33

906 135 51
                                    



چەن جوانە کاتێک لەناو ئەم ھەموو خەم و ناخۆشیەیی ژیان تۆ ھەیت و دڵخۆشم ئەکەیت🌻❤️


.............................

یۆنگڕوو :ئەی چی سەبارەت بە تۆ تۆ ئەوت خۆشدەوێ

ویستم وڵام بدەمەوە بەڵام بەو کەسەی کە لە پشت ئەوانەوە بینیم تەواو شۆک بووم سوێد دەخۆم تەواو بووم ئاگر لە چاوەکانی دەباری بەڕادەی دۆزەخ توڕە دیار بوو

جۆنگکوک : ماوەیەکە چاوەڕێت ئەکەم کاڤیا تۆ لێرە چی ئەکەی دەی وەرە با بگەڕێینەوە ماڵەوە

ئەمەی وت لە کاتێکدا بە توڕەی سەیری منی دەکرد هەوڵیدەدا خۆی ئارام دەربخات بەڵام دەمتوانی توڕەبوونەکەی ببینم

کاڤیا: باشە ، کچینا دەی خواتان لەگەڵ

ئەمەم وتو یۆنگڕوو جیجیم بە جێهێشت زۆر دەترسام ئای خوایە ئەو زۆر توڕەیە چی ئەگەر دووبارە سزام بدات ئەو لە پێش منەوە دەڕۆشت منیش دوای کەوتبووم کە گەشتینە لای ئۆتۆمبێلەکە جۆنگکوک جانتاکەی لێوەرگرتم منیش سەرکەوتمە ئۆتۆمبێلەکەوە جانتاکەمی لە پشتەوە داناو خۆشی دەستی کرد بە شۆفێری

کاڤیا : جۆنگکوک

جۆنگکوک :همم

کاڤیا : سێرکە سەبارەت بەوەی پێش ئێستا بینیت سوێند دەخۆم ئەمڕۆ هەر نەنبینیون وە ئەو ژاتەی چاوەڕێی تۆم دەکرد ئەوان هاتنە لام وە

جۆنگکوک : ئەزانم

کاڤیا : کەواتە بۆچی توڕە بووی

جۆنگکوک : بەهۆی ئەو شتانەی گوێم لێ بوو ئەوان کچی خراپن تەنیا بیرۆکەی خراپت پێ دەدەن نامەوێ لێیان نزیک بیت

کاڤیا : نیگەران مەبە من بەڕاستی چیتر گوێ لەوان ناگرم سوێند دەخۆم

جۆنگکوک :باشە هیوادارم

گەڕاینەوە ماڵەوە چومە ژورەکەم شاوەرێکم کردو خۆم گۆڕی و چومە خوارەوە خواردنم ئامادە کرد جۆنگکوکیش هاتە خوارەوە دەستامان کرد بە نان خواردن دواتر تەواو بووین جۆنگکوک ڕۆشتە ژووری کارکردنی منیش مێزەکەم کۆکردەوەو قاپەکانم کردە قاپشۆرەوەو

باشترە بڕۆم هەندێک شت بکەم خۆم شیرین بکەم لای ئەو شێتە هاتا ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆی لە بیر بچێ
قاوەم ئامادەکردو بۆم برد لەدەرگام داو چوومە ژورەوە
ئەو خەریکی هەندێک فایل بوو سەیریکی منی کردوو پشتی بە کورسیەکەدا داوە سەیری دەکردم قاوەکەم لەبەردەمی دانا

