14

1K 149 14
                                    





تای : هەروەها بەو جۆرە ڕەفتار لەگەڵ جۆنگکوک مەکە ئەو دەبێتە هاوسەرت شتەکە لە خۆت قوس مەکە هەڵبدە خۆشتبوێ وە شوگا لە بیر بکە

کاڤیا : چی تۆ باسی چی دەکەی

تای : پێت سەیرە وایە

کاڤیا :کێ ئەمەی وتوە

تای : لیسا

کاڤیا : چیییی چۆن

تای : تۆ زۆر گەمژەو ساویلکەیی پێت وایە ئەو حەسودی بەتۆ نابات لە کاتێکدا وەک سەگ و سواڵکەر لەو گوندە ئەژی و تۆش هاوسەرگیری لە گەڵ کورە دەوڵەمەندەکەیی سۆل ئەکەی میراتگریی جیۆنەکان

کاڤیا : بەڵام ئەمە ڕاست نیە من تەنیا کڕەشم هەبوو بۆی من ئاا چۆن پێی وتی لە کوێ ئایا جۆنگکوکیش ئەزانێ

تای : بەڵێ ئەویش ئەزانێ

کاڤیا : چی بەڵام چۆن

تای : بیرتە کاتێک کۆتا ڕۆژ ماڵئاوییمان لە تۆ کردو ڕۆشتن وە تۆمان بە بێ هێشت کاتێک گەشتینە دەروازەی گوندەکە واتا ڕێگا سەرەکیەکەیی کە پێیدا دێێتە گوند

کاڤیا : ئێ

تای : لیسا کەوێ چاوەڕێی ئێمەیی ئەکرد وە کە ئێمەی بینی هاتە پێش ئۆتۆمبێلەکەو ئێمەی وەستاند وە وتی کە تۆ خۆشەویستی شوگای وە شوگا وازی لە تۆ هێناوە چونکە تۆ بە نهێنی پەیوەندیت لە گەڵ کورەکانی گوندەکە هەبووە وە شوگاش ئەمەی قبوڵ نەکردوە لە ڕاستیدا جۆنگکوک سەرلێشێواو دەردەکەوت بەڵام من پێم وت کە ئەو پورزایی تۆیەو ئیرەییت پێ ئەبات دواتر جۆنگکوک بێ ئەوەی هیچ بڵێ لەوێ ڕۆشت

کاڤیا : چۆن شتی وا دەبێ بەڵام لیسا وەک خوشکمە ئەو تاکە کەس بوو کە من متمابەم پێی بوو من چۆن نەمزانیوە ئەو چۆن شتی وا ئەکات من ئەوم وەک خوشکی خۆم دانابوو

تای : لەمەودوا گوێ لە من بگرە تکایە کاڤیا هیچ هەڵەیەک مەکە سوێند دەخۆم جۆنگکوک کۆتایی بە کیمەکان دێنێ ئەو هەرگیز خیانەت قبوڵ ناکا هەوڵدە تەنیا ئەوت خۆشبوێ

کاڤیا: ئەو شێتێکی بێ مێشکە دەیەوێ لە بازرگانی بخوێنم تەنانەت ناویشی نوسیوم

تای : ڤاوەڕناکەم تۆ زۆر گەمژەیی ئەو زۆر دەوڵەمەندە دەتوانی چەند کۆرسی وێنەکێشانت بوێ بڕۆی بۆی

کاڤیا : بۆ خاتری خوا دەتەوێ خۆشەویستی لە گەڵ ئەو پیرە پیاوە بکەم

تای : هەی بێ مێشک تەواو بوی دەی با بڕۆیین

کاڤیا : بەڵێ

تای : ئێستا پیرەمێردەکەت چاوەڕێتە

کاڤیا : ئای خوایە

من و تای گەڕاینەوە ماڵەوە ئێستا لە سەرەتای وەرزی پایزین وە جەوێکی خۆشی هەیە منیش خۆم گۆڕی و ویستم مەیک ئەپ بکەم لە دەرگا درا وتم وەرە

دایکی تای : ئای خوایە تۆ هاتیەوە تای وتی میوانی جۆنگکوکی

کاڤیا : ئمم بەڵێ

دایکی تای : دەی دەی کچەکان وەرن ئامادەیی کەن

ئەمەیی وتو چوە دەرەوە ئای خوایە دیسان بەزمەکەیە درێشێکی ڕەشی کورتی قۆڵ فش بوو زۆر جوان و کلاسی بوو دەستیان کرد بە ڕازندەوەم و مەیکەپکردن بۆم سوێند دەخۆم وەک بوکە شوشە دەردەکەوم ئەوانە بە تەواوی شارەزان تەواو ئامادە بووم بوبوجێکی کەمێک بڵندم لەپێ کرد وە چومە خوارەوە دایکی تای وتی کە جۆنگکوک ئۆتۆمبێلی ناردوەتە دوام منیش ڕۆشتم و سەرکەوتم هەتا ماڵی ئەوان دواتر دابەزیم لە بەردەم ماڵەکەیان نەخێر باشترە بڵێم کۆشکەکەیان کۆشکێکی سپی زۆر گەورەو جوان کە وەک ئەڵماس ئەدرەوشاوە زۆر بێ وێنە کۆشکەکەیی باوکم بەبەراورد بەم کۆشکە هیچ نییە چاوم لە شۆکدا کرایەوە دواتر بەڕێکەوتم بۆ ژورەوە کە چومە ژورەوە بە خێرایی خزمەتکارەکان سەریان دانەواند و خ جیۆن بەرەوڕووم هات وە جلێکی زۆر جوانی لەبەربوو

خ جیۆن :بەخێربێی کچەکەم ئای تۆ زۆر جوانی من بەرگەی ئەو جوانیەت ناگرم ئینجا جۆنگکوکی داماو

کاڤیا : زۆر سوپاس خاتوو جیۆن

خ جیۆن : خ جیۆن : سێرکە ئازیزم بەڕێز جیۆن لە ماڵەوە نیە منیش خوانێکی ئێوارەم هەیە بۆیە تۆو جۆنگکوک خۆشی لە کاتەکەتان ببینن دەی دەتبیمنەوە

کاڤیا : ئئ بەڵام

خ جیۆن : دەی دەی من چوم خوات لەگەڵ

نەفرەت نەفرەت من ئێستا چی بکەم خزمەتکارێک هاتوو منی بردە هۆڵەکە هۆڵێکی زۆر جوان گەورە بوو دواتر ڕۆشت منیش لە شوێنی خۆم وەستا بووم لە ناکاو کەسێک بە نەرمی لە پشتەوە کەمەری گرتم و ماچێکی شانە ڕوتەکەی کردم و سەری لە سەر شانم دانا بێگومان لەو بێ ڕەوشتە زیاتر کێیە بە خێرایی ئاورم داوە بەڵام چیم بینی ......

-----
دەبی چێ بی بەڕایی ئێوە ؟

🩷🩷🩷🩷🩷

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now