40

897 126 23
                                    


لە نێو یادەوەرییەکاندا گەڕام و ئەو کەسانەم دۆزیەوە کە شایەنی گرینگی پێدان نەبوون "

🤍
_______
جۆنگکوک : باوەڕناکەم تۆ ئێستا لە من توڕەی

کاڤیا : همم

جۆنگکوک : باشە من سوپرایزم بۆت هەیە پێم وانیە دوای ئەوەش هەر لێم توڕە بی

کاڤیا : سوپرایزی چی

جۆنگکوک : ببورە ئازیزم بەڵام ئەوە سوپرایزە دەبێ چاوەڕێ کەی

کاڤیا : باشە لانی کەم پێم بڵێ سوپرایزەکە کەیە

جۆنگکوک : ئێستا واز لەوە بێنە بۆ کاتی خۆی بەهەرحاڵ دایکم پێی وتم بڕۆیین بۆ ئەوێ بۆ خوانی نیوەڕۆ

ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و چوینە ژورەوە خاتوو جیۆن یەکسەر بەرەوڕوومان هات

خ جیۆن : سڵاو بەخێربێن ئازیزەکانم

جۆنگکوک : سڵاو دایکە

کاڤیا : سڵاو خاتوو جیۆن تۆ باشی تەندروستیت باشە

خ.جیۆن : من زۆر باشم کچەکەم تۆ چۆنیت ئای خوایە گیان لە کۆتاییدا دوای چەندین پەیوەندی توانیم بتبینم ئیوە بۆچی نایەن بۆ ئێرە

جۆنگکوک : دایکە خۆت دەزانی سەرقاڵم

خ.جیۆن : بۆ خاتری خوا کوڕم سەرقاڵیش بی چۆن دەکرێ کاتت بۆ دایکت نەبێ وە پێم بڵێ تۆ بۆچی ئەوندە لاواز بوی کوڕەکەم بۆچی بەباشی نان ناخۆی

جۆنگکوک : دایکە گەورەی مەکە ماندوم بۆیە وا هەست دەکەی

خ جیۆن : دەی وەرن ئێستاش باوکت دێتەوە خوان ئامادەیە

دوای ئەوەی ب جیۆن هاتەوەو نانمان خوارد ئەو لەگەڵ جۆنگکوک خەریکی باسی کار بوون منیش لەلای خاتوو جیۆن بووم باسی جۆنگکوکی بۆم دەکرد وە خۆی دواتر ئێمە هەستاین و گەڕاینەوەنزیک ئيوارەکەی گەشتینەوە ماڵەوە
ڕۆشتم خواردنم حازرکرد ئەم جۆنگکوکە گەمژەییە کەی واز لەوە دێنێ خواردنم پێ دروستکات ڕقم لەوەیە هەمیشە دەیەوێ لە ماڵەوە خواردن بخوات من خەریکی خواردن ئامادەکردن بووم جۆنگکوکیش لە ژورەکەی بوو

نازانم ئەو گەمژەییە خەریکی چییە دەبێ سوپرایزەکەی چی بێ زۆر لێی توڕەم خۆی هەموو ڕۆژ سەردانی دایک و باوکی ئەکات کەچی منیش چوارمانگە دایکم نەبینیوە لەناکاو هەستم بە دوو دەست کرد لە کەمەرم

جۆنگکوک: پێم بڵێ ئەوەندە بە قوڵی بیر لە چی دەکەیەوە

کاڤیا: بیرم دەکردەوە پێت بڵێم بەیانی دایکم دێت یاخود نا ئایا پێت وتوە

جۆنگکوک: بەڵێ دایکم پێی وتوە

کاڤیا : کەواتە ئەو دێت

جۆنگکوک : نازانم ئەوە پەیوەستە بە خۆیەوە
( ئەمەی وت کاتێک بۆنی ملمی دەکرد وە ناوە ناوە ماچی دەکرد لەرزێک بە جەستەمدا دەهات )

