28

970 136 81
                                    

تاى ڕۆشت و جۆنگکوکیش داوای خواردنی کرد پاشان چووە ژورەکەی پێم وایە ئەویش شاوەرێک دەکات

منیش ڕۆشتمە ژورەکەم تەنانەت مۆبایلیشم نییە هەتا سەیری بکەم نازانم چی بکەم زۆر دڵتەنگم هەست بە تەنیایی دەکەم ژیانم سەراوژێر بووە بچوکترین بڕیاریش ناتوانم بدەم ماوەیەک تێپەری جۆنگکوک دەرگای ژورەکەمی کردەوە منیش بەخێرایی هەستامەوە

جۆنگکوک : بۆچی لێرە دانشتویی وەرە نان بخۆ

کاڤیا : من برسیم نیە

جۆنگکوک : پێم وتی وەرە خۆم ماندوم قسەم پێ دوبارە مەکەرەوە

جۆنگکوک ڕۆشتە خوارەوە منیش لەدوای سەیرم کرد تای خەریکی خواردنی پیتزایە جۆنگکوک ڕۆشت دانیشت ئاماژەی پێکردم کە لە تەنشتی دانیشم منیش چومە لای دانشتم تای خەریکی خواردن بوو سەیرێکی منی کرد

تای : ئەمە بگرە زۆر خۆشە

کاڤیا : نامەوێ

بە تیژی سەیرم کرد ئەو خراپە چیتر وەک برای من نابێ ئەو دەیزانی بە خراپترین شێوە لێمدراوەو بریندارم کەچی تەنانەت لە تەندروستیشی نەپرسیم چیتر خۆشم ناوێی تایههۆنگ تۆ برایەکی خراپی تای دەستی گەراندەوە دواوە
سەیری کردم و چاوی سوڕاند

قاپەکەم گرت و هەندێک پاستام تێکرد لە ڕاستیدا برسیم نیە بڵام ئە جۆنگکوکە زۆر پیس و عینادە خۆی هەر کە ئەم دوو گەمژەیە دەبینم ئارەزوی خواردنم نامێنێ

جۆنگکوک : کاڤیا هەندێک سەهۆڵ بێنە

ئەم گەمژەییە منی هێبناوە نان بخۆم یان کارم پێ بکات ڕۆشتم و سەهۆڵم بۆ هێنا لە گەڵ پەرداخ دواتر ئەوان هەرخەریکی باسی کارو کۆمپانیا بوون منیش کەمێک لە پاستاکەم خواردو گوێم لێیان دەگرت ئەمانە بابەتی زۆر بێمانا باس دەکەن حەزم لەم جۆرە بابەتانە نیە زۆر بیری جیجی و یۆنگڕوو ئەکەم دەبێت چییان کردبێ دوای من ئای خوایە گیان خەریکە لە بێزاریان دەمرم

Pov jk

ئێوارە کە هاتمەوە کاڤیا وتی کە خواردنی ئامادە نەکردوە و خەوی لێکەوتوە ئەو تەواوی ماڵەکەی پاک کردبۆوە وە زۆر ماندوو بێزار دیاربوو بۆیە داوای خواردنم کرد سەیرم کرد بە تەنیا لە ژورەکەی دانشتوە.

بۆیە بانگی ئەویشم کرد ڕاستە لێی توڕەم وە زۆریش ڤەڵام هێشتا خۆشم دەوێ ئەو ڕۆژە زۆر لێی توڕە بووم وە زۆر بە خراپی و بێ دڵی لێمداو بە جێمهێشت بەڵام حەقی خۆم بوو ئەو کاریکی زۆر گەمژانەو خراپی کرد سەرەڕای ئەوەی هەڵەی کردبوو خیانوتی لێم کرد کەچی هێشتا دڵم ئەلەرزێ بە بینینی

ئەو شیرین دەردەکەوێ کە بەو جۆرە مۆڕە لا تای دەکات دەزانم ئێستا زۆر بێتاقەت و دڵتەنگە بەڵام دەمەوێ فێری کەم کە سنوری خۆی بزانێت وە نرخی ئەو شتانە بزانێ کە بۆیم دابینکردبوو داوام لێ کرد سەهۆڵ بێنی وە هێنای پاشان لە نان خواردن تەواو بوین و نێزەکەی کۆکردەوە
من و تای لە سەر قەنەفەکانی هۆڵەکە دانشتبووین باسی کارمان دەکرد

