31

976 131 37
                                    



31

جۆنگکوک : باشە بەڵام لە یاسایی مندا شتێک نیە بەناوی جارێکی تر شتێکی تر کەسێکی تر کاتێکی تر یان دەرفەتێکی تر هەندێ جار یان ئێستا هەلدەبژێری یان هەرگیز ؟

کاڤیا: بڕوام وایە کە ئەتوانم ببم بەوەی کە ئەتەوێ بەڕاستی و ئەیکەم

جۆنگکوک : باشە کەواتە پێم بڵێ کەی ڕۆژی هاوسەرگیریەکە بێت

کاڤیا : بە دڵی خۆت بەڵام سەرەتا تۆ دەبێت ڕێگە بدەی بگەڕێمەوە قوتابخانە وە دەبێت متمانەم پێ بکەی

تای : تۆ باش دەزانی گەر ئەم جارە هەڵەیەک بکەی هیچ کەس ناتوانێ لە دەستی جۆنگکوک دەرتبێنێ

کاڤیا:بەڵێ دەزانم وە من هەڵە ناکەم بەڵێن دەدەم

جۆنگکوک : باشە

ئای خوایە گیان من هەڵە دەبیستم یان جۆنگکوک ڕازی بوو لە کۆتاییدا ڕازیم کرد ئای خوایە گیان تۆ چیت کیم کاڤیا

جۆنگکوک: بەڵام بە مەرج

ئەمەی وتو پشتی دایەوە بە قەنەفەکەوە تای سەیرێکی جۆنگکوکی کردو برۆیەکەی بەرزکردەوە بە واتای چییە

کاڤیا : چ مەرجێک

جۆنگکوک : یەکەممەرج هەرگیز هاوڕێیەتی ئەو کچانە ناکەیتەوە پۆلەکەشت دەگۆڕم هەر خۆی یەک کۆرست ماوە پێویست ناکات نیگەرانی بوونی هاوڕێ بی لەکاتی خۆیدا دەڕۆیت و لە کاتی خۆیدا دێیەوە

وە دووەم شت تەنیا ئەم هەفتەیە لە بەر تاقیکردنەوکانت دەڕۆی دوای ئەوە یەکسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریەکە ئەنجام دەدەین ناڕۆیتەوە و بە ئۆنڵاین لەماڵەوە دەخوێنی تەنیا ئەو کاتانەی تاقیکردنەوەت هەیە دەڕۆی

سێیەم شت بۆت نیە بە هیچ جۆرێک بەبێ پرسی من بڕۆیتە دەرەوە لە ماڵەوە هەتا مۆڵەتم لێ وەرنەگری ناچیتە هیچ کوێ

تای : بەدڵمە ئەوە زۆر باشە

ڕووم گرژ ژرد بەتەواوی توڕەم ئەم برا گەمژەییەیەی من نازانێ قسەیەکی خێر بکات تەنیا قسەکانی ئەم گەمژەییە مۆر دەکات

جۆنگکوک : چییە ڕازی نیت

کاڤیا : ڕازیم بەڵام

جۆنگکوک : بەڵام چی

کاڤیا : ئێ

هەردووکیان سەیریان دەکردم بەواتایی چییە ئێستا دەبێت ڕیسوات بکەم هەی تای گەمژە

کاڤیا : شتێک هەیە تەنیا دەبێت بە تۆی بڵێم جۆنگکوک

(بەشەرمەوە وتم و تای چاوی لێسوڕاندم جۆنگکوک بەپەلە قسەی کردو وتی

جۆنگکوک : باشە کەواتە ئحم تای

تای : ئاهــ باشە دەی بولبولەکان باش ڕێککەون
من ڕۆشتم

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now