43

952 123 17
                                    

43

ئێمە بە تەواوەتی تێکەڵی یەکتر بووین لەو ساتەدا کات وەستا ئەم پیاوە بە تەواوەتی شایەنی ئەوەیە ئاشقی بووم دانی پیادانێم کە من ئاڵودەی دەست لێدانەکانتم کوڕی جیۆن

.........>>>>

بەیانی بوو هەستام لە خەو سەیرم کرد کاتژمێر ١١بوو وە جۆنگکوک لە ژورەکە نەبوو ئای خوایە گیان هەموو جەستەم ئازاری هەیە سەرچەفەکەم لەخۆم ئاڵاند هەستام و چومە گەرماوەکە شاوەرێکم کرد و ڕۆشتمەخوارەوە سەیرم کرد جۆنگکوک نانی بەیانی ئامادەکردوە ئای خوایە گیان ئەمە خەونە یان چی ئەو گەمژەییە چۆن خواردنی ئامادەکردوە نەمدەزانی بە شەوێک ئاوا نەرم ئەبێ

بەڵام خۆی لە هیچ کوێ دیار نیە لە پەنجەرەکەوە سەیرم کرد لە باخچەکەبوو خەریکی تەلەفۆن کردنە منیش نانی بەیانیم خوارد و چومە هۆڵەکە دانشتم ئەم گەمژەییە دایم خەریکی کارە ئێستا کاتی ئەوەیە خەریکی تەلەفۆن بێت دوای کەمێک دەنگی دەرگاهات و جۆنگکوک هاتە ژورەوە

جۆنگکوک : بەیانی باش ئازیزەکەم تۆ باشی ؟ئازارت هەیە ؟تۆ کەی هەستای ؟

کاڤیا: بەیانی باش من باشم کەمێک دەبێت هەستاوم

جۆنگکوک : تۆ دڵنیایی باشیت ئازیزم زۆر قوڵ خەوتبووی بۆیە بە خەبەرم نەهێنای

کاڤیا:من باشم باش خەوتم ،تۆ زوو هەستاوی

جۆنگکوک هاتوو لەلام دانیشت قۆڵی بە دەوری شانمدا گرێ دا ماچی سەرمی کرد

جۆنگکوک : بە نزیکەیی دوو کاتژمێرێک دەبێت هەستاوم بەهەرحاڵ خۆت ئامادە بکە دەڕۆین بۆ سەفەرێک

کاڤیا: بەبۆنەیی چی

جۆنگکوک بزەیەکی کرد

جۆنگکوک : بەبۆنەیی چی ئای خوایە بێگومان مانگی هەنگوینی

کاڤیا : باشە کەی دەڕۆین

جۆنگکوک : بەیانی زوو

کاڤیا : چەند لەوێ دەبین

جۆنگکوک : تەنیا هەفتەیەک ئازیزم بەڕاستی حەزم دەکرد زۆرتر بمێنینەوە بەڵام چی بکەم کارم زۆرە لێرە وە کەسیش نیە ئاگاداری کارەکان بێت

کاڤیا : من کێشەم نیە لەگەڵ ئەوەدا بەڵسم دەتەوێت بڕۆین بۆ کوێ

جۆنگکوک : فەرەنسا

کاڤیا : دەزانیت ئەمە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵات دەبێ بۆ من زۆرم لە سەر فەڕەنسا بیستوە

جۆنگکوک : ئێمە هەموو جیهان دەگەڕێین ئازیزم باشە شیرینەکەم دەتەوێت ئەمڕۆ بڕۆین بۆ شوێنێک

کاڤیا : نەخێر دەمەوێ لەماڵ بم

جۆنگکوک : زۆر باشە دەتەوێ چی بکەین ئایا ڤیدیۆ گەیم دەزانی دەتەوێ ئەوە بکەین

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now