزانیەک ڕەفتار دەکات نەمدەزانی ئەمە باڵندەیەکی لە قەفەسنراوە نەدەبوو ڕێگە بدەم بخوێنێ هەر خۆی چیتر ڕێگەی نادەم دەبێ ئاقڵی بکەم چۆن دەوێرێ خیانەتمێ بکات خۆزگەم دەخواست خوشکی تای نەبوایە سوێند بەخوا دەمکوشتو دڵی خۆشم دەناشت لەگەڵی لەمەودوا ڕۆی جیۆنی نیشاندەدەم پێم وابێ تای هات

تای : جۆنگکوک چی ڕوویداوە کاڤیا لە کوێیە

جۆنگکوک : بێدەنگ بە بۆ خاتری خوای تای باسی ئەو سۆزانیەی خۆشکت مەکە

تای : ئەو گەمژەیەکی لادێیە پێم وتی ڕووی پێ مەدە ڕێگە مەدە بخوێنی ئەمەش دەرئەنجامەکەی

جۆنگکوک : بێگومان هەڵەی من بوو هەر خۆشم هەڵەکەم چاک دەکەمەوە

تای :بە ئارەزوی خۆت دەی من دەڕۆم

جۆنگکوک : منیش دێم چاوەڕێ کە

تای : باشە خۆت نیگەران مەکە

جۆنگکوک : خەریکە مێشکم دەتەقێ ئەو هاوڕێ گەمژانەیی چی

تای : خەمت نەبێ ئاقڵم کردن



Pov kavya

بەهۆش هاتمەوە لەسەر زەوییەکە کەوتبوم خەریک بوو دەمردم لە تاو ئازاردا هەموو گیانم برین و خوێنە شەوەو دونیا تاریک بە زۆر هەستامەوەو دەستم بۆ دەرگاکە برد بەڵام نەفرەت قوفڵە لە شوێنی خۆم دانشتم دەستم کرد بە گریان زۆر بێ هێز و لاواز بووم

دایکە تۆ ڕاستت دەوت لە یەڪێك لە قوناغـەڪانـی ژیاندا ، چیتر لەدەســـتدانـی هیچ شــتێك بەلاتەوە گــرنگ نییە من ئێستا لەو قۆناغەم
هەست بە هیچ شتێک ناکەم لە دڵمدا ، ئەتوانم بەرگەی هەموو قسەیەکی ڕەق بگرم ، هیچ شتێک کارم لێ ناکات ، مێشکم تەنیا ئەخولێتەوە لە شوێنی خۆیدا ، زۆر پێویستم بە کەسێک بوو کە کۆم بکاتەوە ، بەڵام هەر کێ هات منی پەرش و بڵاو تر کرد ، تەنیا بەردەوام بووم لە زەردەخەنەی ساختە ، ئیتر من ناگریم ئیتر ژیان بۆ من جوان نیە ، ژیان حەز بە چارەم ناکات ، کە ژیان منی ناوێت بۆچی بەردەوامە لە پێدانی بوونم ، خەیاڵم هاتوو چۆ ئەکات لێرەو لەولا ، چی گەر من لە ڕاستیدا کەسێکی مردوو بم لە هەمان کاتدا بژیم ؟ من لەم ڕۆمانەدا ڕۆڵێکی خراپم پێدراوە ، ڕۆڵێک کە لە خزمەتکاری پاشاکانیش هیچ تر و بێ مانا ترە ، من لە ژوورێکی تاریکدا گیرم خواردوە ، ڕقم لە ڕووناکی دەبێتەوە ، من گۆرانی مەرگ بەسەر خۆمدا دەڵێم و چۆلەکاکانیش لە دوام دووبارەی دەکەنەوە ، خۆ منداڵیشم ناخۆش بوو بەڵام هیچ نەبێ توانای بیر کردنەوەم نەبوو بە فراوانی ، من لەمێژە وەستاوم لە خواستنی خۆزگەی نوێ ، من لەمێژە بووم بە پەیکەر هەتا ئەگەر کەسێکیش هەبێ لە خۆشەویستیا بۆم بمرێ پێی ئەڵێم فەرموو بمرە ! خۆزگە ژیان وەک سرووشتەکەی جوان بوایە .
دایکە دەزانی کاتێک منداڵـ بوم ئەترسام لە دێوەزمەکان،بەڵام لە کاتی گەورەبوونم هەستم بەوەکرد کەوا مرۆڤەکان زۆر ترسناکترن
تۆ ڕاستت دەوت هەندێک جار لەژیاندا دەبێت ئازار بکێشیت نەک لەبەر ئەوەی خراپ بوویت بەڵکو لەبەر ئەوەی نەتزانی لەکوێ و کەی واز لە باشبوون بهنیت.
من بێ تۆ زۆر تەنیام دایکە من هەندێ جار ئەوەندە تەنها دەبم قسە لەگەڵ خۆم دەکەم خۆم لێدەبێت بە دوو کەس. دایکە ئێستا لەناو یادگاریەکانمدا پێکەنینێک هەیە کەبیری لێ ئەکەمەوە ئەمخاتە
گریان

تێپەڕاندنی کات

ئێستا دوو هەفتە تێپەڕیوە لەو ڕۆژەوەی کە جۆنگکوک منی لێرە جێ هێشت وە نەهاتوە بۆ ئێرە خزمەتکارێک لێرە هەیە کە خواردنم بۆ دێنێتو دەڕوات وە دەرگاکە بە بەردەوامی داخراوە ئەو تەنانەت یەک قسەشم لەگەڵ ناکات خەریکە شێت دەبم تەنانەت نازانم چیم کێ دێ وەک هەموو کات داهاتووم لەدەست کەسانی ترەو دیاری کراوە بۆچی دەبێت بیر بکەمەوە لەکاتێکدا ئەوەشی دەیخۆم بڕیاری لەسەر دراوە هێشتا برینەکانی ڕووخسارم چاک نەبۆتەوە دەموچاوم هەمووی برینە لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆم دەکرد دەستم هەموو برینە و قاچەکانم ئەو چ دڕندەیەکە من چۆن ڕزگارم دەبێت لەو لە وێنی خۆم دانشتبوم دەرگاکە کرایەوەو خزمەتکارەکە هاتە ژورەوە

خمەتکارەکە : سڵاو خانمەکەم بەرێز جۆنگکوک لە خوارەوە چاوەڕێت ئەکات

کاڤیا : باشە

ئای خوایە گیان دەبێت ئەمجارەیان چیم لێ بکات

پانتۆڵیکی ڕەشو بۆدیەکی ڕەشم لەبەرە جەستەم هەمووی برینە ڕۆشتمە خوارەوە بەسەر پلیکانەکان بەدوای خزمەتکارەکە منی بردە هۆالەکە بەڵام چیم بینی ئای خوایە گیان باوکم و دایکی تای و تای وە ب جیۆن و خاتوو جیۆن هەموان لەوێ بوون جۆنگکوکیش قاچی لەسەر قاچی دانابوو وە هەموان سەیرم منیان دەکرد منیش بەبێدەنگی چوومە ژورەوە وەبۆ درۆ بکەم زۆر لە جۆنگکوک دەترسم نامەوێ هیچ هەڵەیەک بکەم وتم

کاڤیا :.........


________________

🩷🔥

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now