38

916 126 11
                                    

کاڤیا: دەتوانم پرسیارێک بکەم

جۆنگکوک : بە دڵنیایەوە

کاڤیا : ئمم پێشتر هەرگیز خۆشەویستت هەبووە

جۆنگکوک : ئازیزم ئێستا ئەوە چی گرینگیەکی هەیە

کاڤیا: باشە تەنیا حەز دەکەم بزانم

جۆنگکوک: باشە هەمبووە واتا ناکرێ نەمبوبێ

کاڤیا: چەند خۆشەویستت هەبووە واتا چەند جار خۆشەویستیت کردوە

جۆنگکوک: دوو جار

کاڤیا : کەی بوو

من بە جدییەوە دەمپرسی و جۆنگکوک بە بزەوە وڵامی دەداوە

جۆنگکوک : جارێکیان لە ئامادەیی وە جارێکیان لە کۆلێژ

کاڤیا : چۆن جیابویتەوە

جۆنگکوک: تەنیا بۆ کاتبەسەربردن بوو ئەوکات گەنجتر بووم وە هەرزەکار بووم واتا بەو جۆرە نەبوو لە ئامادەیی ئەو شتانە ڕوودەدەن

کاڤیا: ئەی جاری دووەم

جۆنگکوک: باشە بەڕاستی خۆشم دەویست ئەو کات لە کۆلێژ بوم وە جوانترین کچی کۆلێژەکە بوو ئەو لە خانەوادەیەکی دەوڵەمەند بوو وە جوان بوو منیش خۆشم دەویست وە دەستمان کرد بە ژوان بەستن بۆ ماوەی دووساڵ پاشان جیابوینەوە

کاڤیا: بۆچی جیابوونەوە ئەگەر بەڕاستی خۆشت دەویست

جۆنگکوک: لەڕاستیدا لەناکاو خۆشەویستم بۆی نەما چونکە ئەو بەدوای دەوڵەمەندترین کوڕەوە بوو نەک لەبەر ئەوەی من جۆنگکوکم ئەو تەنیا لەبەر ئەوەی میراتگری جیۆن بووم منی دەویست

کاڤیا : لەوانەیە تەنیا تۆ وا بیرتکردبێتەوە

جۆنگکوک: تۆ ئەو شتانە نازانی و نەتبینیوە ئازیزم لە ناو جیهانی ئێمە زۆر قورسە بزانیی کێ بەڕاستی خۆشی دەویین کێ بەڕاستی ئێمەی دەوێ وەک ئەوەی کە هەین

کاڤیا : کەواتە چیتر خۆشت ناوێن

جۆنگکوک : نەخێر باست چی دەکەی ئەوە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بوو

کاڤیا : زۆرت خۆشدەویست

جۆنگکوک : تەنیا خۆشمدەویست ئاشقی نەبووم وەک ئەوەی کە ئێستا ئاشقی تۆم

کاڤیا : تۆ بریندارم دەکەی بەوەی کە کەسی ترت خۆشویستوە

بە گریانێکی درۆیەوە وام وت جۆنگکوک پێکەنیو ارایکێشام بۆ باوەشی خۆی

جۆنگکوک : بەڵام من ڕاستگۆم لەگەڵت تۆش وابە

کاڤیا : من وادەبم

جۆنگکوک : تۆ چی خۆشەویستت هەبووە

ئەمەی وتو برۆیەکی بەرزکردەوە

کاڤیا : نەخێر تۆ تاکە کەسی کە خۆشم دەوێی وە من پێشتر کەس لە ژیانم نەبووە

جۆنگکوک : من ئاشقی تۆم هاوسەرە ناوازەکەم

ئەمەی وتو ماچی دەستەکانی کردم

کاڤیا : هم کەواتە بەو جۆرە ئاشقی منی

جۆنگکوک : ئەزیزی من،تۆ چی لە عیشقی من ئەزانی من دوایی هەموو شتێکت تەنانەت خۆم ئەکەم بە قوربانی دانە بە دانەی هەناسەکانت