کاڤیا لەلام دانشتبوو گوێی لە ئێمە دەگرت وە زۆر شڵەژاو بوو بە جۆرێک دە دەتوانم بزانم دەیەوێ شتێک بڵێت

کاڤیا : ئێ جۆنگکوک

سەیرێکم کرد بە واتای چیە

کاڤیا : من بەڕاستی زۆر بێزارم لەماڵەوە بە تەنیا هیچ نەبێت با مۆبایلەکەم بەکار بێنم سوێند دەخۆم هیچ کارێکی هەڵە ناکەم تەنیا دەمەوێ

جۆنگکوک : تەنانەت بیریشی لێ مەکەوە

کاڤیا : بەڵام ئەمە ناحەقییە من چی بکەم لە نێو ئەم کۆشکەدا بە تەنیا خەریکە شێت دەبم

جۆنگکوک : پێموتی هەرگیز تۆ لە قسە تێناگەیی یان چی هەستە و بڕۆ بخەوە

کاڤیا بە هاستاوەو ڕۆشتە سەرەوە بێ هیچ قسەیەک

تای : خراپ خۆت توش کردوە من وتم خاتونە شازادەکەی ئێمە بەنازە بەڕێز جیۆن

جۆنگکوک : بۆ خاتری خوا تای تەنیا دەمەوێ کۆنتڕۆلی بکەم نازانم بۆچی منی خۆش ناوێ

تای : لەخۆیان زیاتریان پێمەبەخشە چونکە نەدیون نەیان دیوە کەسێک بێ مەسڵەحەت هێندە باش بێت بۆیان بۆیە لەخۆیان بای ئەبن لێیان وەربگرەوە بافێربن

جۆنگکوک : ھەندێک جار،ئەبێ نەبەخشــی بۆ کەسێک کە چەند جار بەخشیت و تێنەگەیشت تا ئەمجارە تامەزرۆی بەخشینت بێت ھەندێک جار،ئەبێ فەرامۆشی بکەی تا تێبگات ئەگەر ماویتەتەوە ڕۆیشتنیش ئەزانیت ھەندێک جار،ئەبێ خراپ بیت بۆ کەسانێک کە لە جیاوازی باش بوونت تێناگەن

تای : جۆنگکوک تەنیا ئاگادار بە کاتێک پێت دەڵێت دڵتەنگم پشت گوێی مەخە هەر چەند لێی توڕە بیت ئاخر مرۆڤ بەهەموو کەس ناڵێت دڵتەنگم

جۆنگکوک : زەحمەتە مرۆڤ خۆی رابێنێت کە ئیتر چاوەرێی شتێک نەکات کە دڵـی دەیەوێـت. هەندێك جار ئەکرێ لەکەسێك توڕەبیت، ئیدی بەهەر ڕووداوێك بێ لێی زویربیت و قسەی ناخۆشی پێ بڵێی ئەکرێ حاشا لە هەندێك ڕووداوی خۆش بکەیت لەگەڵی ئەکرێ بیر لەوە بکەیتەوە چیتر گرینگی پێ نەدەی بەڵام ناکرێ بیری نەکەی

تای : هەموو شتێک باش دەبێت نیگەران مەبە من لە دەرفەتێکدا قسەی لەگەڵ ئەکەم

هەتا درەنگ لە گەڵ تای خەریکی قسەکردن بوم وە دواتر ڕۆشتەوە منیش بەڕێکەوتم بۆ ژورەکەم وە سەیرێکی کاڤیام کرد خەوتبوو دواتر ڕۆشتمە نزیکی و سەیرم دەکرد چۆن دەکرێ وا لە دڵم بکەی ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر و ژیکەڵە تر دەبی لەلام زۆر بە خراپی ئاشقی خۆتت کردوم نزيك بومەوەو.....

----------

گوڵەکان بۆ ئەکتیڤ نابن یەکەم چیڕۆکمە بڵاوی بکەنەوە وپشتگیرم بن هاوڕێکانتان تاگ بکەن وە ڤۆت و کۆمێنت لەیاد مەکەن

هیوادارم بەدڵتان بێ ڕای خۆتان بنوسن

😚🩷🩷🩷🩷

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now