16

1K 137 52
                                    




جۆنگکوک : وتنی ئەوەی کە بۆچی خوشمدەوێی وەک ئەوە وایە ڕوونی بکەیتەوە کە ئاو چ تامێکی هەیە

کاڤیا : ئمم

جۆنگکوک : یاخود دەتوانم بڵێم هەموو کچێک ئەتوانێت چاوی پیاو بجوڵێنێ بەڵام تەنها یەکێکیان ئەتوانێ دڵی بجوڵێنێ. وە ئەو کەسە تۆی

کاڤیا : کەواتە کەی ئەم خۆشەویستیە بە جۆشە لە دڵت دروست بوو

جۆنگکوک: ئەو کاتەی کە تۆم بینی بۆ یەکەمجار

کاڤیا : کەی بۆ یەکەمجار منت بینی

جۆنگکوک: وێنەی تۆم لەناو لاپتۆپی تایهیۆنگ تۆم بینی وامزانی خۆشەویستی ئەوی بەڵام دواتر سێرم کرد ئێوە زۆر لە یەک ئەچن بۆیە بیرم هاتەوە کە ئەو خوشکێکی هەیە وە تۆ خوشکەکەی ئەوی بە بەردەوام خەیاڵت دەبردم پێم وانەبوو ئەمە ڕووبدات دوای ماوەیەک باوکت پێشنیاری هاوسەرگیری تۆی بۆ کردم منیش ڕازی بووم

بەڵام ئەو ڕۆژەی تۆم تیا بینی جەنگی من و تۆ نەبوو جەنگی من و چاوەکانت بوو ، نیگات ئاڵا بەسەر چاوما ، خامۆشی کردم ، بێ چارەی کردم !

کاڤیا : کەواتە ئەوە ڕاستە ئەوەی زوو زوو خەیاڵت دەبات دەمێكە دڵی بردووی!

جۆنگکوک : مەرج نەبوو خۆشەویستی بێت بەڵام زۆرجار تەنھا بوونی کەسێک ئارامی دەبەخشێ بەتەواوی گیانت

کاڤیا : دەزانیت هەندێک کەس لەسەرەتای ناسینداخۆیان زۆر بە باش نیشان ئەدەن بەڵام پێم وایە باشەکان هەمیشە لە کۆتایدا دەردەکەون

جۆنگکوک : من مرۆڤێكی باشم ئەگەر رۆژێك بینیت خراپ بم هۆكارەكەی لە خۆت بپرسە

کاڤیا : بمبەخشە ئەگەر ئیستا وا قسە دەکەم کە پێویستم بە کەس نییە،چونکە هەر خۆم لەگەل خۆم بووم کاتێک پێویستم بە کەسێک بوو

جۆنگکوک : باشە لە ئێستادا باوەڕم بە یەک شت هەیە،باوەڕم بەوەیە کە پێویستە هەمیشە بڵێین "خۆشم ئەوێیت" بەو کەسانەی کە خۆشمان ئەوێن

کاڤیا : ناتوانم بڵێم خۆشم دەوێی دەبێت دڵنیا بم

جۆنگکوک : کەواتە تەنیا لە بیرت بێت من لە ئامێزت ئەگرم برینەکانت ماچ ئەکەم سەر بخە سەر شانم ئیستراحەتێک بە ڕوحە ماندوەکەت بدەمن ئەبمە داهاتوو و ڕابردوو بۆت ئەبمە ئەو کەسەی هەرگیز نەهێڵم هەست بە تەنهای بکەی

کاڤیا : ئای خوایە تۆ پیرمێردێکی قسەزانی
بە دراماتیکیەوە وتم

جۆنگکوک : چی تۆ بەڕاستی پێم دەڵێی پیرەمێرد همم
بە تورەبونێکی کیوتەوە

کاڤیا : باشە تۆ گەنج و قۆزی بەڵام هێشتا دەساڵ گەورەتری لە من

جۆنگکوک : پێت وایە کەسێک هەبێت زیاتر لە من شایەنی تۆ بێت من تۆ بە شایەنی خۆشم نمدانانێم تۆ وەک پەڕەی گوڵ جوان و ناسکی پاکی بۆیە نامەوێ لەدەستت بدەم

کاڤیا : لە دەستدان نییە ئەگەر تۆ شایەنی ئەوە نەبی لەگەڵت بمێنمەوە

جۆنگکوک : باشە قسەگەورە ئەم چاکەتە لەبەرکە با بڕۆین پیاسەیەک بکەین

کاڤیا : باشە با بڕۆین

ئای خوایە گیان ئەو زۆر سەرنجڕاکێشە دەمەوێ گوێم لە وشەکانی بێت وام لێ ئەکات هەست بکەم کە شاژنێکی بێ ڕۆح بووم خەریکە لە لای زیندوو دەبمەوە ئەو بە تەواوەتی ناوازەیە

من و جۆنگکوک چوین بۆ پیاسە کردن وە دواتر گەڕاینەوە ماڵەوە ئەو منی گەیاندەوەو ڕۆشتەوە منیش چوممە ژورەکەم پێم وابێ هەمووان خەوتون کاتژمێر یەکی شەوە شاوارێکم کردو بەیانی یەکەم ڕۆژمە دەرۆمە بەشە ناوخۆیی و دواتریش قوتابخانە ئەلەرمەکەم داناو خەوتم

بەیانی هەستام لە خەو کاتژمێر شەشوو نیو بوو شاوەرێکم کردو جلی قوتابخانەم پۆشی ئەی خوایە گیان ئەم جلانە زۆر جوانن بەڵام تەنورەکەم زۆر کورتە کەواتە کچی شار بەم جۆرەن چی ئەگەر جۆنگکوک پێی ناخۆشبێت ئای خوایە بەهەرحاڵ ئەو خۆی منی لەوێ داناوە دەزانێت کەوایە سێری مۆبایلەکەم کرد کاتژمێر ٧ بوو من ئامادەم نامەم بۆ هات لە لایەن جۆنگکوکەوە بۆ یەکەمجارە نامەم بۆ بنێرێ بە خێرایی سەیرم کرد

جۆنگکوک :

ـ هیچ وشەیەك ئەوڕێگایە دەرنابڕێت كە چەند بیرتەكەم ـ

کاڤیا :

ـ ئێمە یەکتریمان دۆزیەوە لە کاتێکی هەڵە:( -

جۆنگکوک :.....

________________

هاوڕێیان ئەکتیڤ بن 🔥
🩷🩷🩷🩷🩷🩷

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now