کۆتایی

1.7K 153 81
                                    




من دونیام ناوێ
باوەشێکی تۆ هەموو دونیامە🌚🤍.

-------

ئێمە پیرۆزبایمان لێ کردن و گەڕینەوە ماڵەوە ئەم ماوەیە هەست بەباشی
ناکەم وە ناتوانم بە تەواوەتی نان بخۆم وە بە زووی ماندوو دەبم گەشتینە ژورەکەمان جۆنگکوک باسی ئەوەی دەکرد کە ئاهەنگەکە خۆش بووە و سەڕەڕای ئەوەی ماندوو بووە و لە ناکاو بەرچاوم ڕەش بوو لە هۆش خۆم چووم

چاوەکانم کردەوە سەیرم کرد لە نەخۆشخانەم وە جۆنگکوک دەستەکانمی گرتوەو بە نیگەرانییەوە لێم دەڕوانێ

جۆنگکوک : ئازیزەکەم تۆ هەسیتایی

کاڤیا : چی ڕوویدا

جۆنگکوک : نازانم ئازیزم چاوەڕێی دکتۆرم تەنیا دەزانم لەناکاو لەهۆش خۆت نەمایی پێم بڵێ هەست بە باشی ئەکەیی

کاڤیا : من باشم پێم وایە بەهۆی ماندوبونەوە بوو

جۆنگکوک : بۆچی ئەوەندە خۆت ماندو دەکەی من نیگەران ئەکەی ئازیزم تکایە هەوڵدە ئاگاداری تەندروستیت بی لە ئێستادا ئەوە گرتنگترین شتە

کاڤیا : بمبورە ئازیزم تەنیا زۆر پەرۆش بوم بۆ تای دەمویست وەک خوشکێک لەلای بم تۆ تەزانی ئەو تاکە برای منە

لە دەرگا درا

دکتۆر : خاتوو جیۆن تۆ باشی

کاڤیا: من باشم دکتۆر

جۆنگکوک : دکتۆر پێم بڵێ ئەو بۆچی لەهۆش خوۆیچوو ئایا باش دەبێت

دکتۆر : پێویست بە نیگەرانی ناکات بەڕێز جیۆن تەنیا دەبێت زیاتر ئاگاداری ئەو بچکۆکەکەی بن پیرۆزە هاوسەرەکەت دوگیانە

من و جۆنگکوک لەیەکساتدا بێدەنگبووین تەزەیەک بە دڵمدا گات هەستێکی زۆر سەیر وەک ئەوەی بمەوێ ئەو چرکەساتە ڕاوەستێ کە گوێم لەو وشانەبوو وشەیەک کە وەک دەستپێکردنی ژیانێکی نوێیە
جۆنگکوک بە شڵەژاوییەوە پرسی

جۆنگکوک : چی دکتۆر تۆ دڵنیایی ئەو دوگیانە

دکتۆر : بەڵێ بەڕێز جیۆن

لەو ساتەدا فرمێسکەکانم ڕێچکەیان گرت جۆنگکوک باوەشی لێدام ئێمە نەماندەتوانی ڕێگا لە فرمێسکەکانمان بگرین بەڵێ فرمێسکی خۆشی ئەو خۆشیەیی کە ئیتر ژیانمان جوانتر دەکات دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر بەیەکەوە ببەسترێنەوە

جۆنگکوک : ئازیزەکەم سوپاست ئەکەم تۆ ناوازەی سوێند دەخۆم تۆ پارچەیەکی لە دڵخۆشی سوپاس بۆ ئەوەی ئەو هەستەت بە من بەخشی سوپاس بۆ ئەوەی خەونەکەمت هێنادی هەبونی منداڵێک لە تۆ دەبێت چەندە ناوەزە بێت خۆشم دەوێی ئازیزم سوپاس بۆ ئەوەی منت دوبارەو دوبارە کردەوە بە دڵخۆشترین پیاوی جیهان من بەبەخترین پیاوی جیهانم منداڵەکەمانم زۆر خۆشدەوێت هەرگیز ڕێگا بە هیچ کەس نادەم ئازارتان بدات من گیانێکم هەیەو فیدایی پاراستنی ئێوەی ئەکەم من دڵنیام تۆ دەبیت بە باشترین دایک هەروەک چۆن باشترین هاوسەری

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now