45

867 127 17
                                    

دایکی تای : کاڤیا بڕۆ بزانە جۆنگکوک و تای ئەوان چی ئەکەن وە قاوەشیان بۆ بەرە خزمەتکارەکانم ناردوە ژێر زەمینەکە پاک کەنەوە

کاڤیا : باشە

ڕۆشتمە چێشخانەکە وە دواتر قاوەم ئامادەکرد بردم بەرەو دەرەوە ویستم بڕۆمە باخچەکە بەڵام گوێم لەچی بوو

جۆنگکوک : باشە من تەنیا ڕۆشتم بۆ خواردنەوە سێرکەن من بەتەواوی سەرخۆش بووم بەڕاستی ئاگادار نەبووم چی ئەکەم

نامجۆن : جۆنگکوک تۆ چۆن کاری وا ئەکەی بۆچی دەڕۆیتە باڕ بۆ لای سۆزانیەکان لە کاتێکدا هاوسەرت هەیە

هۆسۆک : نەدەبوو بانگت بکەم هەڵەی من بووم

نامجۆن : جۆنگکوک خۆتۆ سەرخۆش نەبووی کە چویت تۆ ڕۆشتی لەگەڵ ئەوان پێم وابوو وازت هێناوە دوای هاوسەرگیری کردنت تۆ چ جۆرە پیاوێکی هاوسەرەکەت ە جێ دێڵی بۆ لای سۆزانیەکان ئەوە چ جۆرە خۆشەویستەکە تۆ ئەیکەی تۆ هاوسەرت هەیە چۆن شتی وا ئەکەی هەرواەها تۆ تای چ جۆرە برایەکی چۆن ڕێگە بە شتی وا ئەدەی ئەو خوشکی تۆیە

تای : وا بڕیار نەبوو ئەوە بکەین تەنیا بۆ خواردنەوە چووین بەڵام سەرخۆش بووین وە جۆنگکوک لە گەڵ سۆزانیەکان خەوت

وەستان کاتێک گوێیان لە شکانی کوپەکان بوو سەیریان کرد کاڤیا بە شۆکەوە بە چاوە پڕ ئاوەکانی وەستاوە لە دەرەوەی باخچەکە بێ ئاگا بوون ئەو گوێی لە هەموو شتێک بووە خیانەتی ئەو هاوسەرەی کە پاش ماوەیەکی زۆر قبوڵی کرد خۆشێ بوێت و بڕیاری ژیانێکی نوێی لەگەڵدا بەڵام ئێستا چی دەبیستێ ئسیا هەمیشە ژیانی بەو جۆرە دەبێ کەسی ڕاستگۆ نابینێ لە ژیانی

جۆنگکوک : ئازیزەکەم سەیرکە بەو جۆرە نیە سوێند دەخۆم ئاگاداری خۆم نەبووم کۆنتڕۆلم لەدەست خۆم نەبوو من تەنانەت هیچیشم بیر نیە

کاتێک نزێک بووەوە ئەمانەی وت وە لە بەردەم کاڤیا وەستا کاڤیاش هاواری کردوو وتی

کاڤیا : تۆ هیچ و پوچێکی درۆزنی ئەگەر پێویست بوو لە نێوان من و ئەوان یەکێکمان هەڵبژێری ، ئەوان هەڵبژێرە. چونکە تۆ ئەگەر بەراستی منت خۆش بوێ ئەوان هەرگیز هەڵبژاردەی تر نابێ.

ئەمەم وتو ڕامکردە ژورەوە نامجون هاواری کرد

نامجۆن : بوەستە کاڤیا بەو جۆرە نابێ ئێوە دەبێت قسەبەکەن

ڕامکرد بەرەو ژورەکەم لە سەرەوە جۆنگکوکیش بەدوامدا هات زۆر بە خێرایی ڕامئەکرد هەتا گەیشتمە ژورەکەم و دەرگاکەم قوفڵ کرد چوم لەسەر کورسیەک دانشتم و دەستم کرد بە گریان خوایە گیان ئەمە چ ژیانێکە کە ئابڕووچونێکە تیایدا ئەژیم بۆچی وەک هەرکەسێکی تر ژیانێکی شایستەم نیە من شایەنی ئەوە نیم بە ئارامی بژیم ئەو هەموو بەڵێن و خۆشەویستەیی هەر ئەوەندە بوو جۆنگکوک لە دەرگاکەی دەدا بەبێ دەنگی بەردەوام بووم لە گریان بەبێ دەنگی

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now