11

1K 144 13
                                    

11

لە ڕاستیدا یەکەم جارە دیاری وا زۆرم بۆ بێت دەستم کرد بە کردنەوەی دیاریەکان و سێرکردنیان لە گەڵ کردنەوەی هەر دانەیەک زیاترو زیاتر شۆک ئەبووم هەموو کەلوپەلوو دیاری زۆر گرانبەها بوون وە زۆر جوان هەموو ئەو شتانەی ئەمویست بە زیادەوەش بۆمی ناردبوو ئای خوایە زۆر جوانن زۆر شۆکم من چۆن ئەمانە لە لادێ لە بەر بکەم ئەمانە زۆر جوانن هەمووم هەڵگرتو بردمە ژورەکەم و جێگیرم کردن لە ناو کەنتۆرەکەم وە مۆبایلەکەم هێناو سێرم کرد سی خولەک پێش ئێستا لە خەت بووە نەمەیەکم بۆ نوسی

نامەکە :

(( سڵاو جۆنگکوک ,زۆر سوپاس بۆ دیاریەکان ))

نامەکەم ناردوو ڕۆشتمە دەرەوە لە ڕاستیدا نامەوێ بە ندیو بدی لێم تێبگات بۆیە تەنیا ئەورندەی بۆ دەنوسم ڕۆشتمە لای لیسا وە ئێوارە ویستم بڕۆمەوە ماڵەوە بەڵام لیسا ڕێگەی نەدا وە بذیارمدا لە گەڵ ئەوان بمێنمەوە هاتا شەو کات بەسەر ببەین وەکو کۆتا ڕۆژەکانی هاوین

Pov jk

ئەمڕۆ زۆر مەژغوڵ بووم بە درێژایی کاتەکە خریکی کۆبونەوە بووم هەتا کاتژمێر شەشی ئێوارە تەواو بوم و گەڕامەوە ماڵەوە زۆر ماندوم هەر کە چومەوە یەکسەر چومە ژورەکەم شاوەرێکم کردو داوام لە خزماتکارەکە کرد خواردنم بۆ بهێنێتە ژورەکەم

مۆبایلەکەم هێناو سێرم کرد نامەو تەلەفۆنی زۆرم بۆ هاتوە خریک بووم جوابم ئەدایەوە تا چاوم کەوتە سەر ناوی کاڤیا کە نامەی بۆم ناردوە خوێندمەوە نوسی بوی( سڵاو جۆنگکوک سوپاس بۆ دیاریەکان ) منیش خوێندمەوەو هیچم نەوت مۆبایلەکام داناوەو چومە دونیایی خەو

ئیتر ئەم ڕۆژو ساڵو مانگانە هەروا تێپەڕی کاڤیا نامەی بۆم دەنارد وە داوای ئەو شتەی ئەکرد کە پێویستیەتی منیش نامەکەیم ئەخوێندەوەو بۆیم ئەنارد ئەوە باشە لە بەر ئەوەی ئەو لە لادێ دانیشی زۆر داوای جلی کراوە ناکات

دوو ساڵ تێپەری ئەو ئەمساڵ لە کۆتا ساڵی ئامادەیی دایە وە من بە بەڕێز کیمم وتوە کە لە کامە قوتابخانە ناونوسی بکات وە لە کامە بەش بێگومان ئەو دەبێ بچێتە بەشی بازرگانی لە تایم بیست کە ئەو خولیایی لە بەشی وێنەکێشانە بەڵام ئەمە بێ مانایە ئەو دەبێت بڕواتە بەشی بازرگانی ئەو ئەمساڵ دێتە شار وە کۆتا ساڵی ئامادەیی لێرە دەخوێنێ چونکە قوتابخانەکانی لادێ باش نین ئەو قوتابخانەیەیی ناویم لێ نوسیوە بەشە ناوخۆیی هەیە و یەکێکە لە باشترین قوتابخانەکانی ئێرە بەیانی ئەو دەبینم ئەوان دێنە ماڵی پورم و ئێمەش لەوێ دەبین ناتوانم چاوەڕێ کەم تا ئەیبینم دەمەوێ بزانم ئاخۆ چەند گۆڕاوە ئێستا ئەو 17 ساڵە

Pov kavya

ئەمساڵ کۆتا ساڵی ئامادەییمە وە باوکم وتی کە جۆنگکوک منی لە ئامادەیی سۆلی نێودەوڵەتی ناونوس کردوە ئەوە قۆتابخانەیەکی زۆر گەورەو باشە بەڵام من دەمویست لە گەڵ هاوڕێکانم بم

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now