15

1K 148 1
                                    



خ جیۆن : دەی دەی من چوم خوات لەگەڵ

نەفرەت نەفرەت من ئێستا چی بکەم خزمەتکارێک هاتوو منی بردە هۆڵەکە هۆڵێکی زۆر جوان گەورە بوو دواتر ڕۆشت منیش لە شوێنی خۆم وەستا بووم لە ناکاو کەسێک بە نەرمی لە پشتەوە کەمەری گرتم و ماچێکی شانە ڕوتەکەی کردم و سەری لە سەر شانم دانا بێگومان لەو بێ ڕەوشتە زیاتر کێیە بە خێرایی ئاورم داوە بەڵام چیم بینی ئای خوایە گیان ناکرێت ئەم پیرە پیاوە هێندە قۆز بێتئەو بە تەواوەتی لە ئەکتەرە قۆزە دڵخوازەکانم ئەچێت نەخێرررر ئیتر بە تەواوی خەریکی سەرنجدانی بووم بێ ئاگا لەوەی چەند گەمژە دەرەکەوەم بە هۆش خۆم هاتمەوە سیرم کرد بە بزەیەکی گەورەوە سێرم ئەکات

کاڤیا : ئحم ئێ سڵاو

جۆنگکوک : سڵاو جوانکیلەکەم سوپاس کە داوەتەکەت قبوڵ کرد زۆر ناوازە دەردەکەوی دەی فەرموو با دانیشین

کاڤیا : سوپاس

جۆنگکوک : فەرموو با دەست پێ بکەین ، لە ڕاستیدا نەمدەزنی حەزت بە چی خواردنێکە هیوادارم بە دڵت بێ داوام لێ کردن خواردنی جۆراوجۆرت بۆ ئامادە بکەن

کاڤیا : نەخێر لە ڕاستیدا زۆربەی خواردنەکان خواردنی دڵخوازمن زۆر سوپاس

جۆنگکوک : ئازیزەکەم پيویست بە سوپاس ناکا تەنیا چێژی لێ وەرگرە

لە ڕاستیدا هەتا ئێستا خوانی بەو جۆرە ڕازاوەو جوانم نەبینیوە هەموو شتەکان ناوازە بوون خواردنی جۆراو جۆر و ڕازاوە وەک خوانێکی شاهانەکان وابوو وادیارە ئەم پیرە مێردە زۆر گرینگیم پێدا بەڵام هەرگیز لەبیری ناکەم گەمژەی لوت بەز لەبەر تۆ ناتوانم بڕۆمە بەشە دڵخوازەکەم وە نەمتوانی هاوسەری ژیانم بە خۆشەویستی دەست کەوێ هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ژیانم و دیارکردنی داهاتوم ئەدات بەهەرحاڵ خواردنەکان زۆر بەتامن بەڵام نەفرەت خۆ ئەمە چاوم لەسەر هەڵناگرێ ناتوانم بە دڵی خۆم بخۆم

جۆنگکوک : بەیانی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنت ئەبێ لە قوتابخانەیەکی وەک سۆلی نێودەوڵەتی ئەمە کەمێک قورس دەبێت بۆت بەڵام هەوڵدە بەباشی لەگەڵی ڕابێیت

کاڤیا : بێگومان وائەکەم

جۆنگکوک : پێویستت بە هەرچی بوو پێم بڵێ کاتێک لە بەشە ناوخۆییت

کاڤیا : باشە

جۆنگکوک : هەوڕێیەتی هەموو کەس مەکە چۆن پێت بڵێم قوتابیەکانی ئێرە وەک لادێ نێن ئەوان زیاتر لە دوای شتی ترن نەک خوێندن بەڵام بۆتۆ جیاوازە تۆ دەبی بخوێنی وە لەو کەسانە دورکەویتەوە

کاڤیا : باشە وائەکەم ،نیگەران نەبە

جۆنگکوک : دەتەوێت هەندێک ڕۆبیانت بۆدانێم

کاڤیا : ئۆۆ نەخێر گەرگیز من حەز بە خواردنی دەریایی ناکەم

جۆنگکوک : ئاهــ دەبینم

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now