46

909 121 16
                                    


**پێكەنينەكانت بكە تاجێك بيكە سەرى ئەو كەسانەى كە لە مێژە هەوڵى غەمباربوونت ئەدەن **




-------

کاڤیا : تای تۆ دەزانی ئەو چی کردوە ، وادەزانی ئەوە گاڵتەیە بڕوات و لەگەڵ سۆزانییەکان بخەوێ ئایا ئەوە گەورە کردنە

تای : دەزانم ئەوە هەڵەیە بەڵام تۆش هەڵەی

کاڤیا : من بۆچی هەڵەم

تای : ئەو هاوسەری تۆیە تۆ دەبێت بۆخۆتی ڕاکێشیت بەجۆرێک کە جگە لە لای تۆ لە هیچ شوێنێکی تر ئاسودە نەبێ سەیرکە تۆ ناچاری ئەوە بکەی چونکە ئەو تاکە کەسە کە بە ڕاستی خۆشی دەوێیت ئەو زۆر پەشیمانە لەوەی کردویەتی وە من ئاگادار بووم هۆسۆک زۆری لێ کرد کە بێت وە بڕیار نەبوو بەو جۆرەی لێ بێت بەڵام ئێمە سەرخۆش بوین بەڕاستی ئاگاداری خۆمان نەبوین وە پشت بە باوکم مەبەستە ئەو گوێ بە تۆ نادا تەنانەت منیش ئەو تەنیا پارەو ناوبانگی لا گرینگە بۆیە باشترە بە خۆشی کێشەکانت چارەسەر بکەی تاکە کەس کە ئەتوانێ کێشەکانی چارەسەر بکات خۆتیت

کاڤیا: تای من دەترسم دەترسم بەوەوە نەوەستی و خراپتر بێت تکایە تای هیچ نەبێ تۆ لێم تێبگە دەترسم لە داهاتوم چونکە هیچ شتێکی ژیانم لە لایەن خۆمەوە بڕیاری لەسەر نادرێ وە هیچ شتێک ڕوون نیە سەیرکە من دەموت زۆر باشە لەو باشانەی کە ئەمووت من شایەنی ئەم هەموو باشیە نیم لە لایەن ئەوەوە بەڵام دەبوو بمزانیایە لە هەموو پەیوەندیەکاندا بووم بە کەسی سێیەم و بێدەنگ بووم ، من هەرگیز یەکەمین نەبووم من هەرگیز دەسەڵاتی بڕیاردانم نیە تەنیا لەبەر ئەوەی کچم وەک ڕۆبۆرتێک دەمبینن

تای : من لێت تێدەگەم وە بۆیەش پێت دەڵێم جۆنگکوک بۆ خۆت ڕاکێشە ئەوە تاکە چارەسەرە هەوڵبدە خۆشت بوێ

کاڤیا : تای تۆ چی دەڵێی من ئاشقی ئەوم من خۆشم دەوێ ئەو تاکە کەسە سەڕەڕای ئەوەی بەو جۆرەیە هێشتاش تاکە کەسە کە لەلای ئاسودەو بێ خەم دەبم ئەو تاکە کەسە لە دوای دایکم کە بەردەوام گرینگیم پێ دەدا بەڵام من نامەوێ ئەو لەگەڵ کەس بەشبکەم نامەوێ دەمەوێ تەنیا هی من بێت شێت دەبم کە بیردەکەمەوە کەسێکی تر ئەوی هەبووە

تای : ئەو خۆشی ویستی سەڕەڕای ئەوەی دەیزانی تۆ شوگات خۆشدەوێ سەڕەڕای ئەوەی دەیزانی ئەوت ناوێ بەڵام ئەو متمانەی بە ئەشقەکەی خۆی هەبوو دەبێت تۆش وابیت ئەگەر بەڕاستی دەتەوێ ئەوت هەبێت ئەشق گریان و دڵتەنگی و دووری و ترسی ئەوێت
ترس لەوەی کەسێ تر بیبا ترس لەوەی کەسێ تر لەجیاتی تۆ پێی بڵێ گیان ناکرێ دەریات خۆشبوێ کە تۆ هێشتا لە کەنارەکانی وەستاویت، پێویستە بچیتە قوڵایەوە و شەپۆلەکانی لێت بدا ئەشق یانی لایەنە تاریکەکەی ببینی و هێشتا بتەوێ بەردەوام بیت

کاڤیا: باشە تۆ ڕاست دەکەیت هەرچۆنێک بێت ئەوە ڕێگاکەی منە بەلام سێرکە دوای ئەم هەموو سەبرە کۆتاییەکەی بە دڵی من نەبێ کێشە دروست ئەکەم کوڕی کیم

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now