41

936 129 48
                                    

خ جیۆن : پێم واتە باشترە کچێکی باش بۆ تای بدۆزیتەوە ئەویش کاتی هاتووە

دایکی تای : خۆزگە بە قسەی دەکردمو ڕازی دەبوو ئەو دەڵێت کەسی بە دڵ نییە

لە دەرگا درا ڕۆشتم بیکەمەوە بەڵام ئەو کەسەی کە بینیم ڕووناکی چاوەکانم فریشتەکەی ژیانم دایکی ئازیزم بە خێرایی باوەشم لێدا فرمێسک بە چاوەکانمدا هاتنەخوارەوە ئای خوایە چەنێک بیرم کردبووی

کاڤیا : دایە گیان زۆر بیرم دەکردی

دایکی کاڤیا : منیش بیرم دەکردی کچە شیرینەکەم پێم بڵێ چۆنیت

کاڤیا : من زۆر باشم دایکە تۆ چۆنیت

دایکی کاڤیا : من باشم ئازیزم

لەگەڵ دایکم بەرەو ژورەوە چوین

خ جیۆن :ئۆو بەخێر بێی سۆیۆن

دایکم و خ جیۆن هەندێک قسەیان کرد وەدواتر مامۆژنە کیمیش هات بەڵێ ئەو دایکی جین و نامجونە پاشان دایکم لەگەڵم هات بۆ ژورەکەم بێگومان ماوەیەکی زۆرە نەمدیوە ویستم هەندێک بە تەنیا بین تەواوی کاتەکەش دایکی تای وەک دوژمن سێری دایکمی دەکرد بێگومان نەدەوەستا لە تەعلیقدان لە دایکم

کاڤیا :بۆچی سەردانم ناکەی من زۆر دڵم لات بوو

دایکی کاڤیا : ئازیزم خۆت دەزانی من ناتوانم بێم بۆ ئێرە وە دواتر نامەوێ کێشە بۆ باوکت دروست کەم

کاڤیا : باشە دایکە گیان من زۆر بیرم دەکردی
ئەمەم وتو باوەشم لە دایکم داوە

دایکی کاڤیا : منیش فریشتە تاقانەکەم ، پێم بڵێ چۆن بوو بریارتاندا ئێستا هاوسەرگیری بکەن ئەی بڕیار وانەبوو دوای تەواوکردنی قوتابخانەبێ

کاڤیا : لەڕاستیدا جۆنگکوک وای پێ باش بوو ئەو حەزناکات لە بەشە ناوخۆیی بم

دایکی کاڤیا : ئەوە باشە هەرچۆنێک بێت ئایا ئەو باشە لەگەڵت

کاڤیا : ئەو باشە منی زۆر خۆشدەوێ بەڵام زۆر دڵپیسە

دایکی کاڤیا : ئازیزم خۆشەویستی بەبێ غیرەکردن هیچ نیە ئەو بەڕاستی خۆشی دەوێی بیربکەوە کە نێو ئەو هەموو کچەی لە دەوری هەیە هات بۆ گوندەکەمانو تۆی هەڵبژارد

کاڤیا : بەڵام ئەو زۆر توندە و بەتەواوی خاوەنداریەتیم دەکات

دایکی کاڤیا : ئەو کوڕێکی باشە تۆش باشبە لەگەڵی ئێوە دەبنە هاوسەری یەکتر هەوڵدە بەتەواوی بە قسەی بکەی دڵنیام هەرگیز شتێک ناکات ئازارت بدات هەتا ئەوکاتەی تۆ باش و گوێڕایەڵ دەبی لە ئێستادا ئەو تاکەکەسی تۆیە هەوڵمەدە لە خۆتی بکەی دەبێت خۆشت بوێ ئەو پیاوی ژیانی تۆیە ئایا خۆشت دەوێ

کاڤیا : خۆشم دەوێ دایکە تەنانەت ئەگەر بەو جۆرەش بێت بەڵآم هێشتا تاکە کەسە کە ئارامیم پێ دەدات هەست بە پارێزراوی ئەکەم لەگەڵی نیگەران مەبە من ئەوم قبوڵکردوە

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt