7

1K 146 10
                                    


جۆنگکووک : باشە تۆ من ناناسی وە منیش ناتناسم بەڵام تای باسی تۆی بۆ کردم وە من زۆر شت لە بارەتەوە نازانم بەڵام پێم وایە کە کچێکی باشی بۆیە دەمەوێ هاوسەرگیریت لە گەڵ بکەم هیوادارم تۆش بە ویستی خۆت ئەمە بکەی ئایا هیچ پرسیارێکت هەیە پێش ئەلقە گۆڕینەوەکەمان بیکەی

کاڤیا : من پرسیارم نییە تەنیا دەمەوێ بەردەوام بم لە خوێندن

جۆنگکوک : بێگومان دەتوانی

کاڤیا : کەواتە تۆ پرسیارت هەیە

جۆنگکوک : من پرسیارم نیە دواتر دەتبینمەوە من دەرۆمە ژورەوە

ئەو گەمژەییە زۆر لوت بەرزە کەس بەو جۆرە قسەی کردوە ئەمە زۆر ناخۆشە تەنانەت ناتوانم بە دایکوباوکم بڵێم کە من شوگای کورە پورم بە دڵە ئەمە چ جەهەنەمێکە تێیکەوتوم قاوەکانم بردوو سێرم کرد خاڵەکانمو پورەکانیشم هاتتون بەڵام لیساو جیمین و شوگا نەهاتوون دانشتین وە باوکم و ب جیۆن دەستیان کرد بە باسکردنی مەسەلەکەی ئێمە بێگومان خۆشحاڵ بوون بەم پەیوەنددیە منیش لە تەنیش تای ببووم لە سەر قەنەفەکە هەموان خەریکی قسە بوون و دواتر خاتوو جیۆن وتی کە بڕۆین و ئەڵقەکان بگۆڕینەوە پاکەتێکی ئەڵقەیی هێنا ئەوانە هەموو شتێکیان ڕێک خستووە منیش ڕۆشتمە تەنیشت جۆنگکووک ئەو ئەڵقەکەیی کردە دەستم وە منیش کردمە دەستی هەمموان چەپڵەیان لێداو پیرۆزباییان کردو دڵخۆشی خۆیان دەربڕی هاتا کاتژمێر ١٢ ئەوان چونەوەو هەرکەسەو ڕۆشتە ژوری خەوتن تەنیا منو تای و جۆنگکوک و جین و نامجون ماینەوە جین پێشنیاری فیلمی کرد بەڵام جۆنگکوک وتی پێویستە بخەون چونکە بەیانی ئەڕۆنەوە ئای خوایە ئەوندە زوو ئەگەڕێنەوە من هەر بێدەنگ بووم دواتر ئوانیش چوون هەر منو تای و جۆنگکوک ماینەوە

تای : بەخوا جۆنگکوک تۆ خۆت توشکرد ئەم خوشکەی من وەکو شازادە گەورە بووە و نازو مەکری زۆرە

جۆنگکوک : کەواتە چی تێدایە منیش کاتم ئەبێتە نازهەڵگرتنی ئەم جوانکیلەیە کاتێک دەستی گرتم

ئای خوایە گیان ئەمە تەواوە بۆچی دەستم ئەگرێ خەریکە ئەمرم لە شەرما

تای : زۆر باشە ئێوە جارێ قسە بکەن بەیانی جۆنگکوک ئەگەرێتەوە شەوتان شاد من ئەخەوم

جۆنگکووک : شەوشاد
دەی وەرە با دانیشین

کاڤیا : باشە

ئێمە چوینە باخچەکەو دانشتین هەوایەکی خۆشی فێنکی هەیە ئێرە باخچەکەمان زۆر گەورەو دڵگیرە جەنگکوک هەر سەیری منی ئەکرد منیش سەیری هەموو شتێکم ئەکرد جگە لە ئەو دواتر مۆبایلێکی دەرهێناو پێمی دا وتی

