37

968 129 8
                                    



کاڤیا : باشە جۆنگکوک پێت وایە من خۆشم ناوێی

جۆنگکوک : نازانم هەست دەکەم وەک جاران ڕقت لێم نیە

کاڤیا : جۆنگکوک ئــەوەی لـــەگـەڵ تــۆ ئــەمــەوەێ لـــەگــەڵ هیــچ کــەس نــامــەوێ

جۆنگکوک: تۆ

کاڤیا : من خۆشم دەوێی جۆنگکوک تۆ هەم دەرمانی منی و هەم ئازاربەخشی منی هەستێکی سەیرم هەیە نازانم واتا لە ئێستادا لە دونیا بچوکەکەم تۆ گەورەترین دڵخۆشی منی جیۆن ئەمەوێت لە ھەموو شوێنک لەگەڵم بیت تۆ ئارامیت کاتێک ھەمووان خەمن بۆ ژیانم

ئەمەم وت کاتێک سەیری ناوچاوەکانی جۆنگکوکم دەکرد ئەویش بە بزەوە سەیری دەکردم دەتوانم هەست بە ڕادەی دڵخۆشیەکەی بکەم لە چاوە دڵبەرەکانی

جۆنگکوک : من ئەمەوێت لە ھەموو شوێنک لەگەڵم بیت خۆشم دەوێی ئازیزەکەم سوپاس بۆ ئەوەی متمانەت بە منە بەڵێن دەدەم هەرگیز تەنیات ناکەم من باوەڕ ناکەم کاڤیا چۆن

جۆنگکوک لەباوەشی گرتم دەستم بە قژم دا دەهێنا

کاڤیا : ئیتر بوو جۆنگکوک من کوێر بووم کە تۆم نەدەبینی بەڵام پێم بڵێ بۆچی خۆشتویستم چی وات لێئەکات منت بوێ

جۆنگکوک : مەگەر دەکرێ تەنیا لەبەر هۆکارێک بێت مەگەر هەیە لە نیگاکانت دڵبەر تر ،تۆ ئارام بەخشی کاڤیا من دەزانم کە چەندە پاک و بێتاوانی تۆ تەواوکەری منیت چی سەبارەت بە تۆ

کاڤیا : ڕاستگۆیانە ڪاتێک غیرە ئەکەی دڵنیا ئەبمەوە هیچ کەس وەڪ تۆ منی خۆش ناوێ تۆ میهرەبانی تۆ هەست بە پارێزراوی ئەکەم لەلات

جۆنگکوک : غیرەکردن لە تۆ ئەرکی سەر شانمە دەزانیت چی ، داهــاتووم بـــۆنــی تــۆی لێــدێــت ئــەزانــی چــەندم ئــومێــد پێــتــە ڕۆژێــک دێ باوەش دەکــەم بــە ئــومێدەکــانما و پــێــی ئــەڵێــم پــڕ بـوون لـــە تــۆ و سێــبـــەرەکــەت و تــەواوی ژیــانت وە دەزانی چی من هەموو شەوێک بە خەیاڵ لەلای خۆم ئەتخەوێنم هەتا دەمەو بەیانـی دەست بە پرچتا ئەهێنم ئەوندەم خۆش دەوێی کە وشەکان درێغی ئەکەن لە دەربرینی

ئەمەی وتو سەیری چاوەکانی دەکردم وە دەستەژانی یەکترمان گرتبوو

کاڤیا : تۆ زۆر میهرەبانی نازانم من کە تۆیەکی میهرەبانم هەیەچیم داوە لەم خەڵکە دڕندەیە هەبوونت بەسە بۆ ئەوەی بڵێم خاوەنی هەموو شتێکم

جۆنگکوک : هەروەک پێم وتی ئازیزم من تۆم بۆ ئارەزوو ناوێت بۆ هەوا و هەوەسیشم نییە بەڵکو تۆ تەمەنێکی دووبارەی بۆ من؛ من تۆم بۆ هەناسەدان ئەوێت من كوشتراوی تۆم و بۆ هه‌میشه‌ش به‌م مه‌رگه‌ جوانه‌م ڕازیم

کاڤیا : باشترین بەش لە ژیانی من بینینی تۆ بوو کەوا ئێستا هی منی دوای ئەو هەموو ناخۆشییە

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now