کاڤیا: من دەڕۆم وانەکانم دەخوێنم هیچی ترت ناوێ

جۆنگکوک : گریمان ئەگەر بشمەوێ گومانم لەوە هەیە کە تۆ بۆمی بکەی

کاڤیا : بۆچی نا من دەیکەم چیت دەوێ

جۆنگکوک: ئەو ڕەفەیی بەرامبەرت لێ دیارە

کاڤیا : بەڵێ

جۆنگکوک: وە ئەو فایلانەی لە ئەرزەکون ئەوانیشت لێ دیارە

کاڤیا : بەڵێ بەڵام بۆچی

جۆنگکوک: دەتوانی ڕێکیان بخەی من هەتا کۆمپانیا دەڕۆم و ئێوارە دەگەڕێمەوە

کاڤیا : باشە دەیکەم

جۆنگکوک: زۆر باشە سوپاس دەتبینمەوە خوات لەگەڵ

جۆنگکوک ئەمەی وتو ڕۆشت چووم دەستم کرد بە پاکردنەوەی ڕەفەکان وە وە دانانی فایلەکان بەپێی ڕەنگەکانیان لەڕاستیدا زۆر زۆرە ئەو گەمژەییە دەیزانی ئاوا قورسە بۆیە توشی منی کرد ئای خوایە گیان پشتم شکا

لە کاتژمێر دوو هەتا شەشی ئێوارە خەریکی پاکردنەوەو ڕێکخستنی ئۆفیسەکەی جۆنگکوک بووم زۆر ماندوو بووم ڕۆشتمە ژورەکەم خۆم گۆڕیو پاڵکەوتم خەوبردمیەوە

خەبەرم بووەوە کاتژمێر یانزەیی شەو بوو هەستام و چوومو ژورەکەی جۆنگکوک بەڵام لە ژورەکەی نەبوو لە ئۆفیسەکەشی نەبوو ماڵەکەش بێدەنگ بوو واتا هێشتا نەگەڕاوەتەوە چووم و لە هۆڵەکە دانشتم ئەو وتی کە ئێوارە دێتەوە گوێم لە دەنگێک بوو لەدەرەوە وە دەسکی دەرگاکە دەجولایەوە پێم وابوو جۆنگکوکە

ویستم بیکەمەوە بەڵام بیرم کەوتەوە جۆنگکوک کلیلی لایە لە پەنجەرەکەوە سەیرم کرد کەسێک هەوڵی کردنەوەی دەرگاکە ئەیات ئای خوایە گیان ئێستا چی بکەم ئەم نەفرەتیە کێیە بەخێرایی بە پەیژەکانەوە سەرکەوتم ڕۆشتمە ژورەکەم بە خێرایی پەیوەندیم بە جۆنگکوکەوە کرد بەڵام وڵامی نەبوو دووبارەو دووبارە پەیوەندیم کرد
لە کۆتاییدا وڵامی دایەوە

جۆنگکوک :بەڵێ

کاڤیا : جۆنگکوک تۆ لە کوێیی خێرا وەرە بۆ ماڵەوە کەسێک هەوڵی کردنەوەی دەرگاکە ئەدات

جۆنگکوک :چی تۆ چی دەڵێی ئەی پاسەوانەکان

کاڤیا : نازانم نازانم

جۆنگکوک : مەترسە لە سەر هێڵ بە ئێستا دەگەڕێمەوە

ویستم جوابی بدەمەوە بەڵام گوێم لە دەنگی شکانی پەنجەرەکە بوو قیژەیەکم لێوە دەرچوو بەخێرایی ڕامکردە ژێر بێدەکەم دەستم کرد بە گریان لە ترسا

کاڤیا : جۆنگکوک ئەو کە ژورەوەیە من دەترسم لە پەنجەرەکەوە هاتە ژورەوە تکایە خێراکە

جۆنگکوک : باشە تەواو مەترسە تۆ لە کوێی ئێستا

کاڤیا : من لە ژورەکەی خۆمم

جۆنگکوک : بڕۆ پەنجەرەکە بکەوەوە

کاڤیا : نەخێر دەترسم ئەو لە خوارەوەیە چی ئەگری هاتە سەرەوە

جۆنگکوک : بە هێواشی بڕۆو بیکە دەی کاڤیا دەی ئازیزم مەترسە من لە گەڵتم

منیش بە هێواشی و بێدەنگی ڕۆشتم پەنجەرەکەم کردەوەو ڕۆشتمەوە ژێر بێدەکە لە ناکاو دەرگای ژورەکەم کرایەوەو ........

________________________


ئەکتیڤ بن گوڵەکانم 🔥❤️

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now