کاڤیا : هەستێکی خۆشە کە ئەزانم لە لای کەس ئارام نابیت جگە لە من بەڵام دەزانی چی جۆنگکوک باوکم زۆر برینداری کردم هەرگیز پێم وانەبوو بۆ پارەوسامان من دابنێ بەڵام سەڕەرای ئەوەش من بەبەختم چۆنکە تۆ ئەو کەسەی بەڵام هێشتا بریندارم ئەو تاکە پاڵەوانی ژیانم بوو بەڵام سێرکە ئێستا تەنانەت پەیووندیشم پێوە ناکات هەرگیز بەرگریم لێ ناکا زۆر گریام زۆر ناخۆشیم بینی شەرمەزارکرام ڕیسوا کرام تۆ نازانی من چیم چەشتووە

جۆنگکوک: کاڤیا ئازیزم من دڵبەری من؛ بۆ ساڕێژی برینە کانت،وەرە بۆ لای من بەڵێن بێ من بەو فرمێسکانەی وا پڕ لە ئیشقن،جێگای برینە کانت پاک بکەمەوە.
من دانە بە دانەی برینەکانت ماچ ئەکەم،تەواوی برینە کۆن و نوێیەکانت،هەموویان!
من کوێر بم،من جوانەمەرگ بم ئەگەر برینێکت بمێنێ.
من دڵنیام فرمێسکی چاوی ئاشق ئاوی کەوسەرە
دونیا و گەنجیم بە قوربانی فرمێسکە کانت بێ،فرمێسکە کانم خۆش بن بۆ برینە کانت

کاڤیا : زۆر سوپاس
سوپاس بۆ ئەوەی کەسێکی ترت نەهێنا شوێنی من، سوپاس بۆ ئەوەی ئیهمالت نەکردم کاتێک زۆر پێویستم پێت بوو، سوپاس بۆ ئەوەی وات لێکردم هەست بە تەنهای نەکەم، سوپاس کەوات لێ کردم نەگریم هەتا خەو ئەمباتەوە، سوپاس کەوات لێ کردم چیتر نەمەوێ بمرم تۆ بەراستی تێدەگەی وایە؟
پێ ناچێ تۆ تێبگەی کە چەند خۆشم دەوێی کە چەند هیوام پێتە تۆ ژیانی منی من هەوڵی باشترینم دەدەم بۆ تۆ من خۆشم دەوێی بەراستی، من یارمەتیم نەدای لە زۆربەی کاتەکانت بەڵام تۆ هاتی و کەسێکی تر نەهێنا شوێنی من.بەڵکو زیاتر خۆشت ویستم سوپاس بۆ ئەو کاتانەی هەموو شتێکت ئەخستە سەر خۆت و گرینگیت ببە هەستەکانی من ئەدا.
من خۆشم دەوێی بەڵام دەرکەوت تۆ هەمان هەستت نەبوو بەڵکو زیاتر ، ئێستا تۆ ئاشقی و من ئاشقتر

جۆنگکوک: دڵبەری دڵی ئاشقی من، دڵخۆشی زۆرە لەم دونیایە، بەڵام هیچیان ناگەن بە دڵخۆشی ئێستای من، کاتێ وتت دڵت لە دڵمایه..! دەزانی ئەوە چ هەستێکە
ئێستا ئەو ڕۆژەیە نە دڵم ما نە خوێنم ماوە نە خەمی شەو تا بەیان. خۆت بووی بە دڵ، خۆت بووی بە خوێن نـاخـۆشە خـەیاڵ بۆ ڕۆژانێک بکەیت کـە ئیتر ھـەرگیز ڕوونادەن بەڵام تۆ واتکرد ڕووبدەن

کاڤیا : بەڵام ئەوە بزانە هەمووکەس شایەنی ئەوە نیە چانسێکی تری پێ بدەی بۆ ئەوەی مالێکـ لە دڵت دروست بکاتەوە

جۆنگکوک : ئەوکەسەی بەڕاستی تۆی خۆشدەوێ هەرگیز ڕێگەت نادا برۆی یان دەسبەردارت بێت، گرنگ نیە کەوا بارودۆخەکە چەندیش سەخت بێت مـن بەلێنے خـۆمـ دەبەمە سەر کە دوای تـۆ ئارەزووی هیچ کەسێکے ترمـ نەبێت



________________________


Active bn ❤️🔥🩷

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now