39

916 131 28
                                    



کاڤیا : بەڵام ئەوە بزانە هەمووکەس شایەنی ئەوە نیە چانسێکی تری پێ بدەی بۆ ئەوەی مالێکـ لە دڵت دروست بکاتەوە

جۆنگکوک : ئەوکەسەی بەڕاستی تۆی خۆشدەوێ هەرگیز ڕێگەت نادا برۆی یان دەسبەردارت بێت، گرنگ نیە کەوا بارودۆخەکە چەندیش سەخت بێت مـن بەلێنے خـۆمـ دەبەمە سەر کە دوای تـۆ ئارەزووی هیچ کەسێکے ترمـ نەبێت

ڕۆژەکەمان تێپەڕاند بە سێرکردنی فیلم دواتر پێداچونەوەمان کرد بە پڕۆژەکە وە جۆنگکوک هەمووی بۆ شیکردمەوە و تێگەیاندم ئەو زۆر زیرەکە بەڵام من پێچەوانەی ئەو
زۆر تەمبەڵم تەنیا خولیام لە هونەر هەیە ئەوەی لە خەیاڵمە تەنیا وێنەکێشانە لە سەختترین بارودۆخدا دەتوانم خەمەکانم لەسەر پارچە وەرەقەیەک بنەخشێنم ئەمە تاکە شتە کە ئارامیم پێ دەبەخشێ
خۆم لە تابلۆو وێنەکانم دەدۆزمەوە ناخم پڕە لە حەزو خولیا بۆ کێشانی هەموو ئەوانەی لە ناخمدایە

..........

ئەمڕۆ ڕۆژی هەینیە بەیانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیە جۆنگکوک پێی وتم ئەمڕۆ ئەڕۆین بۆ بازاری لەڕاستیدا دوێنی چەند بەرگدورێک هاتن بۆ ئەوەی جلی ئاهەنگەکەم بۆ بدورن جۆنگکوک وتی کە دەیەوێ هەموو شتەکان تایبەت بن
نازانم چۆن وەسفی بکەم ئەو زۆر شیرینە درندەیە میهرەبانە وە دڵپیسە و پیاوانە بەڵام سەڕەرای هەموو شتێک ئەو ناوازەیە بەڵام لە کۆتایدا ئەو بە توندی خاوەنداریەتیم دەکا وەک هەموو کاتێک دەبێت کەسێک هەبێت ڕێڕەوی ژیانم دیاری بکات
ڕقم لەوەیە بەڵام هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا من ئەو کەسەم کە داهاتووم دیاری کراوی دەست ئەوانە باوکم براکەم ئێستاش هاوسەرەکەم

خۆم ئامادەکرد تەنورەیەکی کورتی سپیم پۆشی وە قەمیسێکی شینی کاڵ قژم بەرداوە و ڕۆشتمە خوارەوە جۆنگکوک لەناو ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕێم بوو
جۆنگکوک سێرێکی کردم دەزانم ئێستا پێی ناخۆشە کە جلەکەم کورتە.

جۆنگکوک : بەیانی باش ئازیزم

کاڤیا : بەیانیت باشتر

هیچی نەوت و دەستی کرد بە لێخوڕێن ئای خوایە چەند سەیرە پێم وابوو لەگەڵ نزیک بونەوەمان زیاتر دڵپیس دەبێ بەڵام وادیارە وانیە
ئەو ناوازەیە پانتۆڵێکی ڕەش و قەمیسێکی سپی پۆشیەوە قژە ڕەشە درێژەکەی وە چاوە جوانەکانی
لە کۆتایدا گەیشتین ئۆتۆمبێلەکەی پارک کردو چوینە ژورەوە دوو پاسەوانیش لە دوامان بوون پێم وابێ ئەوان بە جیاهاتوون

کاڤیا: جۆنگکوک

جۆنگکوک: بەڵێ

کاڤیا : بۆچی ئەوەندە بێدەنگی شتێک هەیە نیگەرانی بیت

ئەمەم وتو ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد

جۆنگکوک : نەخێر ئازیزم لەڕاستیدا لە مێشکم لێکدانەوەم دەکرد بۆ ئەوەی بزانم هیچ کەمووکورتیەک هەیە یاخود نا

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now