کاڤیا : دەی با نان بخۆین
( برۆکانی گرژکرد و چاوی لێم سوڕاند دواتر لەسەر ميزەکە دانیشت )

جۆنگکوک : ئایا هیچ شتێک هەیە لە بێرمانکردبێ بۆ بەیانی

کاڤیا : نەخێر پێم وانیە

جۆنگکوک : ئەمشەو زوو بخەوە بەیانی زۆر سەرقاڵ دەبی دایکم وتی بەیانی زوو دێت بۆ لات

کاڤیا: باشە وا ئەکەم

نانمان خوارد و جۆنگکوک ڕۆشتە ئۆفیسەکەی دواتر منیش چومە ژورەکەم بەیانی دەبێت زوو لە خەو هەستم وەک جۆنگکوک وتی ڕۆژێکی پڕ ئەرکم دەبێت ئای خوایە زۆر پەرۆشی بینینی دایکمم دەبێت چەند بیری منی کردبێ دایکە جوانە میهرەبانەکەم

....

بەیانی بوو کاتژمێر حەوت هەستام شاوەرێکم کرد و ڕۆشتمە ژورەکەی جۆنگکوک سەیرم کرد جۆنگکوک لە ژورەکەی نییە ڕۆشتمە خوارەوە بینیم خ جیۆن و دایکی تای و کۆمەڵێک ئافرەت لەوێن وە چەند خزمەتکارێک کە خەریکی پاکردنەوە بوون

کاڤیا : بەیانی باش

خ.جیۆن :بەیانی باش کچەکەم نانی بەیانی ئامادەیە دەی تۆ نانەکەت بخۆ ئەمڕۆ کارمان زۆرە

کاڤیا : باشە
خزمەتتکارەکە خواردنی بۆ هێنام وە خەریکی نان خواردن بووم ئەوانیش پاکردنەوەو ڕازاندنەوەی ماڵەکە

خ جیۆن : ئەمە ستافی باشترین ئارێژگان کچە جوانەکەم ئەوان لێرەن بۆ ڕازاندنەوەی تۆ جۆنگکوکیش ڕۆشتووە بۆ ئەوەی هەر کەمووکوڕیەک هەبێ تەواوی کات ئەو لە گەڵ هاوڕێکانیەتی ئێوارە دەیبینینەوە ئەو زۆر پەرۆش بو

کاڤیا : ئەوە باشە ئێمە کاتتمان هەیە

ئافرەتەکە : خ جیۆن بەڕاستی بوکەکەت زۆر جوان و ناوازەیە ئەو بەڕێز جۆنگکوک زۆر لێک دەوەشێنەوە

خ جیۆن : بەڵێ وایە ئەوان جوانترین دوانەن باتوانم باوەڕ بکەم لە کۆتاییدا کوڕە تاقانەکەم هاوسەرگیری دەکا

ئافرەتەکە : دەزانم ئەوە هەستێکی خۆشە لە کۆتاییدا ئەوە دەبینی کە کوڕەکەت ئیتر پیاوێکی گەورەیە بەڵام خاتوو کیم هەرگیز نەمدەزانی کچێکی ئەوەندە جوانت هەیە پێم وابوو هەر کوڕێکت هەیە

دایکی تای : ئەو کچی من نیە کچی هاوسەری دووەمی کیمە

ئافرەتەکە : ئۆو من ئەوەم نەدەزانی

دایکی تای : ئەوە بەوە جۆرەیە ئیتر

خ جیۆن : پێم واتە باشترە کچێکی باش بۆ تای بدۆزیتەوە ئەویش کاتی هاتووە

دایکی تای : خۆزگە ڤە قسەی دەکردمو ڕازی دەبوو ئەو دەڵێت کەسی بە دڵ نییە

لە دەرگا درا ڕۆشتم بیکەمەوە بەڵام ئەو کەسەی کە بینیم ڕووناکی چاوەکانم ............

____________

کچێ دە ئەکتیڤ بن ماڵتان بە قوڕ نەگیرێ 🥲💔

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now