جۆنگکوک : ئەم مۆبایلە بگرە هەرچیت پێویست بوو بە نامە بۆم بنیرە منیش بۆت دەنیرمە ئێرە باشە چەنکە من مەشغوڵی کۆمپانیام پێم ناکرێ زۆر سەردانی ئێرە بکەم

کاڤیا : پێویست ناکا هەرچیم پێویست بێ باوکم بۆمی ئەهێنێ

جۆنگکوک : نەخێر نابێ باوکتی چی ئیتر من پێداویستیەکانت بۆ ئەکرم دەی تکایە وەریگرە

کاڤیا : باشە سوپاس

جۆنگکوک :دەی بڕۆ بخەوە منیش ئەخەوم بەیانی ئێمە ئەڕۆینەوە شەوشاد

کاڤیا : شەو شاد

هەردوکمان چوینە ژورەوەو من چومو ژورەکەم سێرم کرد تای بە خەبەرەو سێری مۆبایل ئەکات دڵم زۆر توند بوو چونکە توشی ئەم شتانە بووم لە ماوەی دوو ڕۆژدا وە داهاتوم دیاری کرا بە دەست کەسانی تر وە لە بەرژەوەندی کەسانی تر

تای : چی بوو شازادە دڵتەنگی بە ڕۆشتنی هاوسەرە قۆزەکەت خەمت نەبێ سێ ساڵ وەکو ئاو دێت و دەروا

کاڤیا : دە تخوا بێدەنگ بە

تای : تش گەمژە

لەم بیرکردنەوانەدا بووم کە بۆچی دەبێ ئەوەندە بێ بەخت بم لە منداڵیەوە لە گەڵ دایکم لێرە بەتەنیا لەم خانوەدا ژیاوین هەمان چارەنوسی دایکم خەریکە بەرۆکم ئەگرێ من زۆر هۆگری دایکمم ناتوانم بێ ئەو بژیم چی ئەگەر باوکم ئەوی نەهێنا بۆ شار ئەو کات بە تەواوی بێ هیوا دەبم سێرێکی مۆبایلەکەم کرد کە جۆنگکوک پێمی دا مۆبایلێکی مۆدیل بەرز بوو من مۆبایلم نیە هەندێ جار مۆبایلی دایکمم بەکار دەهێنا واتا دەتوانم بەکاری بێنم چومە سەر ناوەکان تەنیا ناوی جۆنگکوکی لەناو سەیڤ کرابوو مۆبایلەکام داناوەو کەمێک وا ماماوەو چوومە دونیایی خەوەوە

بەیانی زوو هەستام بەو تەقە تەقەی لە ژورەکەم دێ سەیرم کرد تایی شاوەری کردوەو خریکی بەستنی جانتاکەیەتی ئای خوایە سێرم کرد کاتژمێر ٨ە

کاڤیا :تای تۆ کەی هەستاوی

تای : ئێمە زوو هەستایین نانی بەیانیمان خواردوە وە خاڵە جیۆنو باوکم و ئەوان هەموو گەڕانەوە شار تەنیا منو جۆنگکوکو جین لێرە ماوەین ئێمەش نیو کاتژمێری تر ئاوا دەرۆیین خێرا هەستە خۆت ئامادەکاو خواحافیزی لە جۆنگکوک بکە دەی دەی من چومە خوارەوە

کاڤیا : باشە

تای ڕۆشت منیش خێرا چومە گەرماو شاوەرێکم کردو هاتمەوە درێسێکی پەمەیی کاڵم لە بەر کرد هەتا سەر ئەژنۆکانم دەبوو وە قۆڵێکی کدرێژی تولی هەبوو و قژم وەکە کەزیەکی شل بەست و چومە خوارەوە ئەوان لە باخچەکە بوون خریک بوو دەرۆشتن دایکم بانگی کردم منیش خێرا چووم

کاڤیا : ببورن کە درەنگ هەستام ئێوە دەڕۆن

جۆنگكوک : ...........

-----------

ڤۆتو کۆمێنت لە یاد مەکەن گوڵەکانم

🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷

🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.
داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Onde histórias criam vida. Descubra agora